کۆرۆنا و سینەما و دیواری سەر باڵەخانەی کەلاوەکەی گاوران
ئەم وێنەیەی ژێرەوە، ئەگەرچی بەشی سەرەوەی ئەم وتارەی داگیرکردووە، دەکرێ لە کۆتایی وتارەکەدا، جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە سەری. لە ڕاستیشدا هیچ شتێکیش ڕوونادات ئەگەر بەر لە خوێندنەوەی وتارەکەیش سەرنجێکی وردی بدەیتێ. دیمەنی پیرۆزەیی و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە زەردەپەڕ و بێجووڵەیی ناو وێنەکە، شتێکی تیایە کە نیگا بەخۆیەوە ڕادەکێشێ.
کۆرۆنا و جیابوونەوە
گاسپاچۆ، ئەو میوانەی چوار هەفتە لە ماڵمان بوو
یەکەم کەسێک لە دەرەوەی خێزانی ئێمە کە هەستی کرد ئەندامێکی دیکەی ماڵمان زیادیکردووە، پیاوی پۆستەچی گەرەک بوو. ئەو کە خەریکی دابەشکردنی پۆستی ماڵی ئێمە بوو، هەستیکرد ناوێکی تر بە جیا لەو ناوانەی کە تا ئێستا هەبوون، بەسەر سندووقی پۆستەکەوەیە. ئەو ڕوودەکاتە کوڕەکەم کە لە باخچەکەدا خەریکی یاریکردنە:" گاسپاچۆ چی تۆیە، هەستدەکەم ناوێکی دی بەسەر سندوقی پۆستەکەتانەوەیە. " کوڕە نۆ ساڵانەکەم ڕووی تێدەکات و دەڵێ:" حەز دەکەیت بیبینیت"؟ کابرای پۆستەچی دەڵێ:" بە خۆشحاڵییەوە". کوڕەکەم دەڵێ: دەیبینی، ئەها لە ناو باخچەکەدا چیمەن و گوێزەر دەخوات، ئەوە گاسپاچۆیە". "چ هاوڕێیەکی ووردیلەکەت هەیە.
کاتێک "پێویستە" و "دەبێ" و "بیگۆڕە" دەبێتە ئەفسانەی دەنگداریی لە زەمەنی نەبیستندا
چەند ساڵێک لەمەوبەر، ڕانانی لێکۆڵینەوەیەکی سویدیم خوێندەوە کە سەبارەت بە گوتاری سیاسی حزبی چەپ بوو لە بەیاننامە سیاسییەکانی خۆیدا لە سوید. یەکێک لەو تێبینییانەی کە کەسی لێکۆڵەرەوە ئاماژەی پێدابوو: دووبارەبوونەوەی دەربڕینی: "پێویستە" بوو لە بەیاننامەکانی حزبی ناوبراودا. ژمارەی تەلەفۆنی کەسی لێکۆلەرەوەم دۆزیەوە و زەنگکێکم بۆ لێدا. خۆی هیچ کاردانەوەیەک و وەڵامێکی تایبەتی نەبوو لەسەر ئەوەی بۆچی زۆربەی بەیاننامەکانی حزبی چەپ بە دەربڕینی: پێویستە کۆتایدێت.