له دوگمه‌ی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بــه‌یــانـی دا سفیده‌ی بــــاخـی سـێـوان

لــه خه‌وفی طه‌لعه‌تی ڕۆژ هه‌روه‌کوو شێت
بـــه ڕووزه‌ردی هـــه‌ڵات و کـــه‌وتــه کێوان

دو چــاوی من کـــه‌وا کــه‌یلی سوروشکن،
ده‌پێون ئـــاوی بـــه‌حری خـــوێ بــه پێوان

مه‌که‌ن لۆمه‌ی په‌شێویی دڵ کـه ئه‌مشه‌و
په‌شێواوه لـــهبـــهر پهرچـــهم پـــهشێوان
