قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور! Read more about قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور! قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور! ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به هه‌موو شاری (شاره‌زوور) ئه‌ی لوطفه‌كه‌ت خه‌فیی و هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه ! وه‌ی سروه‌كه‌ت به‌شاره‌تی سه‌ر گۆشه‌یی حوضوور! ئه‌ی هه‌م میزاجی ئه‌شكی ته‌ڕ و گه‌رمی عاشقان: طۆفانی دیده و شه‌ره‌ری قه‌لبی وه‌ك تەنوور!
عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی ، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه Read more about عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی ، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه بــــێ شــکه هــــەورەتریشقه تــــاوی بارانی هـەیه چاوی من دهمدهم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش دا بڵێن ده‌ریای عــــــومــــانه دوڕڕ و مه‌رجــــانی هه‌یه پــــــه‌رچـــه‌می ڕوو داده‌پـۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه دا بــه ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بــوستانی هه‌یه
نه‌فه‌س بگره له هاتوچۆیی خۆڕایی هه‌تا ماوی Read more about نه‌فه‌س بگره له هاتوچۆیی خۆڕایی هه‌تا ماوی نه‌فه‌س بگره له هاتوچۆیی خۆڕایی هه‌تا ماوی که ئه‌م بایه هه‌تا ئێستاکه هه‌ر عومری به با داوی حه‌یاتت نه‌قدی ته‌حصیلی به‌قاو و ڕیبحی ڕیظوانه ئه‌تۆ ده‌یکه‌ی به مایه‌ی ده‌خڵ و خه‌رج و که‌سبی به‌دناوی عه‌جه‌ب ماوم له جه‌رگت، ئه‌ی دڵه‌ی غافڵ، که موددێکه له‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌م داناوی، هێشتا هه‌ر نه‌برژاوی