دەربارەی کاریکاتێر - دیدار لەگەڵ سه‌ردار عبدوڵا

ئاماده‌کردنی/ ئاسۆ گۆران
سه‌ردار عبدوڵا یه‌کێکه له هونه‌رمه‌نده کاریکاتێریسته‌کانی کوردستان که له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌ستی کردوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی به شێوه‌ی جۆراوجۆر. لای سه‌ردار هونه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها ئینسانی و ئیراده جوانانه‌یه که به‌هۆی سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وە کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ستی داوه. کاریکاتێر لای سه‌ردار واته وروژاندنی ئه‌و میزاجانهیه که بێ‌ئاگان له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤدا. یان خه‌سڵه‌تی مرۆڤایه‌تییان له ده‌ست داوه.