پەنجەره

پەنجەرەێک بۆ بینین
پەنجەرەێک بۆ بیستن
پەنجەرەێک کەوەکوو ئەڵقەی بیرێ
بەجەرگەی ئەرز ئەگات لە ئاخری خۆیدا
و بە لای پانایی ئەم دلۆڤانییە پەیتا پەیتای شین ئەکرێتەوە
پەنجەرەێک کە دەسە چکۆلەکانی تەنیایی
لە بەخشیشی شەوانەی عەتری ئەستێرەکان دەسواز
دارماڵ ئەکات
و لەوێووە ئەکرێ
خۆرەتاو میوان کرێ بە دوورەوڵاتی گوڵە شەمانییەکان
پەنجەرەێک بۆ من بەسە
من لە وڵاتی بەبلانەکان دێم
لە ژێر سێبەرە دارەکانی قاغەزی
لە باخی کتێبێکی وێنەدار