ژنی ژێر باران ( 3 )
نازانم منتان بیر ماوه یان نا؟ من غه‌ریبم،غه‌ریب ڕیکۆرد، ئه‌و که‌سه‌ی نیوه‌ی زیاتری ته‌مه‌نم له نووسینه‌وه‌ی ژیانێکی پڕ دڕک و گه‌ڕان به‌دوای که‌سانێکی ون بوودا سه‌رف کرد، که ئه‌فسووس نه توانیم به دڵی خۆم ئه‌و ژیانه به‌دبه‌خته بنووسمه‌وه‌و نه ئه‌و که‌سانه‌شم بۆ دۆزرانه‌وه که رێکه‌وت یان چاره‌نووس به منی ناساندن و کردنی به به‌شێک له ڕۆحی شێواوم.
نووسینه‌وه‌ی درۆ
که ته‌له‌فۆنی بۆ کردم زۆر ترسام و تا ماوه‌یه‌ک له شوێنی خۆم سڕ‌و حه‌په‌ساو نه‌متوانی هیچ وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه، هه‌ر که وتی، شێخ غه‌فووری قه‌ترانیم، به‌ڕێزم ده‌مناسیت یان نا؟ یه‌کسه‌ر شڵه‌ژام و نه‌متوانی هیچ بڵێم، هه‌ر که ده‌مویست شتێ بڵێم، وشه‌کان تا نیوه‌ی ده‌هاتن و دوایی ده‌یانزانی به‌ر گوێی کێ ده‌که‌ون زوو ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ژنی ژێر باران (2)
پێشکه‌ش بێ به خانم ( س)
هاوڕێیانی فه‌یس بووک! من تووشی گرفتێکی گه‌وره هاتووم و پێویستم به یارمه‌تی ئێوه‌یه، ده‌مه‌وێ ئێوه یه‌کێکم بۆ بدۆزنه‌وه که له دوێنێوه لێم ون بووه و نازانم چی بکه‌م و ئینته‌رنێتی کوێ بکه‌م به‌سه‌ر خۆمدا.
دزینی خه‌ونه‌کان
( 1)
من ده‌بوایه هه‌موو شتێکم لێ بدزرایه، ئه‌م سندووقه نه‌بێ. ئه‌م سندووقه‌ی له دواجاردا دۆزیمه‌وه، به پڕی لێم دزراو له مه‌زاتخانه‌که به به‌تاڵی کڕیمه‌وه. به فرۆشیاره پیره‌که‌م وت، بێزه‌حمه‌ت ئه‌م سندووقه‌ت له کوێ بوو؟ ماوه‌یه‌که هه‌مه کوڕم، لێتناشارمه‌وه له ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵدا دۆزیمه‌وه، زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، سه‌یری که به‌و پیسیی و کۆنییه‌وه چه‌ند جوان و سه‌رنج ڕاکێشه، تۆ ناوه‌وه‌یت بینیووه، ئاگات له‌و هه‌موو وێنه‌و زه‌خره‌فه جوانانه هه‌یه، من ئه‌مه ناڵێم بۆ ئه‌وه‌ی لێت گران بکه‌م، به‌ڵام ها سه‌یری بکه،سه‌یری ئه‌و هه‌موو سیحره بکه.
من ته‌کنیک هه‌ڵنابژێرم بۆ چیرۆک، به‌ڵکو چیرۆکه‌که خۆی بۆ خۆی ته‌کنیک هه‌ڵده‌بژێرێت
دیدار له‌گه‌ڵ ئارام كاكەی فەلاح
سازدانی: ئارام سدیق
ژنی ژێر باران
من ئه‌و ڕۆژه‌ی بووم به حه‌فتاو دوو ساڵ قه‌ت نه‌ده‌چوو به مێشکمدا شتێک هه‌بێ دڵی پیرو بریندارم وه‌ک که‌لاوه‌یه‌ک ئاوه‌دان بکاته‌وه، هه‌وایه‌ک هه‌بێ ڕووحم وه‌ک کۆلاره‌یه‌ک به ئاسماندا هه‌ڵدا. په‌نجه‌ره‌یه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی تازه‌م بۆ بێنێت و له خۆمه‌وه حه‌زم له ژن هێنان بێت و دوو سه‌عاتێک له پارکی دایکدا بێ غه‌م دانیشم و بیر له دوواڕۆژ بکه‌مه‌وه. منێک له‌م ته‌مه‌نه‌مدا بۆ نیو سه‌عاتێک چوونه ده‌ره‌وه ده‌بێ چوار پێنج سه‌عات پڵانی بۆ داڕێژم.