خوێندنەوەیەكی ڕەخنەییانە بۆ پەیامی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ
مرۆڤ ئەگەر تەنها جارێك بەرپرسیار و خاوەن هەڵوێستی مرۆڤانەی خودی خۆی بێت لەبەرامبەر ماف و ئازادییە خودییەكانی خۆیدا، ئەوا نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان زیاد لە جارێك ئەو بەرپرسیارێتی و هەڵوێستەیان دەكەوێتە سەر شان.
هونەر وەك چالاكیەكی مرۆیی كە وابەستەی فكر و جوانییە لە میژەوە و تا ئێستا و بۆ هەمیشەش خۆی لە نێو گوتاری مرۆڤایەتیدا بەیان دەكات و ئەو پرسیارانە دەوروژێنێت كە ڕێگەی دونیایەكی نوێتر و جوانتر ئەدۆزێتەوە. هەر ئەمەشە بەردەوامی و هەمیشە زیندوێتی بە هونەر بەخشیوە لە نێو ژیانی سەرجەم كۆمەڵگاكانی مرۆڤایەتیدا.