ڕۆمان - بیۆگرافیا

چەند بەشێک لە 'عەشیقی وەرگێڕ'


من بەم ئاوایە دەست پێ ناکەم یونس، هەر لە یەکەم دێڕی کتێبەکەمەوە خۆم ناخەمە سەر خوانی پیتەکان. لە دیباجەیەک قووڵ نابمەوە لە هی ئەوانە بکات دەستپێکی کتێبەکانیانی پێ دەکەنەوە. ئەز لە هەموویان جیاوازتر دەبم، نەفرەت لەوەی دوای ئەوانی پێش خۆی دەکەوێت و جێپێیان هەڵدەگرێت، بێ ئەوەی هزری بەگەڕ بخات و خەیاڵی زاخاو بدات. گەنجۆی ئارام کاغەزێک بگرە دەستتەوە.

چ ڕازێک لەم سپێتییە ئاسمانییەدا هەیە؟ خەم و خۆشی پێکەوە دەورووژێنێت.

لەچکەکەی خەیاڵ

لەچكەكەی خەیاڵ تازەترین ڕۆمانی عەلی پێنجوێنی یە

خەیاڵ ئەو كچەیە، كە بە لەچكەكەی ناو حەرەمسەراكانی شێخی شەوناس خۆی ئەخنكێنێ‌.
تەنیایی كە دەگاتە ئاستێكی ترسناك ئیدی وا لە مرۆڤ دەكات لە هێڵەكانی گفتوگۆكردن بترازێت‌و قسەكردنی لە بیربچێتەوە، بەشێكی سەرەكی ئەم ڕۆمانە پرۆسەی بە حیكایەتبوونی خەیاڵ‌و چەند كارەكتەرێكی ترە، بە ئەندازەیەك پرۆسەی حیكایەتبوون وەك ئافات بەسەر زەمێنی ڕۆكەدا بڵاو دەبێتەوە.
مەرگ لەم ڕۆمانەدا، لە ترۆپكی تراژیدیادا خۆی نمایش دەكات.