بەسەرهاتی ئەستێرەیەک
بانگی شێوان؛ لە ئاسمانی خۆر نشین، ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ؛ گەش، شیرین!
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا!
لە پرشنگیا هەیە شێوەی چاوی کاڵ، لە لەرزینیا زەردەخەنەی لێوی ئاڵ!
وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لەسەر نازدارێ، تێر نابێ لێی هەر چاوی بۆی ئەنواڕێ!
هەوری پاییز
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری باڕشت که‌وته دووی پێشه‌نگ،
به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه، ک‌ش و بێده‌نگ
به سه‌ر پایزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری،
له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا، ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری!
له لادێ
کراسکهتانی که‌واسه‌وزی بهژنوباڵا به‌رز،
به شان و گۆزه‌وه چه‌ن جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز!