ڕوونکردنەویەک لە جەمال غەمبارەوە

 
بەم ڕوونکردنەوەیە ڕای گشتیی و خوێندەوارانی بەڕێز ئاگاداردەکەمەوە کە ماوەیەکە کەسێک بە ناوی (شیروان عەبدوڵلا ) کە ڕەنگە ناوێکی خوازراو بێت و هەروەها پەیجێکی تریش کە ناوی خۆی نەنووسیوە ، لە ڕێی فەیسبووکەوە هێرشێکی ناڕەوا دەکەنە سەر کەسێتیی خۆم و بەرهەمی شیعرییم . لەبەرئەوەی نازانم ئەو بەڕێزانە کێن و ناسنامەیان چییە ، خۆشیان ئەوەندە جورئەتی ئەوەیان تێدا نییە بە ڕاشکاویی ڕەخنەی خۆیان بە ئاشکرا بگرن ، بۆیە لە ئێستادا ناتوانم داوای یاساییان لە دژ تۆماربکەم .