بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
بانگی شێوان؛ لە ئاسمانی خۆر نشین، ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ؛ گەش، شیرین!
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا!
لە پرشنگیا هەیە شێوەی چاوی کاڵ، لە لەرزینیا زەردەخەنەی لێوی ئاڵ!
وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لەسەر نازدارێ، تێر نابێ لێی هەر چاوی بۆی ئەنواڕێ!
منیش یەکێ لەو تەماشاکەرانەم، دڵ گیرۆدەی ئەم جوانیی ئێوارانەم؛
لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم، کەیلی بزەی ئەبێ سەرنجی مەستم!
تاریک دایە.. ئەستێرەی تر بەر و دوا فڕێ ئەدەن چارشێو لە عاستی دنیا
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار هەڵئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار؛
لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەیمژێ، ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەیکوژێ!
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زوویری؟!