گفتوگۆ له‌سه‌ر خوانی خوێنین
كۆڕامانێك له ئه‌نفال
ئاماده‌كردنی حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
سوید 2007
ناوی کتێب: گفتوگۆ له‌سه‌ر خوانی خوێنین & كۆڕامانێك له ئه‌نفال
ئاماده‌کردنی: حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
به‌شداربووان: به‌ختیار عه‌لی،
هه‌ندرێن،
د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا.
هیوا قادر.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین.
شێرزاد حه‌سه‌ن.
گۆران بابه عه‌لی.
ساڵی چاپ: 2007
وێنه‌ی به‌رگ:
چاپ:
ژماره‌ی سپاردن:
ده‌ستپێك
له به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال دا هه‌رچییه‌ك بكرێت كه‌مه، كه‌م به‌و مانایه‌ی
له هیچ كتێب و مۆسیقا‌و شیعر‌و جیرۆك و شانۆ و ڕۆمانێك دا جێگای هه‌ڵوه‌رینی ڕۆحی
ئه‌و هه‌موو ئینسانه‌ی كورد نابێته‌وه، من ده‌زانم زریكه‌ی منداڵ قیژه‌ی ژن ئاهو
حه‌سره‌تی پیره مێرد ئه‌مانه نا نووسرێنه‌وه و ڕه‌سم ناكرێن به هیچ ئامێرێك نا
ژه‌نرێن، به‌ڵام خیتابی دووباره‌و سوواوی حیزبه‌كان و به ناو ڕۆشنبیره‌كانی حیزب
زۆر له‌وه لاوازترن بتوانن قسه له سه‌ر ئه‌نفال بكه‌ن، هه‌ر ئه‌م لاوازی و
بێتوانایی قسه كردن و نه‌بوونی زمانی ده‌ربڕینه‌یه لای حیزبه‌كان وایكردووه
یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نفال له دۆخێكی ساردوسڕو مردوودا قه‌تیس بكرێت.
قه‌تیس بوونی یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه له‌و دۆخه‌داو نه‌بوونی قسه و گوتارێكی
هه‌ستیارو قووڵ وای لێكردم بیر له‌وه بكه‌مه‌وه له پرۆژه‌ی كتێبێك دا چه‌ند
ڕۆشنبیرێكی دیاری كورد بدوێنم تا وه‌ڵامه‌كانیان كتێبێك بێت بۆ مێژوو، بۆئه‌وه‌ی
به ڕۆشنبیرییه‌كی هه‌ستیارو ڕامانێكی ئینسانییه‌وه که زۆر دووره له شیعاراتی
حیزب و یادکردنه‌وه‌ی مردووی ساڵانه خوێندنه‌وه‌کانی خۆیان له زۆر ڕووه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌نفال بخه‌نه‌ڕوو، تا هێنده‌ی تر ئه‌و بۆشاییه مردووه‌ی نێوان
ڕۆشنبیرانی کورد و عه‌قڵی حیزب و ده‌سه‌ڵاتداری کوردی بخرێته‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی
ڕوونتریش ئه‌و خه‌مساردی و نه‌کرده‌ییانه بخرێنه‌ڕوو که سه‌باره‌ت به
کاره‌ساتێکی تراژیدی وه‌ک ئه‌نفال هه‌یه.
کۆی ئه‌م گفتووگۆیانه که له‌ناو ئه‌م کتێبه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه، به‌شێکه
له‌به‌رده‌وامی پڕۆژه‌یه‌کی خۆم که ڕه‌نگه له‌و نزیکانه‌دا چه‌ند به‌شێکی تری
به‌دوادابێت.
ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئه‌م سه‌رنجانه‌ی که له‌م گفتوگۆیانه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو ببنه هۆی
کارکردنی به‌په‌له‌ی زیاتر و کارامه‌تر سه‌باره‌ت به ئه‌نفال.
حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش
سوید