شیعر مەحوی برینانی دەروونم، چاوەکەم! وەک چاومە وێران لە وێرانیی مەپرسە، هەم دەر و هەم ناومە وێران بە دڵ ڕاضیی نەبوو ڕۆیی، لە حوجرە هەم لە بەرچاوم بە جارێ ماڵی دڵم و خۆم و هەردوو چاومە وێران