مارتا

یەکەم ڕۆژ کە دەستم بە ئیشکردن کرد لە کارخانەکه، ئەو پێی وتم: نائومێد مەبە، ئەو کاتە دنیا کۆتایی دێت کە خۆشەویستیی ئەمرێت، هێشتا خۆشەویستیی مرۆڤ بۆ زەوى، بۆ سروشت، بۆ گیانەوەر و بۆ گوڵ کۆتایی نەهاتووە، لە هەموو ئەمانەش گرنگتر خۆشەویستیی مرۆڤ بۆ مرۆڤ ماوە. خۆشەویستیی وا ئەکات مرۆڤ بەرگەى ڕەنج و دەردی دنیا بگرێت ...

سووتووگر*

جیاوازی هەیە لە نێوان زەربەیەک و زەربەیەکی تردا. زەربەیەک کە بەرسەردەکەوێ هەروا ئاسان نییە.  مێشک شتێکی ناسکە، ئەگینا بۆچی رۆح دەبێ لەوێدا نیشتەجی بێ؟
بۆچی لە جگەردا، یان بمبوورن، یان لە گەدەدا دانانیشێ؟
ئینسان دەتوانێ لە چاودا ڕۆح ببینێ. چاو وەک پەنجەرەیەکە کە رۆح دەتوانێ لێیەوە لە دەرەوەی بڕوانێ.

پێنج چیرۆكی كورت

ململانـــــــــێ
گفتوگۆی نێوان من و هاوڕێكەم بەردەوامە. هەنگاوە شلەكان ڕێگای ماڵەوەمان لێ دوورتر دەكەنەوە. باس لە زەمەن دەكەین، من دەڵێم مرۆڤ بەردەوام لە ڕابووردوودا دەژی، ئەو دەڵێت مرۆڤ هەمیشە بیر لە داهاتوو دەكاتەوە. بەردەوام گفتوگۆ دەكەین و ناكۆكین. لە كاتێكدا دەستەكانم دەئاخنمە گیرفانی پانتۆڵە ڕەشەكەمەوە، لە خۆمەوە دەڵێم:
- نازانم! زۆر سەیرە!
ئەو بە سەرسووڕمانەوە سەیرم دەكات و دەڵێ:
- چی سەیرە؟

چیرۆکی کورت کورت

ئاسمان بەردەبێتەوە. درێژەی هەواڵەکان سەعات یانزە.
ڕۆبرت جۆردن
 
 
لە باڵەخانەی هەوربڕی گڕتێبەردراوەوە، مرۆڤ باڵی لێڕوا.
گرێگوری مەگوایەر
 
 
گۆڕنامە: مرۆڤی کەر، هەرگیز لە زەوی هەڵنەهات.
ڤێنۆ  ڤینج
 
 
بینیم، ئازیزم، بەڵام درۆکەت بکە.
ئۆرسن سکۆت کارد
 
 
تکایە! هەر ئەمەندەیە، سوێندەخۆم.
ئۆرسن سکۆت کارد
 
 
ئامێرەکان دەگەنە داهاتوو!!! ...کەسی لێ نییە...
هاری هاریسن
 
 
زۆری تێدەچێ، وەک مرۆڤ مانەوە.
بروس ستێرلین