لە چاوی من و تۆ دا ...
قومێک له پەرداخەکە ئەدەم و بیر لە فەلسەفەی نیوەپڕ ئەکەمەوە. ئەڵێم ئەگەر خەمی نیوە خاڵییەکەیم نەبێت، ئەوەی هەیە به خۆشنوودیی ئەم ژووانەوە ئەخۆمەوە. دەروونئارام لەوەی نیوەی پەرداخەکەم پڕە، سەرنج له نیگاکانت ئەدەم و بۆ ئەوەی وانەزانیت عاشقم، زوو دەبێژم؛ من لەخۆڕاهێنانی ئەوەدام که سڵ له هیچ چاوێک نەکەمەوە!
ئەڵێن هەموو شت لەوێیە، بزانم لە میحرابی تۆدا کەش چۆنە، ڕۆژژمێری مەراق هەناوی چەند خانەی رەشکردۆتەوە، کاتژمێری پێکەنین لایداوە یاخود چەند زەردەخەنەی ئەوێ بۆ قاقا.
به‌ده‌م گه‌یشتن به تۆوه
له ڕاستییدا، درۆیه‌کی سپی هاندەر و یاریدەدەری که‌وتنه‌قسه‌ی من بوو! بە ڕاشکاویش، عه‌شقی ئه‌کته‌رێک له خولیای پێگه‌یشتنیدا کردمییه نووسه‌ر!
وه‌ک ئاو
ئای خوایه دڵم چه‌ند خۆشه، ئۆی دنیا چه‌ند بچووکه، سوێند به (ئاو) ئه‌گه‌ر گه‌ردوون مه‌یلی بێت، گۆی زه‌وی له قه‌باره‌ی تۆپێکی تێنسدا، له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستت ده‌خولێنێته‌وه!
ئازیزی من، هێژام، مامۆستا گیان ببه‌خشه که نازانم چۆن بانگت ده‌که‌م و چیت بۆ ده‌نووسم، تایبه‌ت له کاتێکدا که تۆ هێشتا نازانیت من کێم به‌ڵام من باش به تۆ ئاشنام و زۆرم هه‌یه که بۆت بگێڕمه‌وه. به‌ڵێنبێت هه‌موو شتێکت پێ ده‌ڵێم. به‌ر له‌وه‌ش سوپاسگوزاریی زۆرم بۆ (فه‌یسبووک) ده‌نێرم که تا به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌تی هێنام.
به ده‌م ڕێوه ...
ده‌زانم سه‌ری ساڵان چه‌ند دڵته‌نگیت. لێره نیت تا به دیارییه‌کی بچکۆله‌ی ڕازاوه، بزه‌یه‌کی سه‌رده‌می منداڵیی بخه‌مه‌وه سه‌ر لێوت و به‌وه‌ی که له ناخه‌وه پێت بڵێم؛ سوپاس که هه‌یت. له مانادارێتی گه‌وره‌ییت ئاگادارت بکه‌مه‌وه.
دره‌نگه، دره‌نگ نییه
په‌ڕه په‌ڕه گوڵێک ده‌وه‌رێنێت و له دڵی خۆیدا ده‌بێژێت؛ دره‌نگه، دره‌نگ نییه. پله پله پێ له‌سه‌ر پلیکانه‌کان داده‌نێت و له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه ده‌ڵێت؛ دره‌نگه، دره‌نگ نییه.