سڵاو .. له کوردستانه‌وه .. له نیشتیمانی وشه‌ی جوان و له ئاسمانی ته‌نیای وڵاته‌وه … بۆ سه‌رکه‌شترین چیای نه‌مریی قه‌صیده و بۆ زولاڵترین ده‌نگی کانیاوی هه‌ڵبه‌ستی زه‌مین هه‌ژێن و جوانی بزوێن .. له نیشتیمانی پارچه‌پارچه‌ی دڵشکاوه‌وه تا زستانی باشوری سه‌رزه‌مینی خوا ،، چاوت ماچ ئه‌که‌م و وه‌فا ت بۆ به‌ڕێ ئه‌که‌م و سۆزی نیشتیمانت بۆ ئه‌نێرم ..ئه‌ی ئافرێنه‌ری جوانی … ئه‌ی هاوڕێی غه‌م و ئه‌ی هه‌نسکی غه‌مباری چیای سه‌رکه‌شی قه‌صیده..
من نه‌وه‌ی مه‌مله‌که‌تێکی جه‌رگ بڕاوی پارچه پارچه‌کراوی دابه‌شکراوی خێرله خۆ نه‌دیوم … باڵام دره‌ختێکی ته‌مه‌ن بیست و پێنج هه‌نگاوه له ژێر ته‌می عهقڵپۆشی قهصیدهدا … هێنده‌ی که‌ڵه‌گه‌تی غهمباریهکهی تۆ غه‌مم بینیوه و له شارۆخی شارۆخ دڵشکاوترم و ناسۆر ده‌رونیشم لهسهمفۆنیایهکی باخ ئه‌چێ … کۆڵانه‌کانی شیعریشم له لای تۆوه ئههاتنهوهی لای پێنوس و لێنوسی من … غهمباریشم له‌گه‌ڵ غهمباریهکهی تۆیا ئه‌چونه‌وه به‌ر قاپی خوا … کار و پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی من … له نێوان چوار دیواری فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومهتایه و فه‌رمانبه‌رم و فه‌رمان ئه‌هێنم و فه‌رمان ئه‌به‌م و فه‌رمانی تازه له دایکبوو گه‌وره ئه‌که‌م له‌م وڵاته بێ فه‌رمانڕه‌وایه‌دا ..
دیرۆکێکی له مێژینه‌یه نوسینه‌کانت له‌به‌رچاو ده‌گرم و له ناخما ئه‌یانخوێنمه‌وه و له ڕوحما ئهیانپارێزم … و شیرینیشیان له زمانی گلێنه و له به‌هه‌شتی یادگاریما هه‌رگیز بیرناچنه‌وه …
بیستومه ده‌گه‌رێیته‌وه وڵات .. به‌ڵێ بیستومه ده‌گه‌ڕێیته‌وه وڵات و ئه‌مجاره‌یان هه‌ر خۆت نابی … ئه‌مجاره‌یان ڕوحی نه‌مری کلارا و دیوانێک له قه‌صیده و ئاسمانێک عیشقی نه‌مر و نه‌مریش له جوانی خۆتا ئه‌هێنیته‌وه… من لێره‌وه و له‌م نامه پڕ له بێئهزمونیهی خۆمدا .. هه‌موو جوانیه‌کت بۆ دوپاتده‌که‌مه‌وه.. بۆ گه‌یشتن به ئامێزی قه‌صیده .. و هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌یه‌ک له کوردستانه‌وه بۆ دورترین مه‌نفا .. بۆ باشوری زه‌مین …
با هه‌میشه له‌وێ بین لای عیشق …. چونکه دیوه‌خانی عیشق ماڵی له‌مێژینه‌ی شیعره و شیعریش تارژه‌نی ئازاره‌کانی ئێمه‌یه …. تۆ ئه‌فڵاتونی ئه‌م سهدهیهیت و تۆمارێک له شیعر و کۆمارێک قهصیدهت هه‌یه .. گه‌ر مۆزارت بێته‌وه دنیا .. ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ڕیتمی هه‌نسکه‌کانی تۆ ئۆپه‌رایه‌ک ئه‌نوسێت .. . ئیتر بامهنفاکان لێره‌وه ده‌ست پێنه‌که‌ن و گه‌ڕانه‌وه بێته مه‌نهه‌جی ژیانته‌وه …. بۆ دوو ساڵ ده‌چێت هیچ ئاسمان و ڕێسمانێک نه‌ما هه‌واڵی تۆی لێنهپرسم و به دوای ونبونی تۆدا نه‌گه‌ڕێم … تۆ له کوێی ؟؟!! نازانم ته‌نیا قهصیدهکانن هه‌واڵی تۆم بۆ ئه‌هێنن هه‌ر پهیڤێکت نوسین نیه و ده‌نگ نیه و هه‌موو شته‌کان هه‌ر خۆتی .. به‌ڵێ خۆتی چونکه له هه‌موو جوانیه‌کدا بونت هه‌یه … جه‌ماڵی تۆ له ئاسۆی به‌ربه‌یانی کوردستان ئه‌چێ .. بگه‌ڕێوه ،،، له نزیک گڵکۆ پڕ بوغوردهکهی پیرمهنسورا شه‌قامێکی پیره‌مێرد هه‌یه که سه‌ره‌ڕای پڕعومری خۆی باوه‌شی بۆ ته‌نیایت گرتۆته‌وه‌و چاوه‌ڕوانت ئه‌کا … جگه له‌میش گڵکۆ پڕ له ته‌نیایه‌که‌ی چێوار هه‌نسکی دوریت بۆ ئه‌ڕێژێ . .. ئه‌ی گه‌وهه‌ری وشه و ئه‌ی په‌یڤی ڕووزێڕین .. له شاری مۆسیقاره سپیه‌کانیشدا عه‌رشێک به باڵای قهصیدهکانی خۆت که‌ڵه‌گه‌ت لێت ئه‌ڕوانێ … چاوه‌ڕوانت ئه‌کا .. تۆئهی ئه‌و پیاوه‌ی له قوڵایی هه‌ر وه‌رزێکا کانگای قهصیدهیت و له چڵی هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی په‌نجه‌تا وشه دێته جوانی زهینتهوه و دێڕه‌کان باوه‌ش به قوڵی فکرتا ئه‌که‌ن .
دواجار پێت ئه‌ڵێم بگه‌ڕێره‌وه … ئێمه له مه‌مله‌که‌تێکی جه‌رگبڕاوی سنگ ڕێڕێ بوی کهلهلادا ژیان ده‌به‌ینه ڕێوه … لێره‌وه خه‌ونی گه‌نج له که‌لاوه‌یه‌کی ڕوخاو ئه‌چێ … و زه‌ینی هه‌ر کوردێ خنکاوی ژێر خه‌می بژێویه و هه‌ر سیاسیهکیش خه‌ونی قوڵی پاره و پول و عانه‌یه و ماڵی هه‌ر چیرۆکێکیش له مه‌یخانه‌ی ڕوخاوی خه‌ییام ئه‌چێ .. له‌م وڵاته ڕۆمان به باڵای خۆی ته‌نیایه و قه‌صیده بێ ناونیشانه و شیعر له‌ناو له‌پی لاپه‌ڕه‌کاندا خه‌ریکه به ڕوخان و فه‌نابوون و نه‌مان ئه‌چێ …
ئــه‌م نامه خه‌می قوڵایی کوردێکه که ته‌نیایه‌کانت .. یاده‌کانت .. نه‌وره‌سه بێلانهکانت .. قه‌صیده غهمگینهکانت له قوڵایی په‌ڕه‌ی دڵیا ڕائه‌ژه‌نێ …
زانا هیجرانی