بەخێربێن...

حەوت ساڵ و نیو پێش ئێستا کە دەستم کرد بە دامەزراندنی 'ماڵێک لە ئاسمان'، نووسین بە زمانی کوردی لە 'ویب'دا هێندەی ئێستا ئاسان نەبوو، بە هەر حاڵ ئەوەندەی من ئەوکاتە زانیارییم دەربارەی تەکنەلۆژیا هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا خولیای من بۆ دەقی جوان چەندەها ڕێگای پێ تاقیکردمەوە بۆ دروستکردنی سایتێک کە وەک میوانێکی سایتەکە کە فۆنتەکانی نەبوو، وە تەنها دەیتوانی فایلەکان بە پی دی ئێف بکاتەوە، ئەوکات بۆی نووسیبووم 'کلیک لە هەر لینکێک دەکەم، بابەتێکی جوان دەخوێنمەوە'.

سێ هونەرمەندی کورد لە پێشانگا و ۆرکشۆپی هونەرمەندانی ئاسیا و سکاندیناڤیادا

ئەم پڕۆژەیە (34) هونەرمەند بەشداری تیادا دەكات وە ئەم ساڵ سێ هونەرمەندی كورد بەشدارن
ئەوانیش هونەرمەندان:
ئاشنا ئەحمەد لە وڵاتی سوید
یادگار عەلی خەیات لە بەریتانیا
مەریوان جەلال لە بەریتانیا
زانیاریی زیاتر