ئه‌م
سایته وه‌ک لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌کی
ئه‌درێسی ئه‌م سایته بنێره بۆ هاوڕێیه‌کت
Send a mail to Shwan Hama
سێبه‌ر
ئه‌ی زه‌وی،
سێبه‌ری تۆ دهمهێڵێ
له‌و دراوسێ چاوگه‌شانه بڕوانم
تا هه‌نووكه
به ئاوێنه
له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دواوین.
ئه‌ی خۆر،
سێبه‌ری دراوسێكانم نامهێڵێ
عه‌شقی تۆ
له‌سێبه‌ری خۆم ببینم.
ئه‌ی مانگ،
سێبه‌ری من له‌به‌ر تۆدا
له ئاوێكدا دهبزڕكێ
ڕژان ماناتهواوهكانی ئازادی پێ به‌خشیوه.
ئه‌ی ئه‌ستێره،
نامه بێ سێبه‌ره‌كانی تۆ
له‌بۆشاییدا ونده‌بن
من له كه‌پری خه‌یاڵێكدا
تێده‌گه‌م چیم بۆدهنوسیت.
ئه‌ی گه‌ردوون،
سێبه‌ر ڕیتمێكی نه‌مره
له‌سه‌مای هه‌میشه‌یی تۆ
ئه‌ی گه‌ردوون،
سێبه‌ری من تا هه‌نووكه
له‌ژێر پێكانی خۆمدایه.
نه‌رویج ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠
دوا ئێواره
سپی ده‌بم
خه‌یاڵم خامۆش
به بێده‌نگیدا ڕێده‌كه‌م
بێده‌نگییه‌كی سپی
په‌ڵه‌یه‌ك دهمشێوێنێ
زه‌ردێكی گڕاویی له ئارامیم ده‌نیشێ
شنه‌ی با ـ گه‌شم ده‌كا
چاوانم ده‌بنه پشكۆ
گڕهیهك جه‌سته‌م داده‌گرێ
نیانم وشكوڕهق هه‌ڵدێ
ڕابدووم ده‌بێته خۆڵه‌مێش
سنوورم كه‌م كه‌م له سه‌وزی ده‌چێته‌وه
داهاتووم لهتراویلكهیهكی بۆردا ونده‌بێ
شه‌پۆله شینهكانی قه‌ده‌رم ده‌بنه تۆز
ئهمێستام پرسم پێناكا
هاوارم ناكه‌وێته سهرههناسه
ڕووخسارم ده‌بێته گڕكان
سه‌راپای جه‌سته‌م سور ده‌بێ
به‌بێده‌نگی
ڕه‌ش ده‌بم.
نه‌رویج ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠
دوو سه‌ربازی هه‌ڵاتوو
ئه‌ی یارم
ئه‌و فریشتانه ئیزنده
بهردهرگهت ئاوڕشێن ده‌كه‌ن
به مشت بریقه ده‌گرنه پێڵاوه تاریكهكانت
ئیزنیانده
ئه‌وان دوای كودێتایه‌كی شكستخواردوو
بێجگه له‌تۆ
كه‌سی دییان پێ شكنههات
ئه‌و غه‌مبارانه ئیزنده.
ئه‌ی سه‌ربازی هه‌ڵاتووى له‌شكری فه‌رامۆشی
گهنجینهكهت پڕ گومانكه
به‌رله‌وه‌ی له‌ماڵ بێیته‌ده‌ر
مشتێك دڵنیایی له‌گیرفانی كراسه‌كه‌ت نێ
تادێیته به‌ر چاوه‌ڕوانیم
به‌ده‌مڕێوه بیتروكێنه.
ئه‌ي یارم
ده‌زانم ئێستاش ههرگرێیه له‌دڵتا
ده‌مه‌و به‌یانێك پێتوتم:
شوان با پێكه‌وه بڕۆین
به‌رۆكی ئه‌شكه‌وتان به میداڵی گڕ داپۆشین
دونیا پڕیه له ته‌نگانه!
گیانه‌كه‌م ئیبلیس
ته‌نگانه‌م هێنده سه‌خته
ڕه‌حمه‌تی هیچ خودایه‌ك دڵنه‌وایی ناداته‌وه
خودام ئه‌وه‌نده یاخییه
په‌شیمانی هیچ كۆیله‌یه‌ك
متمانه‌ی پێ ناداته‌وه.
ئه‌ی گه‌نجینه‌م
زۆرشت هه‌بوون لێم به‌جێمان
خه‌ریكم له‌تۆدا كۆیان بكه‌مه‌وه
زۆرشت هه‌بوون لێیان سهندیت
پێمده‌ڵێیت چ ڕێكه‌وتێكه
ئه‌مانه كه‌وتوونه لای تۆ؟
ئه‌ی فهریادم
من و تۆ
ته‌نیا لهسوتاندا ئۆقرهدهگرین
لهگڕكاندا
له‌ززه‌ت له جوڵه ده‌بینین
من و تۆ..
دووههڵگهڕاوهی خائینین له نه‌وه‌ی گڵ
دوویاخی جوانین له خودای پڕلهههیبهت
ئه‌ی یارم به‌رله‌سه‌فه‌ر
به‌ڵێنه به ئیمزای هه‌ردووكمان
نامه‌یه‌كی یهكدێڕی بۆ خودا بنێرین
پولی بولێڵی لێبده‌ین
وره‌یی تیا
بنووسین:
ئه‌ی خودا
لوتف بفه‌رموو بۆ دروستكردنی گه‌ردوونێكی
تر.
ئه‌ی گه‌شتیاری جهستهئاڵتون
به‌بازاڕی چه‌خماخه‌دا،
له‌م گوزه‌ری شێتبوونهدا
چه‌ند وێنه‌ی گه‌شتیاری ـ بۆ یاد
له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو هاوڕێ ده‌گرین
په‌رده‌ی پشتمان له ئه‌ڵماس بێت.
به خۆر ده‌ڵێین:
وه‌ره له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا یاخیبه هاوڕێ
په‌نجه‌گه‌وره‌ی ده‌ستی چه‌پت
له‌خوێنی یه‌كێكمان هه‌ڵسوو
جێپهنجهكهت له‌سه‌ر ڕۆحی ئه‌ویترمان به‌جێبێڵه.
به بۆقێك ده‌ڵێین:
به‌م قیڕه قیڕه موعانات دوایی نایه
له‌مه‌ولا مارشێك بژه‌نه
ڕیتمی ئه‌م جه‌نگه تیژتركات.
گێژه‌ڵوكه‌یه‌ك ده‌بینین له‌گه‌ڵ سڵاودا پێیده‌ڵێین:
دونیا له‌وه توڕه‌تر ده‌هێنێ یارۆ...
قه‌ده‌رێ لێكڕادهمێنین ـ پۆلیسێك شيعر ده‌نوسێ!
شتێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ڵێین.
كه‌مێك ده‌چه‌مێینه‌وه و ده‌كه‌وینه سه‌ر نوكی پێ
نووح خه‌وتوه
با به‌نێوانمان نه‌زانێت.
له‌م گوزه‌ری شێتبوونهدا
هه‌ر بۆ گاڵته..
یه‌ك دوو فلاش ده‌گرینه چاوی خامۆشی
به شه‌و ده‌ڵێین:
دهمهوبهیانێك زووههسته
دوای چاره‌نوسی خۆتكهوه.
به‌مانگ ده‌ڵێین:
كێ ده‌ڵێ لهداڕشتنهوهیهكی نوێ‌دا
كلكێكت پێوهنالكێ؟
ده‌چینه‌لای شهمشهمهكوێرهیهكی پیر
من ده‌ڵێم: ڕابه
تۆ ده‌ڵێی: بپه‌یڤه
له‌سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌رێكی لهخۆبوردوش ده‌نوسین:
له‌وه‌ته‌ی هه‌یت
خه‌ون به‌ڕووخساری خوداوه ده‌بینی...
چ خه‌سار كه‌تۆ ڕۆیشتی و خودا باقی؟
له‌م گوزه‌ری شێتبوونهدا به‌تۆ ده‌ڵێم:
وه‌ره با پاششێوێك بچین
فێڵێكیتر لهحهوای بێئه‌قڵ بكه‌ین!
به‌ڵكو خودا له‌تۆڵه‌دا، زه‌وی بنپێمان ڕاكێشێ و
ئه‌وه‌نده‌یتر به‌ره‌وخوار دوورمانخاته‌وه.
بهمن ده‌ڵێیت:
با به‌سه‌رشانی ئێواره‌یه‌كی تیژڕه‌و
بچینه‌وه ناوتاریكی
تێر به‌و نوكتانه پێكه‌نین
له‌سه‌ر توڕه‌بوونی خودا دامانناون.
به‌خۆم ده‌ڵێم:
چیتر به‌ته‌مای ئه‌فسونی فانۆسێك نیم
ڕه‌نگی بچێته‌وه سه‌ر ڕه‌نگی بێڕه‌نگیی
به‌خۆت ده‌ڵێی:
چیتر به‌ته‌مای به‌خشینی ده‌ستێك نابم
ته‌نیا جارێك
په‌نجه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنابێت
به‌تۆ ده‌ڵێم:
ئه‌م توڕهبوونهم درێژه‌ی پێكه‌نینی مناڵیمه
بهمن ده‌ڵێیت:
ئه‌م یاخیبوونه‌م نیشانه‌ی له‌ده‌ستدانی گهورهییمه
له‌م گوزه‌ری شێتبوونهدا
من و تۆ ئه‌ی تاكه یارم
نێوان دووههناسه جارێك
به‌یه‌ك ده‌ڵێین:
له‌كوێی ئه‌ی تازه‌بوونه‌وه
له‌كوێی ئه‌ی تازه‌بوونه‌وه
كوردستان . كۆتایی ١٩٩٨
چرای دارتێلێكی پیر
وه ئێواره‌یه‌ك
به‌ته‌نیا تۆ و نمه‌ی باران
له دوا حیكایه‌تی دارتێلێكی پیردا داگیرسابوون
ئێواره‌یه‌ك
له ستونی چرایه‌كدا
ڕووناكی ئاخنى ته‌مبوو،
كه ته‌نیا تۆ و نمه‌ی باران له‌ژێریدا
به‌ڵگه‌كانی ژیان بوون
ناپاكبوون ئه‌و ههناسهگهرمانهی تۆیان گۆڕیه‌وه به ته‌م
ناپاكبوون
هه‌موو ئه‌و درۆ جوانانه‌ی
جێیانهێشتیت له نێوان
قووڵایی ڕۆژگاره‌كانی ڕابوردوو،
وه به‌رزایی دیواره‌كانی ئاینده.
ناپاكبوون
هه‌موو ئه‌و درۆجوانانهی جێیانهێشتیت
له ستونی چرای دارتێلێكی پیردا
.
ئه‌ی گیانی لكاو بهئهمێستاكان و
گیانی یاخی به‌و ساتانه‌ی ته‌م گرتوونی؛
ئه‌مه چ سه‌مایه‌كی بێ ڕیتمه
من و تۆ
به‌ده‌ستێك یه‌ك ڕوه‌و یه‌كتر ڕاده‌كێشین
به ده‌ستێك یه‌ك له یه‌كتر دوورده‌خه‌ینه‌وه؟ø
ئه‌مه چ ئه‌فسانه‌یه‌كه
هه‌موو خوداكان تیایدا ته‌نیا و بێ پێغه‌مبه‌ر ماون؟
هه‌موو هێزه‌كان تیایدا ئاشتیخواز و دوژمنكارن؟
ئه‌مه چ ئه‌فسانه‌یه‌كه ئه‌ی گیانی نامۆ
من و تۆی كرده چه‌ق و سنوورهكانیشمان گه‌ڕۆك؟
وه چرای دارتێلێكی پیر، له‌دوا حیكایه‌تی خۆیدا
من و تۆ ده‌گێڕێته‌وه؟.
ئێواره‌یه‌ك،
ته‌م جوانی خۆی گۆڕییه‌وه به مه‌ترسی،
من بارمته‌ی ئه‌و دێوودرنجانه بووم
بهتارماییدا هاتن...
ئێواره‌یه‌ك،
ڕوخساری تۆ قورس نه‌بووبوو به خه‌نده
وه خولیای تۆ ئارام ئارام
له ڕێیه‌ك ده‌گه‌ڕا
بتباته‌وه بۆ پشتی ته‌م.
نه‌رویج كۆتایی ٢٠٠١
تاوانه‌كانی خۆر
بۆ..
باوكم
ستایش و سوپاس بۆ خۆره‌تاوی هه‌تاهه‌تایی وخاوه‌ن شكۆ و چاكسوار و خاوه‌نی ئه‌سپی
تیژڕەو
{ كتێبی ئاوێستا، سی ڕۆژه‌ی مه‌زن }
ئه‌ی خۆر
زۆرن ئهولاشه لاوازانه‌ی له‌تۆدا
به كامی دڵ له‌مه‌رگی خۆیان ڕوانیوه،
ئه‌و جه‌نگاوه‌ره توڕانه‌ی به‌دیواری خه‌ونه‌وه
وێنه‌ی تۆیان هه‌ڵواسیوه،
ئه‌و زیندانیانه‌ی له ئێسكی خۆیان په‌یكه‌ری تیشكیان تاشیوه،
ئه‌و لهشكرانهی له‌تۆدا شی بوونه‌وه.
ئه‌ی خۆر
له‌تۆدا باوكم پیرێكی مه‌ست بوو
نیوه‌ی خه‌یاڵ و نیوه‌كه‌یتری بۆشایی،
باوكم فه‌رهه‌نگێكی گیرفانی یهكدیوبوو
هه‌موو وشه‌كانی هه‌ر كوردستان بوو.
باوكم گه‌ڕیده‌یه‌كی چاوكزبوو
له‌تۆدا بۆ پارچه ناتهواوهكانی ئازادی ده‌گه‌ڕا
قه‌قنه‌سێكی خۆشئاواز بوو
هه‌تا ﻋﻪشقی تۆ سوتانی.
ئه‌ی خۆر،
كاروانێك تین و تاوی دڵ بوین
ئه‌وده‌مه‌ی به توێژه ئهستورهكانی نه‌فره‌تدا گه‌ڕاینه‌وه
با ـ بۆنی گه‌رمای گرتبوو،
ئه‌و وه‌خته‌ی به‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی بێباراندا كه‌وتینه‌ڕێ
په‌یاپه‌ی هاتین ئه‌ی خۆر،
حیكایهتخوانان ده‌نگی ئه‌و زنجیرانهیهن له‌زار نابوو
زرینگه‌ی پیته‌كانی نهنوسرابوونهوه،
سروودبێژان به تیرۆژی تۆ
هه‌ڕه‌شه‌یان له‌تاریكی و زینده‌وه‌رانی ده‌كرد،
پاڵه‌وانان دواهه‌ناسه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو،
كیژان ماچی به‌خشینه‌وه‌یان ساز ده‌كرد بۆ ئازایی،
پیران ده‌یانویست تۆڵه‌ی ئه‌وڕۆژانه بكه‌نه‌وه
گهنجییهتییان تیا دۆڕاندبوو،
كیمیاگه‌رێك ڕابهرمانبوو ..
له‌هه‌ر چاوترووكانێكدا..
شاخ و خوێنی لهیهكدهداو
نمونه‌ی بچوك بچوكی ئازادی لێ دروست ده‌كردن.
په‌یاپه‌ی بوین ئه‌ی خۆر.
هه‌موو خه‌ونه‌كانی خۆمان به‌سه‌ر ئه‌و دێڕه شهوقنهدا پژاند
شاعيرێك هقهڵهمێكی خۆشنوس
لهحهرفه زیاده‌كانی تۆ چنیبووی!
ئه‌و ڕۆژانه قیامه‌ت بوو،
چڵوپۆی دره‌ختی ئه‌م وڵاته نه‌ما نه‌شكێ
زێیهك نه‌ما ڕێ وننهكا
گۆرانییه‌كی ته‌نیا نه‌ما
كورت نه‌كرێته‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌م داستانه نه‌كرێ
قیامه‌ت بوو
سۆزداران فرمێسكیان داهات
له‌مدیو خۆبه‌خشیه‌وه كۆڵكێشێك نه‌ما،
له‌پشتی ئازاییه‌وه كه‌س جێنه‌ما،
قیامه‌ت بوو
كه‌پران ههڵنهسانه سه‌رپێ ، ئه‌م هه‌واره دروست نه‌بوو
قیامه‌ت بو ئه‌ی خۆری به‌د،،
ڕه‌قیب له‌ماڵی خۆیه‌وه به‌جه‌هه‌ننه‌م پێده‌كه‌نی
ئه‌و وه‌خته‌ی ته‌ڵاشه تیژه‌كانی تۆ
جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ی شیتاڵ شیتاڵ كرد
جه‌هه‌ننه‌م بو ئه‌ی خۆری به‌د
مێژوویه‌ك له جه‌هه‌ننه‌م.
نه‌رویج ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠
وه‌ك ئاو
به به‌ڵگه‌كانی دابڕانه‌وه هاتم
له‌وێوه..
كه جیهان درمی گرتبوو
به‌بارمته‌ی دوریی جێمام
لێره‌وه..
كه فه‌رامۆشی داگیرسا
له واڵای بیرچوونه‌وه‌دا.
هه‌ڵه‌یه‌ك له‌بیركردنه‌وه‌ی مێژوودا
ئه‌م هه‌موو قورساییه‌ی له‌سه‌ر ڕوانین هه‌ڵچنی
له‌پشتی بهجێمانهوه بۆشاییه‌كانی فڕێ‌دا.
هه‌ڵه‌یه‌ك له‌بیركردنه‌وه،
په‌شیمانی دۆڕاند به كایه‌كانی لووتبهزی
مانای ئه‌و سپێدانهی كاڵكرده‌وه
ڕووناكییان ده‌خزانه میچهكانی نابیناییه‌وه
سروشتی ئه‌و ئهڤینانهی گۆڕی
وه‌ك ئاو بیریان ده‌كرده‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌ك
له‌نه‌فره‌تی ڕۆژگارێكا به جێیهێشتین
توشبوو بهبهڵای توڕه‌یی،
داماڵراو له تهگبیرهكانی جوانی.
هه‌ڵه‌یه‌ك
به‌ژێر لوتمانا تێپه‌ڕی
له‌هه‌زاران هاوشێوه‌دا...
٭ ٭ ٭
لینج بوو سێبه‌ر
له ڕیتمی خاوی ئه‌م هه‌نگاوه گۆجانه
كهڕویانكرد ئه‌و خه‌ونانه‌ی
ڕۆژگاره كه‌وتووه‌كان پێشبینیان كرد.
ناپاك بوون دیواری كۆڵانه‌كه‌مان،
وه‌ختێك ددانی مناڵییان بۆ فڕێداینهوه
وه‌ختێك ڕه‌نگی خۆیان گۆڕی‌و ئێمه‌یان نه‌ناسییه‌وه
ناپاكبوون
ئه‌و ڕوانینه چاوبزانهی خۆیان ناونابوو په‌ژاره.
ئیدی ده‌بێ
چۆن وه‌ڵامی نهوهتوڕهكانی خۆمان بده‌ینه‌وه
كه دوژمنێكی نه‌بینراو
بهدرزهكانی ترازاندا ده‌گه‌ڕێ
بۆ حه‌شارگه‌كانی ئاشنایی؟
كه داهاتوو..
هاوكێشه‌یه‌كی دۆڕاوه له بیركاری زه‌مه‌ندا؟
كه قه‌ده‌ر له ڕهشنوسێكدا
چڵه‌كانی ڕووناكی دایه ده‌ست خۆمان،
وه ئێمه‌ی تووكن هه‌ریه‌ك به چڵێكه‌وه
چاوی ئه‌وی دیمان كوێر كرد؟
هه‌ڵه‌یه‌ك
به‌ژێر لوتماندا تێپه‌ڕی
له هه‌زاران هاوشێوه‌دا.
نه‌رویج ، سه‌ره‌تای ٢٠٠٠
سیخناخ
شكسته بازگه‌كانی دژ لهگوزهری تاراو
شكسته نهژدی ڕووناكی له‌به‌خشنده‌یی سێبه‌ر
شكستهخاترجهم..كاڵبونه‌وه‌ی كات، خزانی واتا
شكسته وێنه ڕهشوسپیهكانی مێژوو له‌گه‌ڵ پاسه‌وان
شكسته یه‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رده‌م
شكستم من.
ئاڵۆزه چنینی تاڵه‌كانی غه‌ریبی له‌نێو په‌نجه‌كانی زه‌مه‌ن
ئاڵۆزه مه‌یینی ڕوانین له‌بۆشایی
ئاڵۆزه كه‌وتنی دوا هاواری پیری
ئاڵۆزه خه‌تی قه‌ده‌ر له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌م.
ساكاره زه‌وی گه‌مژه له‌دیدی خۆر!
ساكارهمهرگی به‌جێماوی شه‌پۆل له لێوار
ساكاره پاككردنه‌وه‌ی بهردهرگهكهم
له‌و سڵاوانه‌ی له‌ئاسمانه‌وه داكه‌وتوون
ساكاره دۆزینه‌وه‌ی شوێنپێی پێچه‌وانه‌ی داد
ساكاره بۆنی لاستیك لهكازیوه.
ئه‌ڤینه خویا ـ ی به‌ها له‌تاری ده‌روون
ئه‌ڤینه په‌یوه‌ندی نهێنی ئیبلیس و حه‌وا
ئه‌ڤینه بۆنی قاوه‌و ڕه‌نگی گومان له ژووره‌كه‌م
ئه‌ڤینه پارچهوردهكانی ئاوێنه له مێژووی ئێمه‌دا
ئه‌ڤینن ئێوه له مندا.
سه‌ركه‌وتنه شنه‌ی باـ به‌رگی جه‌نگ ده‌پۆشێ
سه‌كه‌وتنه وه‌ك به‌شێك له‌هێزی گه‌ردوون
توڕه بنوێنی له چاوی ئه‌ستێره‌دا
سه‌كه‌وتنه هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌یتوانی یهكمانبخات
سه‌ركه‌وتنه ڕۆژگاره تێپه‌ڕیوه‌كان..
دوولهشكری دژبهیهكبووین و پشتمان كرده یه‌كتری
سه‌كه‌وتنه ڕه‌شنووسه‌كانی ته‌نیایی
بۆ ڕاگه‌یاندنی كیشوه‌رێكی نوێ
سه‌ركه‌وتنه داگیركردنی من ئه‌ی دڕنده‌ی سه‌ركه‌وتوو.
نه‌رویج . سه‌ره‌تای ٢٠٠٠
نه‌ژد : قرچان
خویا : دیار، ئاشكرا
شوێنه‌وار
پێویستبوو
ئاگر به‌رده‌مه لایهكم
تا لاكه‌ی ترم گۆرانیم بۆبڵێ.
پێویستبوو..
غه‌ریبی سره‌وتم داگیركات
تا بۆشایی ڕاوه‌شێنم و
قوڵایی
بۆ ته‌نیاییم ببارێنێ.
پێویستبوو
خۆم پێش ته‌نیایی خۆمكهوم
ڕێی ماڵه‌كه‌می نیشانده‌م.
پێویستبوو
ژیان ده‌ستبه‌ده‌ست بمگاتێ
تامنیش لهدهستهكانما.. ته‌نیایی خۆم بلاوێنم.
ماندوونه‌بیت براده‌ر..
چیدی بهشوێنپێكانمدا ههڵمهكشێ
له ئێسته به‌دواوه من بوومه كانزایه‌ك
بێجگه له ته‌نیایی
شتێكی دیم لێ پێكنایه.
ئه‌مێستا من جوڵه‌یه‌كم له ساته‌كانی لاوازی
خه‌یاڵێكی كاڵم پیادا تێده‌په‌ڕێ
بێده‌نگی قورسم ده‌كا
ماندویی لێم بێزارده‌بێ
ناشوێنی دهمچنێ و
كۆتاییم له مه‌رگ ده‌خشێ.
حیكایهتخوانمبه ته‌نیایی
ئه‌وكاته‌ی من وئاشنا
وه‌ك دوو وه‌ڵامی ناته‌واو به‌بێده‌نگی لێك ده‌ڕوانین.
ئه‌و ده‌مه‌ی ماناڕژاوهكانی من
به‌سه‌ر زه‌وی غه‌ریبییه‌وه دهیبوێرێ
ئه‌و كاته‌ی یاداشته‌كانم
تف بۆ زه‌وی ده‌نێرن و باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن
ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌نگم له چه‌ند گوێی سوكهڵهدا
بنهیهك خۆشده‌كه‌ن و
به‌ر له گه‌یشتنی كاروانی خامۆشی
تێكه‌ڵ به‌ده‌نگی باـ ده‌بێ.
ئه‌و ڕۆژه‌ی..
ده‌بمه كتێبێكی خۆڵه‌مێشی و
ژیله‌مۆم وه‌سواسی لێیده‌دا
دوای ئه‌وه‌ی شيعر ده‌بێته من و
من به مه‌رگ و
تۆیش به تاكترین
شوێنه‌وارﻣﺒﻪ ته‌نیایی.
نه‌رویج ، ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠
سێوی زه‌رد
ههڵدهوهرهم
به‌رده‌بمه‌وه
ده‌كه‌وم
كات دهمبهخشێ به شوێن.
ده‌جوڵێم
له زه‌وی دهبڕێم
با- ده‌مبا.
شوێن دهمگۆڕێ
سهوزیم له كاڵی ده‌چێته‌وه
تۆڕی ماسولكه‌كانم ئاشكرا ده‌بن
زه‌رد هه‌ڵدێم.
با- ده‌مبا
درزدهبهم
ده‌كه‌ومه ژێرپێ
ورددهبم
با- ده‌مبا
ونده‌بم.
به‌رده‌بمه‌وه
ده‌كه‌ومه ناو گژوگیای ژێرخۆمهوه
شێی زه‌وی ڕه‌نگم ده‌گۆڕێ
شوێن دهمگۆڕێ
زه‌مه‌ن شه‌كری هه‌ناوم ده‌مژێ
زه‌مه‌ن هه‌ناوم ده‌ڕزێنێ
چرچ و پوكاو
ونده‌بم..
كه‌س پێمناڵێ سێوی زه‌رد.
ڕێده‌كه‌م
زه‌وی ده‌بڕم
به‌رد دێته ڕێم.. ڕێده‌كه‌م
شوێن وزه‌ی په‌لهاویشتن و چڕبوونه‌وه‌یه
شوێن وزه‌ی ئازادییه.
زه‌مه‌نی دژ،
پاڵه‌وان وحیكایهتخوانی داستانهكانه.
زه‌مه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵاته.
ڕێده‌كه‌م
زه‌وی ده‌بڕم
ئاینده‌م له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌بێته یه‌ك
لهبنپێی ئاده‌مه‌وه تا بنگۆڕی ئه‌تاتورك.. تا هه‌ڵه‌بجه
ڕێده‌كه‌م، زه‌وی ده‌بڕم،
قه‌د ناگرم
چڵوپۆ ناكه‌م.
هه‌ڵده‌وه‌رێم
به‌رده‌بمه‌وه
چڵوپۆ ده‌كرێم
قه‌دم ده‌په‌ڕێ
ڕێده‌كه‌م
ڕێده‌كه‌م
زه‌وی ده‌بڕم.
پايزى ٢٠٠٣
نه‌خشه‌ی پیاوێكی بێگانه
ئه‌ستێره‌ی ئاسمان گـشـتی ته‌واوه
ئه‌ستێره‌كه‌ی من سـهرلـێشـێـواوه
( فۆلكلۆری كوردی )
دونیای من
مڵه‌ی به‌دبه‌ختی باخچه‌یه
دونیای من
سروودێكه
یه‌ك دوو نیوه‌دێڕی ماوه
بۆ وتنه‌وه.
ڕۆژگاری من
ئهكروباتێكه شاره‌زا
به‌سه‌ر شانی غه‌مێكی باڵابه‌رزه‌وه
یاری بهئهڵقهكانی ئه‌سه‌ف ئه‌كا.
ڕۆژگاری من
دهزوویهكه قرچۆكه
بایه‌كی پیر
برینه‌كانی زه‌وی پێ ئه‌دورێته‌وه.
ڕۆژگاری من
هاوارێكه..
له‌درزی دانهكانمهوه
دێته ده‌رێ.
ڕابردووی من
سوێراوێكه
له‌سه‌ره‌ڕێی برسییهتیا
كه‌سێ په‌نجه‌ی دۆشاومژه‌ی
تێ ناسوێ.
ڕابردووم
سبه‌ینان
به پێشچاوما تێئه‌په‌ڕێ
واهه‌ستده‌كه‌م
له‌ژێر لێوه‌وه پێمبڵێ
{تۆم خۆشناوێ}
ڕابردووم
نوكێكی كوله..
قه‌ده‌ر بهدرزێكی ژیانا دایكوتی.
ڕابردووم
پاسه‌وانێكی خه‌وتووه.
خه‌ونی من
سێبه‌ره
خه‌ونی من
بارانێكی زۆره
عاقیبه‌ت
برسیم ده‌كا.
جه‌سته‌م
نێچیرێكی دیاره
له‌چاوی بازی به‌رزه‌فڕ
جه‌سته‌م
ئاوێكه ئه‌بێ به هه‌ڵم.
ئاهم
زه‌وییه‌كه داخزاو
ئارامیشم
په‌نجه‌ره‌یه‌كه هه‌ڵچنراو..
توڕه‌بوونم
شۆفێرێكه
هۆڕن بۆسهراب لێ
ئه‌دا
توڕه‌ییم
گڕێكی شینه
له‌ئینجانه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌یا
چاندوومه
دوودڵیم گڕكانێكه
به‌هیچ ئه‌فسانه‌یه‌ك دانامركێته‌وه.
مناڵیم بنێشتێكه
گڵۆپ ناكا.
مناڵیم ڕووباره
گه‌وره‌ییشم به‌نداو.
دایكم
هه‌نگوینی هاوینه.
باوكم
قوربانیی قوربانه.
بابپیرم
گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی
ته‌نیا ته‌ختایی ئه‌خوێنێته‌وه.
دراوسێكه‌م
بێژه‌رێكی خۆشخه‌یاڵه
عه‌تری بنباڵ له‌گیرفانیا
بۆنی شێ
له‌ناو ده‌میا.
وڵاتی من
سیحرێكه بێ ده‌سه‌ڵات
وڵاتی من
دێڕێكه ناخوێنرێته‌وه.
خودای من وه‌ك خودای كه‌سی دی نییه
خودای من
توڕه‌یه ئه‌مما بێ دۆزه‌خ
شيعرى من
كۆتوبه‌نده
هه‌تیوێكه تاكوتهنیا
شيعرى من
هه‌ستێكه قرنجاو.
شيعرى من
بۆته عاشقى كچێكی به‌نگلادشی!
كۆتاییم لهساڵایه
پیرێكی بۆنخۆش
به كۆڵانیدا تێناپه‌ڕێ
كۆتاییم
مردویهكه
ئه‌تك ئه‌كرێ.
من گۆرانیه‌كم
نایه‌مه سه‌ر زمان
من نامه‌یه‌كم
لهژێردهریا
لول
له‌ملی شوشه‌یه‌كی شكاودام
كوردستان . كۆتایی ١٩٩٨
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له یاداشته‌كانی پیاوێكی تاریك
ئێواران گسك له تهووژموتینی ژووره‌كه‌م ئه‌ده‌م
به‌یانیانیش به‌خامۆشی چاوم ئه‌شۆم
شه‌وانه له‌به‌ر بێده‌نگی به‌خه‌یاڵ گۆرانی ئه‌ڵێم
كه‌ڕۆژ دادێ مات
ـ ی ده‌پۆشم
ماڵێكم هه‌یه فه‌رامۆش
به‌ره‌و بۆشایی ڕێئهكهم
له‌گه‌ڵ سێبه‌ر و ڕووناكی.. له‌سه‌ر فه‌زا بیروڕا ئه‌گۆڕمه‌وه
نهێنییه‌كانم ئه‌بینم به‌ڕووتی له‌به‌ر هه‌تاودان
لهئاوێنهیهكدا هاوڕێكانم دیارن، به‌ڕیز له‌چاومدا خه‌وتوون
خهنینێك له‌وێنه‌یه‌كدا ئه‌دۆزمه‌وه ـ
پۆستی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی بهمهرگم به‌خته‌وه‌ر ئه‌بن
به{وشه‌یه}
ك ـ پێناسه‌ی مێژووی خۆم ئه‌كه‌م
{دێڕ} ێك ئه‌نووسم به‌بێ { واو} ی په‌یوه‌ندی
به { په‌ره‌گراف} ێكی كورت.. برایه‌تی ڕهتئهكهمهوه
له‌نێوان دووههنگاودا { كۆما} یه‌ك دائه‌نێم
به لاستیك{ خاڵ} ی كۆتایی ئهكوژێنمهوه
بۆ هه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك { بۆشایی} هك به‌جێدێڵم
{نیشانه‌ی پرسیار} له‌سه‌ر مردن لائه‌به‌م
له‌سه‌ر ژیان شتێك ئه‌ڵێم
له‌لای چه‌په‌وه ئه‌نووسم{ هه‌تادوایی}
{دوو هێڵی ڕاست وچه‌پ} له‌سه‌ر خه‌یاڵێك ئه‌كێشم
له{بازنه} یه‌كدا داهاتووم ئه‌گوێزمه‌وه
له‌ژێر ڕیكلامێكی په‌تاته‌دا
بهقاشكراوی خه‌یاڵی مناڵێك ههڵئهگرمهوه
به ڕووگیری ئیمزایه‌ك له یه‌خه‌ی كچێكی جوانئهدهم
خۆی ناوناوه ژینگه‌ی سه‌وز!
به‌جیهان ئه‌ڵێم : ڕامه‌كه, شتێكت لێبه‌جێماوه.
به هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ كوردبوونی خۆم ئه‌دوێنم
كارتۆنێك به سنگمه‌وه هه‌ڵئه‌واسم ـ لێی نووسراوه: درۆئهكهیت...
پشت ئه‌كه‌مه
نیشتمان و
غه‌ریبی.
له چاوتروكانێكدا خه‌یاڵێك ئه‌مبا
جه‌نگاوه‌رێكم به‌زیو)
تفه‌نگه‌كه‌م به‌دوای خۆمدا ڕائهكێشم
چاوه‌كانم به بهڕووشاوی به پێشی پۆستاڵهكانمهوه نووساون
بهههنگاوهكانم ئه‌ڵێم: مه‌وه‌ستن فریاگوزاران
ڕێبكه‌ن تا دواحهشارگهكانی دۆڕان
چه‌پ ڕاست ـ چه‌پ ڕاست.
ڕاده‌چڵه‌كم
له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌ڵێم :دۆڕان سه‌خته.
چاو بۆ بێده‌نگی ئه‌گێڕم .
دێته به‌رگوێم پیرێك به‌ده‌ریا ئه‌ڵێ: خه‌تای تۆ بوو!
به ئه‌وینه‌وه له‌بێزاری شه‌پۆل ئه‌ڕوانم .
قه‌له‌ڕه‌شێك ئه‌بینم.. داوه‌تی بسكیتی ئه‌كه‌م
له قرژاڵێك ڕائه‌مێنم له دوا فه‌سڵی جوانی خۆیدا
گوڵێكی نایلۆن ئه‌كڕم.. بۆنی غه‌ریبی لێئه‌ده‌م
به‌ته‌نیایی ئه‌ڵێم ئازیز
بهخاویدا به‌ره‌و مه‌غریب هه‌نگاوئه‌نێم
له‌ڕێ
نامه‌وێ كه‌س سڵاوم لێ بكا
له بۆشاییدا ئهگوزهرێم ...
ئێواران گسك له ته‌ووژم وتینی ژووره‌كه‌م ئه‌ده‌م
شه‌و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه به‌خه‌به‌ر دێم
كه‌ڕۆژ دادێ.. به‌خامۆشی چاوم ئه‌شۆم
نه‌رویج . سه‌ره‌تای ٢٠٠٠
هێڵه‌كانی ڕووناكی
دوان بووین
به‌سه‌ر نه‌خشه بێخهتهكانی ڕووناكیه‌وه هێڵكاریماندهكرد
* * *
ساتێك ده‌مگوت:
غروری خۆیان له‌هه‌وری مه‌غریب ده‌سون
وهڕهنگی مس ده‌ڕژێننه تاریكیمهوه.
گڕوتینی خۆر دهگۆڕنهسهر زمانی ڕه‌نگ
مانگی پێ ده‌ڕازێننه‌وه.
له گۆمی گه‌ردووندا زاوزێ ده‌كه‌ن
بهجۆگهكانی بووندا دێنه خوار
نه‌خشه‌كانی ڕووناكی.
* * *
ده‌مێكیش ده‌مگوت:
تاراوه ڕووناكی..
له‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی مێژووی ئێمه‌ی تیادروستبوو
داپیرهكانمانی تیامرد،
برا جه‌نگاوه‌ره‌كانمان به‌جێیانهێشت.
ده‌بزوێ تیشكێكی كز
له‌سه‌ر لووتی خوێناوی ڕابردووی ئێمه
وه پزیسكێكی بزڕكاو
ئه‌و ڕۆژگاره زامدارانه ڕاده‌كێشێ
له‌سه‌ر قۆڵیان كوتراون
{ ئاخ وڵات }.
بێزاره سێبه‌ر له خاویی خۆی
هه‌زاران فلاش لهفارگۆنه چۆڵه‌كانی ته‌مه‌ن ده‌گرن
نه‌خشه‌كانی ڕووناكی.
به‌سه‌ر خه‌یاڵێكی زیندودا ده‌مبه‌نه‌وه
له‌به‌رده‌م نیشتماندا..
درێژترین سێبه‌رم لێ‌دروست ده‌كه‌ن
نه‌خشه‌كانی ڕووناكی.
* * *
دوانبووین،
نهیهكماندهگرت نهلهیهك جیادهبوینهوه
وه‌له‌به‌ر سێبه‌ره تۆخه‌كانی یه‌كتردا
ناپاكیمان له‌یه‌ك ده‌كرد.
دوانبووین
له‌سه‌ر نه‌خشه ئاڵۆزه‌كانی ڕووناكی
جاڕی جه‌نگی داگیركردنی یهكماندا.
نه‌رویج . ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠
هه‌ناسه‌كانی پێش مردن
شه‌و دێ لهعومرم كهمـدهبێ، ڕۆژ دێ لهعومرم كهمدهبێ
ئـهز خـهوف ئـه‌و ئـافـاتـمـه، جـا چـۆن دڵـم پـڕغـهم نـه‌بێ
ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی
به‌هارم ڕۆی
به‌ر له‌وه‌ی بێم
دایكم له‌گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌چوو
.. هاتم
دڵم نه‌یهێنا پێیبڵێم
(ماڵئاوا گوڵهنایلۆن)
به‌رله‌وه‌ی بێم
خه‌یاڵم قه‌له‌ڕه‌شێكی به‌خته‌وه‌ربوو
غه‌ریبی..
ئاوازێكی بیربرده‌وه
له‌وانه‌یه تۆش بۆ جارێك
به‌ده‌م فیكهلێدانهوه..هه‌وڵی وتنهوهیت دابێ
به‌ر له‌وه‌ی بێم
ڕۆژگارم پارچه‌یه‌ك ئاوریشمی سپی بوو
كه هاتم..
قه‌ده‌ر چوارینی فه‌وتاوی
شاعيرێكی له‌بیركراوی مههجهری لهسهرنوسی
{مهشریـقم سهبـای مه‌حزون و مه‌غریبم له‌خۆمدا مهفـتون
هه‌ناوم ده‌ردی مهغزون و ستاره‌ی نهحسـم ساف و ڕوون
زه‌مـه‌ن ویسـتی شهرمهنـدهبم به‌ڕووی عه قڵا كه‌من ئـێستا
لـهبـازنـهی مناڵی خۆمـدا، دهسـوتـێم به‌گڕی پـیربـوون.}
كه‌من هاتم
بیره‌وه‌ریم نه‌خشه‌یه‌كی قه‌دكراوی جانتاكه‌م بوو
ههمووپێچێك ده‌مكرده‌وه
به‌قه‌ڵه‌مێكی سهرلاستیك
خاڵی به‌جێمانی خۆمم دیاریده‌كرد
به كۆڵانی ڕووخسارهكاندا تێپه‌ڕیم..
ڕوخسارێك له هۆشچوولهڕاڕهوی پرسیارێكا
ڕوخسارێك له هاوارێكا كشاوه
ڕوخسارێك له زهنگێكا لێئه‌دا
ڕوخسارێك..
پاشماوه‌ی هێزێكی به‌زیوی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه
ڕوخسارێك دودڵی ههڵیكۆڵیوه
ڕوخسارێك له‌ته‌وقی سه‌ری خۆی ده‌ڕوانێ
ڕوخسارێك مه‌ڵاشو تاڵ ده‌كا
ڕوخسارێك له ئاودا
ڕوخسارێك زه‌ین ده‌یگێڕێ
ڕووخسارێ نابینراوی موحه‌ممه‌د،
ڕوخسارێك له پایز ده‌چێ
ڕوخسارێكیش له ڕه‌شه‌با
هه‌ركه‌سیش ڕوخساری باوكمی بینیبێ
سێبه‌ری بیركه‌وتۆته‌وه
له‌ڕێ ..
باخچه لهوهسواسیی خۆیداههڵدهوهری
ئاسمان ئه‌سه‌فی خنكاوی سنگی خودا‌و
ده‌ریا شیوه‌نی مردنی ماسییه‌كی پیری ده‌گێڕا.
* * * * *
ئه‌مێستا منی لێڵ
خزاومه‌ته تهمێكهوه,
بێجگه له چاوانی تۆ وچهپۆكی خودا
هیچ شتێكی‌تر نامسمێ!
هه‌نووكه منی دزراو
دڵنه‌واییم یهكناگرێ
كهبۆخۆم میراتگری ته‌نیایی خۆمبم.
پاكیم ڕه‌نگێكی جواننابێ
سبهینانێك له‌خۆمدا كاڵتربنوێنم .
ئارامیی.. لهتهنیشتما دانانیشێ
گه‌وجێك لهبرینما پێبكه‌نێ.
بێده‌نگی له‌ژێر سه‌رینه‌كه‌م گهرمدانایه
ههنگاوهكورتهكانی پیری یه‌ك یه‌ك بمژمێرێ.
منی دزراو.
گه‌وره‌ییم چۆن كۆكه‌مه‌وه
كه مناڵیم له‌پشته‌وه
تۆپه‌ڵه به‌فری قوڕاویم پیابكێشێ؟
ئاڵای سه‌ركه‌وتنم به‌كوێدا داكوتم
كه به‌رزاییه‌كانی ڕۆحم بنكۆڵبووبێ؟
یاداشتی تێكشكانی خۆم بۆ بنووسم
كه‌من ئه‌مێستا ڕووخسارم
لهدوانامهی كابرایه‌كی ته‌نیا ده‌چێ!؟
پشووبڕ بوو ...
پشووبڕبوو ئه‌م گه‌وره‌بوونه سه‌قاقوش
ته‌نینه‌وه‌ی هه‌مان حه‌سره‌تی بابان بوو
گه‌وره‌بوونی من.. سه‌قاقوش
بنێشتی بزڕكاوی ده‌می ئه‌یوب بوو
درۆیه‌ك بوو
لكا به ده‌روونمه‌وه و
ڕۆحی سپیم بواردی.
مناڵیمت بهروهوكوێ هێنا سه‌قاقوش ؟.
ئه‌ی ته‌مه‌ن
ئه‌ی ته‌نیاترین پرۆژه بۆ فه‌نابوون
شه‌ڕی نێوان خۆم وئاوێنه‌ی ژووره‌كه‌م
ئه‌ی ته‌مه‌ن
نائاشناترین هاوڕێ
دۆڕاوترین جه‌نگاوه‌ر
فه‌رامۆشترین ئه‌فسانه
ئه‌ی بازگه‌كانی ته‌نیایی.
ئه‌ی گه‌وره‌بوون
شه‌جه‌ره‌ی هه‌ڵدان و سوتان
ئه‌ی ئهوههرهمه پیره‌ی
شكست پیاتدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ,
له‌لوتكه‌دا مه‌زنی كاڵده‌بێته‌وه
ئای گه‌وره‌بوون زیندانیی ئازاد
تۆ تا مه‌رگ
حوكم دراویت به‌هیوا
تامناڵیت بۆ بێته‌وه
ئیدی ته‌واو نائاشنا
منی دزراو ناتوانم
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو
له‌مانۆڕی مێژووی خۆما
سه‌ربازانه سڵاو بۆ مناڵیم بكه‌م!
به‌م هه‌موو ناحه‌زییه‌وه
منی دڕنده پێشوازی مناڵی خۆمم ێناكرێ.
ئیدی ته‌واو خه‌ونه بزڕكاوهكه
به‌م هه‌موو پارچه ورده‌وه
نایه‌مه‌وه به‌رچاوی تۆ؛
ته‌واو ئه‌ی خه‌ونی بزڕكاو
منی گه‌وره درۆیهكبووم
هه‌ناسه‌یه‌ك به‌ر له مه‌رگ
له‌ناوخۆمدا ئاشكرابووم
من..
درۆیه‌كی گه‌وره‌بووم.
توركیا ـ نه‌رویج . كۆتایی ١٩٩٩
دیوار
بۆ زیندانی هه‌ولێر
سه‌یربوو كه
تۆ پێت وتم ،
زه‌مه‌نم سڕ،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی تازه كاره‌با لێی
دابێ.. ئه‌وق ماوه .
من نازانم چی پێ
بڵێم
كه هه‌موو جووڵه‌كانی ئه‌و؛ سهمایهكیان لێ پێكنایه .
سه‌یر بووکاتێ پێت
وتم :
من گۆرانییه‌كم، پێڵاوم له شه‌و و
گوڵی چنراوی بازنه‌یی سه‌رم له ڕۆژ
كه‌چی خوێنی سه‌ر په‌نجه‌كانم ڕێ نادا
به‌م لێواره سه‌ختانه‌ی خۆما هه‌ڵزنێم .
پێت وتم :
من جه‌سته‌یه‌كم له ئاو
به‌ڵام كۆڤانی ناخی خۆم وام
لێ ده‌كا..
هه‌میشه پاڵتۆ لهبهركهم .
پێت وتم :
له خه‌یاڵی مردنێكام
له‌نێوانی ..
دوو كه‌وانه‌ی كراوه‌دا ڕاكشابێ
به‌مه‌رجێ خاڵی كۆتایی ڕێگه به داهاتووم نه‌گرێ .
سه‌یر بوو كه‌تۆ پێت
وتم :
من زاده‌ی خه‌یاڵێكم
باڵای ته‌ماویی گومانی لا
جوانتره
له یه‌قینێكی چه‌ماوه‌ی گۆچان به‌ده‌ست .
شه‌و هه‌یه سهركڕێشاویی
كه‌ڕوو لهبنباڵیداوه و
ڕتووبه‌ت قوڕگی گرتووه .
شه‌و هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بگات
خۆشخه‌یاڵیی له ئێواره‌یه‌كی ماندوو ده‌خوازێت
به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون .
پێت وتم :
گه‌واڵه هه‌وری واهه‌یه، به‌نووكی پێڵاوه‌كانی
خۆڵ له‌چاوی باران ده‌كا
گوڵاڵان له‌تاودا به‌رگی جه‌نگ ده‌پۆشن .
سه‌یر بوو ساتێك پێت
وتم :
شه‌ڕی نێوان با و دارستان سه‌به‌بی به‌دحاڵیبوونه
دواتر هه‌ر خۆت به خۆت ده‌وت:( كه‌س تێناگا
) .
ده‌گمه‌نه كه‌نارێك مابێ ..
ئاگردانی چه‌ته‌كانی ده‌ریای له‌سه‌ر جێنهمابێ
زه‌حمه‌ته به‌نداوێك هه‌بێ ..
له‌تاوانی چه‌ندین پردی بچكۆله‌دا ده‌ستی نه‌بێ .
مه‌رج نییه دامێنی چیا ،
خه‌ون به لوتكه‌وه ببینێ
باوه‌ڕ به‌و قسه‌یه مه‌كه..گوایهـ با ـ ڕۆحی زه‌وییه.
پێت وتم:
من پیرێكم خۆشده‌وێ ..میراته‌كه‌ی پێكه‌نین بێ .
كچێكی تووكن.. بزه‌یه‌ك له‌ئاوێنه‌دا تۆ‌و
بكا ،
جه نگاوهرێكی تووڕه ..
لهفرسهتێكی بچو‌وكدا خه‌نده لهلێوانی بپژێ .
وه قریوه‌ی سوزانیهك ،
له‌سه‌ر ده‌رگه‌كه‌ی نانوسێ:
( تكایه قه‌رز نییه
) .
سه‌یر بوو كاتێك پێت
وتم :
سه‌یره كابرای دراوسێمان هه‌تاكو
مرد
ناوی سیانی حه‌وت باییرهی له كۆڵ نابوو .
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن،
ئه‌وكاتانه‌ی به‌خۆت ده‌وت :
ئێسته كاتی وه‌ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی چۆله‌كه‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی ماندووه بۆ پشوودان
له‌وانه‌یه ئێسته ڕووناكییه‌ك مابێ
شاخ له‌ئاسمان جیاكاته‌وه..
ناخودایهك،
له‌وسه‌ری ده‌ریاوه بڕیاری دابێ
فوو لهفانۆسهكهی بكا .
به خۆت ده‌وت :
ئه‌شێ گه‌ردوون ،
سه‌رباری كه‌مه‌ر به‌ستنی پاشماوه‌ی نهێنییه‌كانی
له‌فكری زاووزێدابێ ،
كرمه لیقه‌ی حه‌وشه‌كه‌مان
نابه‌دڵ ڕووی وه‌رگێڕابێ
بۆ سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه .
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن
كاتێك چاوه‌ڕوانی ..
پرۆڤه‌ی گۆرانییه‌ك بوو ، له‌به‌رده‌م مه‌رگا ده‌وترا .
ده‌مێك هه‌وا ..
توشی درمی برینه‌كانی تۆ بووه و
تۆش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی باوه‌شێك هه‌ناسه‌ی پاكیت .
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن
وه‌ختێك كه‌تۆ ..
بهگوومانبووی له‌و تۆنانه‌ی
ده‌نگی كۆخه‌یه‌كی نزم پێكدێنن .
ئه‌و كاته‌ی..
تاریكی به‌پێی خۆی هاتبوو بتبینێ و
به‌ته‌وسه‌وه
پرژه‌ی پێكه‌نینێكی تاڵ لهڕووخسارت بهاوێت .
وه هه‌ناسه‌ی پڕگرێی تۆ
پرسه‌یه‌ك بوو..
بۆئه‌و ئێواره چاووبرۆ ڕه‌شانه‌ی
زۆر زوو خانه‌نشین كران .
تۆ دیوار پڕ به‌باڵای خۆی له‌دیده‌تا نیشته‌جێبوو
هێنده جووڵه‌ت پێ نه‌مابوو ..
له‌بیركردنه‌وه‌ی هه‌تاودا ،
جێ پێیه‌ك بۆ خۆت زهوتكهیت
ڕێ به‌و سوپای ترسه بگریت ..
به‌ناختدا تێده‌په‌ڕی.
ده‌ست له‌و دیوارانه بده‌ی ..
ڕه‌شنووسه‌كانی مه‌رگیان له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵرابوو.
تۆ هه‌رچۆنێك ده‌تویست بڕۆی
به‌ر ته‌نیایی خۆت ده‌كه‌وتی.
تۆ ڕێبوارێك بووی كه‌سیره ،
له‌ناو خۆتا ههڵكورمابووی
تۆ و ته‌نیایی ..
به‌دوو قاتی به‌ردینه‌وه به‌رامبه‌ر یه‌ك ڕاوه‌ستابوون .
ته‌قه‌للای تۆ بۆ ئازادی غه‌ریبێكی په‌شیمان بوو
هه‌زارجار لێوی خۆی ده‌گه‌زت.
بێهووده‌ی تۆ له قه‌ده‌ر
ڕه‌چه‌ڵه‌كی مێژوویه‌ك بوو،
خودا تیایدا ڕازی نه‌بوو
چاو بهودێڕه درێژانه‌دا بخشێنێ..
حه‌وا بهزریكه
لهبۆشاییهكی بێخهتدا نووسیبوی.
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن
وه‌ختێك ..
قالۆنچه‌یه‌ك بهدیوارهكی ئهوبهرتهوه هه‌ڵزنابوو
وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێت
بڵێ
تۆ چیت دابوو له‌م تاجی گومان و
له‌م شانشینی نسكۆیه .
مه‌به‌ستی
بوو تێتگهیهنێت ..
ئه‌م گومانه وه‌چه‌ی ترس و
ئه‌و ترسه‌یش ،
پشتاوپشت ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌زین .
پێی ده‌وتیت:
ئه‌ها پاشماوه‌ی نه‌وه به‌زیوه‌كانی مێژوو .. له‌لای تۆن
ئه‌ها ڕووخساری ڕژاوی غه‌ریبان لای تۆ جێماون
ئه‌ها نه‌ته‌وه‌كانی برین
باوێشكه‌كانی ته‌نیایی
لێدانی دڵی تاریكی
گرێ كوێره‌كانی نه‌فه‌س ، ئه‌ها لای تۆن .
پێی ده‌وتیت:
تۆ په‌یكه‌رێكی گۆشتنی
له پێشوازی گهلهكهمتیارێكی برسیدا دانراویت
كه‌مێكی تر برسییه‌تییان بێره‌دا
دێت !
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن،
كاتێك لهوبهرتهوه قالۆنچه‌یه‌ك لێی
ده‌ڕوانیت
وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ پێتبڵێ..
تۆ‌و ئازادیی دوو دڵۆپه‌ی بارانێكن ،
له‌یه‌كتر جیا ناكرێنه‌وه .
قالۆنچه‌یه‌ك ..
بهتهنیشتدا تێده‌په‌ڕی ،
ده‌یویست به‌چپه پێت
بڵێ :
متمانه به‌خشین كوفرێكه ..
وه‌ك ئه‌وه‌ی لهتوڕهبووندا جنێوت به مه‌سیح دابێت .
قالۆنچه‌یه‌ك
بهسكاڵانامهیهكهوه .. شكاتی له قه‌ده‌ر ده‌كرد .
قالۆنچه‌یه‌ك ،
له‌پشتی تۆوه زمانی له ئازادی ده‌رده‌هێنا .
قالۆنچه‌یه‌ك به‌به‌ر چاوتا بێخه‌م ده‌ڕۆی ..
وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێتبڵێ..
ها، ده‌ی.. لێره‌یش ڕاوماننانێیت !؟
ئه‌و ده‌مه تۆ ..
گلێنه‌ت به‌و بنبانهوه به‌جێمابوو
پڕاوپڕ لێیان نووسیبوو:-
( ئه‌ی غه‌ریب ، غهیریی حه‌قیقه‌ت كوفره ئه‌قوال
)
له‌ژێر بنمیچهكانیشدا،
به‌كاڵی و به خه‌تی ڕوقعه،
له‌هه‌ر چوارلایان نووسیبوو:-
( لێره .. خودایه‌كی یه‌كچاو هه‌یه ،
له‌گوناهی به‌كتریاكانیش ئاگاداره
)
ئه‌و ده‌مه تۆ ..
به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه لای ئه‌و پیاوه‌ی ..
بهسهرعهردێكی قوڕاوی و بهبارانێكی بێ چه‌تر ،
جنێوی به شه‌یتان وحكومه‌ت ده‌دا...
به ئه‌سه‌فێكی قووڵه‌وه و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تاڵ ،
به جووڵه‌ی لێو..
نێوان هه‌ر برینێك ده‌توت:-
ئه‌فسوس ئازیزانم ئه‌فسوس
كۆڵانی ته‌مه‌ن ڕێی
نه‌دا ..
هه‌رجاره‌ی به‌ڕیتمێكی به‌خته‌وه‌ری پیاتێپهڕین .
ئه‌و ده‌مانه زه‌مه‌نی تۆ ..
به‌و مه‌ته‌ڵه سه‌یره ده‌چوو
ساویلكانه له‌مێژوویان داهێنابوو
حه‌كیمانه مێژوو سه‌ری تیا سپی كرد .
ئه‌و ساته تۆ ..
شارستانییه‌ك بووی خه‌جاڵه‌ت وشهرمن
ئازادی بووی ،
وه‌ك پاروویه‌كی دهمهجاو
فڕێ درابوویته سوچی دیوارێكه‌وه
تووڕه و پهركهماویی .
ئه‌و ده‌مه تۆ ..
مۆزهخایهك بووی گه‌وره
چه‌ندین تابلۆی ئازادییان
سه‌ره‌وخوار تیا
ههڵواسیبووی .
كتێبخانه‌یه‌كی دنیادیده
بووی ،
له‌وه‌رزی پشكنیندا چاویلكه‌كه‌ت فڕێدابوو .
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن
كاتێك ..
ده‌چوویته‌وه به‌هێمنی
ماچێكی سه‌ری مناڵی خۆت ده‌كرد و
له‌هه‌یوانی ماڵهكۆنهكهی خۆتانا
جامولكهی یاده‌وه‌ریه‌كانت ده‌بینی ،
له‌ته‌شتی ڕۆژگاره بهجێماوهكانا
وه‌ك خۆی ده‌ستی لێ نه‌درابوو.
بهقادرمهكانا ده‌هاتیته خوار
چیمه‌نی ژێر دارمێوهكه ..
چووبووه خه‌ونێكی ته‌ڕه‌وه،
له‌بن دیواره‌كه‌دا به‌لووعه‌ی حه‌وشه
كه‌س نه‌بوو بیگرێته‌وه .
پاش قه‌ده‌رێ ..
مناڵیت بهتارماییدا گه‌یشته لات
خۆی بهبهرۆكتا هه‌ڵواسی
پاش ئه‌وه‌ی تێر ماچی
كردیت
به‌گریانه‌وه پێی وتیت:-
ئه‌زیزه‌كه‌م من زۆر ته‌نیام ..
من میرێك بووم بێ
میراتگر ..
چیم هه‌بوو بۆ تۆم به‌جێ هێشت
ئه‌زیزی من
بۆ له‌مه‌ولا .. خه‌ونه‌كانم چی لێده‌كه‌یت ؟
تۆ مرازی دڵت ئه‌وه‌نده عاشق بوو
هه‌موو جارێك ..
به‌رله‌وه‌ی سێوێك لهسهرسهرت دانێن و
بتكه‌نه نیشانه بۆ تیری
عه‌ده‌م،
نهێنییه‌كی كریستاڵیی
به‌ترسێكی زۆر و به كه‌مێك شه‌رمه‌وه پێی ده‌وتیت:-
براده‌ر..
له‌پشتی زمانته‌وه بمشاره‌وه و مهمدركێنه .
تۆ ..
جه‌سته‌یه‌ك بووی له پێستی خۆت داماڵراو
له‌سه‌ر گۆشتی خۆت نووسیبووت:-
( من ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م برووسكه ده‌مارگیرانه‌دا ئیمزا ناكه‌م
) .
دره‌نگ بوو بۆ خه‌وتن
وه‌ختێك تۆ له‌خه‌یاڵی مه‌رگی خۆت به ئاگاهاتیت
فریشته‌كان به گریانه‌وه - تكاكارانه داوایان لێكریت ..
له‌سه‌ره مه‌رگی خودادا دواهه‌مین گۆرانی بڵێیت .
سه‌یر بوو به‌لایانه‌وه
كاتێك تۆم ده‌گێڕایه‌وه !
وه‌ختێك ده‌موت:-
ئیدی ئه‌و بوو به داستانێك ..
له‌گه‌ڵ ههرناوهێنانێكیا
من زه‌ینم ده‌چێته‌وه سه‌ر بهردنووسێ
بنه‌چه‌ی ئه‌و به‌رده تاشراوانه باس ده‌كات
به‌دیواردا
سه‌فه‌ریان گه‌یشته لای ئێمه .
كوردستان . كۆتایی ١٩٩٨
پارچه‌كانی ده‌ریا
نه‌وڕه‌سه‌كان به‌خته‌وه‌رن بهغهریبێ
سفره‌كه‌ی ڕۆخی ده‌ریایه
*** ***
هه‌ر گه‌میه‌وان سروودی ده‌ریا نازانێ
*** ***
ده‌ریا مۆسیقایه.. بایه‌كی مێینه ده‌یژه‌نێ
*** ***
شه‌پۆل نهههناسهیه نهباوێشك
شه‌پۆل هه‌وڵێكه بۆ گهورهبوونێكیتر
*** ***
ده‌ریا به‌ردی ئاوه‌سووی خۆشده‌وێ
*** ***
مه‌غریب ڕه‌شنووسی ته‌واونه‌بووی ده‌ریایه
*** ***
ده‌ریا خاوییهكهـ شی نابێته‌وه
*** ***
بوونی دوورگه له‌ده‌ریادا
یادكردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ریاچه‌یه
*** ***
ده‌ریا بێده‌نگییه‌كه.. بێ بۆشایی
*** ***
ده‌ریا ئاسمانی پێچه‌وانه‌ی زه‌وییه
*** ***
سهراب ساته‌كانی خه‌ونی ده‌ریایه
*** ***
ده‌ریا سێبه‌ری نییه‌ـ خۆی تیشكه
*** ***
غه‌ریبان ده‌ریا شك ده‌به‌ن،
ده‌ریاش..
غه ریبێكه ته‌نیا
*** ***
نه‌ژادی من دڵۆپێك ئاوه
لهماسوولكهكانی ده‌ریاوه هاتووه
نه‌رویج . سه‌ره‌تای ٢٠٠٠
ئه‌نفال
به‌ئاوی میوه حه‌رامه‌كانی به‌هه‌شت
ژاراوی بوون ئه‌هلی موحیببه‌ت ،
وه‌هه‌زاران هاوار لهدرزه نه‌بینراوه‌كانی بۆشاییدا به‌جێمان
هه‌زاران ڕه‌نگی بزڕكاو بهلێواره ژه‌نگاویه‌كانی مه‌رگه‌وه.
* * * *
هه‌رابوو
له سه‌رای تێكڕژان ولهیهكچوونا
هه‌را
لهلێكدان وده‌نگدانه‌وه‌ی مه‌رگ و بوونا
هه‌رابوو
لهنابینایی ڕوانین و بهتهمبوونا
كپوچۆڵ ڕاڕه‌وه‌كانی ده‌رباز.
ئه‌ی خودای سروودبێژ
گوێگره سهرگهرمهكانی تۆ
ته‌وژمی فتحْ هێنانی ؛
هه‌موو ئهوكرمه ئاوریشماویانهیان شێلا
سه‌ده‌یه‌ك بهرلهفڕین
له‌خه‌ونی تاڵهبریسكاوییهكانی ئازادیا
قۆزاخه‌یان كردبوو.
ئه‌وان دوای الله أكبر
هه‌موو ئه‌و وشهترسناكانهیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو.
گه‌ڵای دره‌خته‌كانی پێ هه‌ڵئه‌وه‌ری
خه‌یاڵی پشتی په‌نجه‌ره‌ی پێ ئهقرنجا
ئه‌و وشه ترسناكانه‌ی
وردهكارهكانی جوانییان تێكئه‌دا
جووڵه‌یان بهگۆجی جێئه‌هێشت و
ژیانیان كه‌ل ئه‌كرد.
ئه‌وان دوای الله أكبر
ڕه‌نگی پیرییهكیان تۆوكرد
هۆگر بهههناسهكانی مه‌رگ
ئالوده به‌مردنێكی ناته‌واو
وه به‌یداخی ده‌ستیان له‌ناو شانی ئێمه‌دا به‌جێهێشت
له‌كاتی بینینی خه‌ونێكی گچكهد.ا
هه‌را بوو..
آل ألفرعون
له‌قه‌ڵا گڵینهكانا گۆرانی شه‌رمنیان ده‌وت
وه‌ختێك تۆفانی توڕه‌ی وته‌كانی تۆ
به نێزه‌ی تیژه‌وه ـ به‌سه‌ر توێكانی هه‌ناسه‌دا تێپه‌ڕی
وه‌ختێك خێمه‌كانی غزوا
ئاخنبوون
بهگوێزو ئافره‌ت و هه‌نگوین،
وه هه‌موو لاشه برینگهرمهكان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵچنران
له‌گه‌نجینه واڵاكانی جهنم دا
ئه‌ی خودای گه‌نج
سه‌مای شێتانه‌ی طيرالأبابيل
ده‌ستی ئه‌و پیاوه تووكنانهی له‌پێست داماڵێ
گره‌ویان له‌سه‌ر په‌ڕی تاوس ئه‌كرد
ئه‌و مناڵانه‌ی لهگۆخست
لۆچه‌كانی ـ با ـ یان پڕ ئه‌كرد له ده‌نگ .
به به‌رد سجيل ی سه‌ده
چاوگه‌كانی ئاشناییان نیشانشكێنكرد
ته‌یره‌كانی سه‌ده،
وه شه‌پۆلی باڵیان كزانه‌وه‌ی ئه‌بزواند
له دواساتی بۆنكردنی دامێنه‌كانی دۆزه‌خدا.
سوتا به سوتان هه‌وارانی ئه‌وین
بهگۆجی جێ‌مان هه‌نگاوه‌كانی هاتن...
* * * *
هه‌را بوو
له‌ڕژانی دڵنیایی به‌سه‌ر بێچهرخی ئێمه‌دا
لهلێوانی خه‌ون، به‌سروودی ڕێنشانده‌ر
هه‌را
له سه‌مای كۆیله شێواوه‌كانی تۆ ئه‌ی خودا
هه‌را له من
منی ته‌نیا
كه به‌ته‌نیا.. له‌م دامێنه فراوانه‌دا جێماوم.
نه‌رویج ، سه‌ره‌تای ٢٠٠١