ساقی، ئەی مایەی طەرەب لەب، پەرچەمت ڕەیحانی ڕووح
نیم خەندێ کە لە غونچە، دەرخە سەرچاوەی صەبووح
پرسشێ کا حاڵی زاری ئێمە، زاری کردەوە
لەو ددانانە کە دەدرەوشایەوە نەجمی فوتووح
لێوی دەرخست و بە ناصیح لێوەلەرزەی خست ئەگەر
بێ تەبەسسوم کا دەبێتە ئافەتی تەوبەی نەصووح
بێ‌منەت ڕزقێکە غەم، بمرم لە برسان، ئەو دەخۆم
تەفرە ناخۆم و طەڵەب ناکەم لە دنیا قووتی ڕووح
(الحذر) 'مەحوی' لە نەوحەی بێگوناھان (الحذر)
ئاوی چاوی بوو جیھانی دا بە قڕ طۆفانی نووح