| ژوورم ته‌نیا و دنیای به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوور، | به چوارده‌وری باخچه‌ی کۆشکا، هه‌تا دوور، |
| دارستانی سه‌روه و سنه‌وبه‌ری سه‌وز | شه‌و ڕووناکه و چاوم یاخی له وه‌نه‌وز |
| ئه‌ی بولبولی شه‌به‌قی شه‌و! بخوێنه، | هه‌ستی 'جوانی په‌رستی'م بورووژێنه |
| با به زه‌بری مه‌ستیم به ئاوازه‌ی نوێت! | وێڵی دارستان بم کاتێک: خه‌ڵک ئه‌نوێت! |
| ئه‌گه‌ر عه‌شقی هونه‌ر، وه‌ک تۆ، ئه‌ی بولبول، | له‌ناو ڕه‌گما له‌گه‌ڵ خوێنا بدا پل، |
| منیش وه‌ک تۆ خه‌وم ئه‌خه‌مه ژێر پێم، | دێم به چڕی دارستانا ئه‌گه‌ڕێم. |
| به لای له‌شی سپی په‌یکه‌ره‌کانا | تێئه‌په‌ڕم، ده‌ستی چه‌پ له گیرفانا، |
| ئه‌شێلم گیای بن داری نوقمی ئاونگ، | بای دارستانله‌رزێن ئه‌مژم پڕ به سنگ |
| به شه‌پۆلی گه‌ڵای سه‌وزا که ڕوانیم، | سۆزی له‌ره‌ی نوێ ئه‌چێته گۆرانیم؛ |
| وه‌ک شووشه‌ی عه‌تر وشه‌کانی هه‌ڵبه‌ستم | ئه‌گرن بۆنی گوڵی له‌یلاخی ده‌ستم |
| ئه‌وسا مه‌گه‌ر، زاتێک بنێمه به‌ر خۆ، | ده‌م له جوانیی تۆ به‌م هه‌واری مۆسکۆ! |