پێشه‌كى:
به شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌سته‌واژه‌ى بونیادى ده‌لالى (به كۆى بیرورِا جیاوازه‌كانه‌وه) به‌رهه‌مهێنانى ده‌لاله‌تى -حه‌قیقى و شیمانه‌یى-2 ده‌گرێته‌وه، جا چ په‌یوه‌ندى به سروشتى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، یان به سروشتى تاكى رۆشنبیر و كه‌سه‌كانه‌وه هه‌بێت... هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا له رووى ئه‌ده‌بییه‌وه قسه له به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ى ده‌لاله‌ت ده‌كه‌م، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ فیكرى مرۆیى لێكدانهبرِاوه، بۆیه ده‌شێ به‌شێك له‌و قسه‌كردنه، قسه‌كردنیش بێت له رووى بیركارییه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم شیكردنه‌وه‌ى (حه‌قیقه‌ت) وه‌ك زاراوه له رووى بیركارییه‌وه به ته‌واوى ئه‌و راستییه ده‌گوترێت، كه وردبینیكراوه و حه‌قیقه‌ته مه‌عریفییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. له بیركارییدا دالى حه‌قیقى هه‌موو رێگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ى به‌شه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى ژماره راستییه‌كان خۆش ده‌كات... به‌ڵام (شیمانه‌یى) له رووى بیركارییه‌وه هه‌موو ئه‌و ژمارانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه نێوان (سفر و یه‌ك)ه‌وه، تیۆرى شیمانه‌یى ئه‌وه نییه، كه خۆى بسه‌پێنێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵبژاردن ده‌خاته پێشه‌وه... یه‌كه‌میان جه‌خت له یه‌قین و دیار (Certain) ده‌كات... دووه‌میان پشت به رێكه‌وت و نادیار (Chance) ده‌به‌ستێت.
له فه‌لسه‌فه‌دا چه‌مكى (راڤه‌كردن) و (حه‌قیقه‌ت) ده‌چنه نێو یه‌كتره‌وه، له زمانى گریكیدا حه‌قیقه‌ت "ئه‌لیسیا- alethia" وشه‌یه‌كه به مانا حهرفییهكهى واتاى "په‌رده لادان" دێت، به‌ڵام راڤه‌كردن واته رێگادان به حه‌قیقه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بدوێت، یان له رێگاى په‌رده‌پۆشین و په‌رده‌نه‌پۆشین به كرده‌ى كه‌شفكردن رابێته‌وه.3
هه‌موو ئه‌وانه‌ى قسه‌یان له ده‌سته‌واژه‌ى بونیادى ده‌لالى كردووه، رێكخستنى مانا و كه‌شفكردنى ما‌نایان خستۆته پێشه‌وه، وه‌ك چۆن رووه جیاوازه‌كانى ماناشیان به هه‌ند هه‌ڵگرتووه! به‌ڵام نابێ له بیرمان بچێت، هه‌موو قسه‌كردنێك له ده‌سته‌واژه‌ى بونیادى ده‌لالى، ده‌چێته سه‌ر قسه‌كردن له ته‌ئویلى ده‌لالى ((ته‌ئویلى ده‌لالى كرده‌یه‌كه رێگا به خوێنه‌ر ده‌دا هێلى ده‌لالى ده‌ق بخاته روو)) به‌ڵام مانا چییه؟ مانا ئه‌و (په‌یوه‌ندییه) دوو سه‌ره‌یه، كه له نێوان وێنه‌ى هۆشه‌كى و وشه‌دا دروست ده‌بێت.4به‌ڵام ره‌نگه پرسیار ئه‌وه بێ ئایا سنور و جۆرى ئه‌و په‌یوه‌ندییه چه‌نده و چییه و چۆنه، ئایا له هه‌موو رووه‌كانى دڵنیاین، ده‌لاله‌تى زانستى و راستى ئه‌و په‌یوه‌ندییه چه‌نده، ئایا ده‌شێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه گشتگیر بكرێت، ئایا ئه‌و په‌یوه‌ندییه له هه‌موو زمانه‌كان وه‌ك یه‌كه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به درێژایى مێژوو قسه‌ى لێده‌كرێت، یان به‌پێى گه‌شه‌كردنى زمان دهگۆرِێ....؟
به دیوه‌كه‌ى دیكه به‌رهه‌مهێنانى بونیادى ده‌لالى جۆرێكه له (دانان) و (به‌یادهێنانه‌وه) و (رێكخستن)! كه‌واته بۆ تێگه‌یشتن له‌و ده‌سته‌واژه‌یه پێویسته بۆ دیدى (سوسێر)5 و ئاستى گوزارشتكردن و ئاستى ناوهرِۆك و ماناى به‌رهه‌مهاتوو بگهرِێینهوه، ئه‌و دیده سوسێرییه‌ش په‌یوه‌ندى به هاوسه‌نگى نێوان گوزارشتكردن و ناوهرِۆك و به‌رهه‌مهێنانى ده‌لاله‌ت و جمگهكانى به یهكهوهبهستنهوهى ده‌لاله‌ته‌كانه‌وه هه‌یه، وه‌ك چۆن له لایه‌كى دیكه‌ش په‌یوه‌ندى به جیاوازییه‌كانى ئاستى گوزارشتكردن و ماناى وشه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌كان و چۆنێتى به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌وه ده‌كات. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له رووى سیمیاییه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه دانان و به‌یادهێنانه‌وه و رێكخستن په‌یوه‌ندى به ئاستى (گوزارشتكردن) و (ناوهرِۆك) و (كه‌شفكردنى مانا)وه ده‌كات.
مه‌رج نییه بیركردنه‌وه‌ى نوێ وه‌ك پێویست پرسیارى نوێ دابهێنێ، به‌ڵام ده‌شێ به رێبازى نوێ، پرسیاره كۆنه‌كان لێكبده‌ینه‌وه، لێره‌دا پرسى مانا وه‌ك پرسێكى كۆن هه‌ر ته‌نها به وشه‌وه گرێ نه‌دراوه، هه‌ر ته‌نها به قسه‌كه‌ره‌وه به‌ند نییه، هه‌ر ته‌نها به ماناى ئاماده‌وه به‌ند نییه، هه‌ر ته‌نها به گوێگره‌وه نالكێ، دروست بوونى په‌یوه‌ندى ماناى ئاماده هه‌ر ته‌نها به ئاستى گوزارشتكردن و ئاستى زمانى گوزارشتكردنه‌وه نالكێ... به دیوێكى دیكه‌دا پرسى مانا پرسى هاوژیانى و كه‌شفكردنى ده‌لاله‌ته؟!
له نێوان وشه و ده‌لاله‌ته‌كانى وشه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كى سروشتى بوونى نییه، وشه و رسته ره‌مزن! چ ماناى ئاماده، چ ماناى خه‌یاڵكراو و شیمانه‌یى شتێك له ده‌ره‌وه‌ى خۆیان دیارى ده‌كه‌ن، ده‌لاله‌ت له شتێك ده‌كه‌ن: بۆ نموونه (دوكه‌ڵ) ده‌لاله‌ت له ئاگر ده‌كات... (دڵى پێكراو به تیر) ده‌لاله‌ت له ئه‌ڤین ده‌كات و زێتریش... وه‌ك ده‌بینین ده‌لاله‌ت كارێكه ده‌كه‌وێته نێوان دال و مه‌دلول، ده‌لاله‌ت بایه‌خ به دراسه‌كردنى نیشانه‌كان و شته‌كان و هه‌بوونه‌كان ده‌دات، بایه‌خ به كۆى ئه‌و شتانه ده‌دات، كه له‌گه‌ڵیاندا ژیاوه، بایه‌خ به كۆى ئه‌و شتانه ده‌دات، كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژى، بایه‌خ به كۆى ئه‌و شتانه ده‌دات، كه ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز ده‌یبینێ؟! ره‌نگه وشه شتێك بگه‌یه‌نێت، له ژێر سێبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێمه، كه ئێمه بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه، ره‌نگه وشه شتێك بڵێ، نه‌كه‌وێته ژێر سێبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌رگره‌وه، ئه‌وه‌ى دواى ئێمه بیرى لێده‌كه‌نه‌وه، یان بیرى لێناكه‌ینه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم ماناى ئاماده ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه له نێوان من و ئه‌و و له نێوان شته‌كانه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ش بونیادى ده‌لالى (دنیاى حه‌قیقى مانا) دنیاى چه‌سپاو... نیشان ده‌دات، له پشت هه‌موو ئه‌وانه‌ش رۆشنبیرییه‌ك ئاماده‌یه، كه به‌ره‌و پرنسیب و یاسا و رێساكان هه‌نگاو ده‌نێت! به‌ڵام شیمانه‌یى دال (هاوژیانى مانا) وێنا ده‌كات، دنیاى جولاو... له پشت هه‌موو ئه‌وانه‌ش رۆشنبیرییه‌ك ئاماده‌یه، كه به‌ره‌و ده‌ق و ده‌قى كراوه ده‌بێته‌وه، كه به‌ره‌و ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز ده‌بێته‌وه! دنیاى حه‌قیقى مانا له سه‌ر رێكخستنى ماناى ئاماده وه‌ستاوه، شیمانه‌یى دال و ده‌قى كراوه له سه‌ر خه‌یاڵى كه‌شفكردن، به‌ڵام رووه جیاوازه‌كانى ماناى ئاماده وه‌ستاو و ماناى كه‌شفكراو په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به ئه‌ویدیكه‌ى خوێنه‌ره‌وه هه‌یه....
ئیشكالیه‌تى مانا. له نێوان رێكخستنى ماناى ئاماده و خه‌یاڵى كه‌شفكردندا
(سوكرات)6 پێناسه‌ى بیركردنه‌وه ده‌كات، به‌ڵام (ئه‌فلاتوون)7 بیركردنه‌وه له واقیعى هه‌ستپێكراو جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌و قسه‌یه پێمانده‌ڵێت فیكرى مرۆیى له ئه‌فلاتوونه‌وه ئیشكالیه‌تى ماناى بۆ به‌جێماوه... ئه‌فلاتوون، سوكرات، سۆفستاییه‌كان پێیانوابوو په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و ماناكانى گوتن په‌یوه‌ندییه‌كى خودى و سروشتییه! واته گوتن راسته‌وخۆ له مێشكدا تێگه‌یشتنى تایبه‌تى خۆى ده‌خاته‌وه... به‌ڵام ئه‌رستۆ بیركردنه‌وه‌ى ئه‌فلاتوون ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و ماناكانى گوتن پیشه‌یى و تێرمئامێزه، ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ماناكانى رێككه‌وتوون، وه‌ك چۆن سوكرات ده‌ڵێ راسته هه‌ندێ گوتن په‌یوه‌ندیه‌كى سروشتى به ماناوه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێكیان وا نیین، به‌ڵكو خه‌ڵكانێك ماناى تایبه‌تى پێده‌به‌خشن و ئه‌و مانا تایبه‌تییانه ده‌چه‌سپێن و دووباره ده‌بنه‌وه... له كۆى ئه‌و قسه‌كردنانه‌وه ده‌توانم بڵێم مانا فیكره‌یه‌كه یان چییه‌تییه‌كه یان پرنسیبى تێگه‌یشتنێكه، كه وه‌ك یه‌ك له واقیع یان فیكرێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. بیریارى ئه‌ڵمانى (شلیرماخه‌ر) 8هه‌ڵوێستێكى كلاسیكیانه‌ى به‌رانبه‌ر هیرمینۆتیكا هه‌یه، پێیوایه ده‌ق له ناوه‌ندێكى زمانه‌وانى پێكهاتووه و فیكرى دانه‌ر بۆ خوێنه‌ر ده‌گوازێته‌وه، له رووى زمانه‌وه ده‌لاله‌ت له ته‌واوى زمان ده‌كات، له رووى سایكۆلۆجییه‌وه ده‌لاله‌ت له فیكرى خودى داهێنه‌ر ده‌كات! په‌یوه‌ندى ئه‌و دووانه په‌یوه‌ندییه‌كى جه‌ده‌لییه. وه‌ك دیاره هه‌وڵده‌دات قسه له دوو روو بكات، یه‌كه‌میان بابه‌تى، كه سه‌ر به زمانه و تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش ده‌سازێنێ، دووه‌میان خودى، كه تایبه‌تمه‌ندى دانه‌ر ده‌خاته روو. به‌ڵام تێرِوانینى نوێ بۆ ده‌ق ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه كلاسیكییه تێدهپهرِێنێ و بونیادگه‌راكانیش ده‌خاته لاوه و پێیوایه ماناكانى ده‌ق نه په‌یوه‌ندى به دانه‌ره‌وه هه‌یه و نه به خوێنه‌ره‌وه، به‌ڵكو له نێوان دانه‌ر و خوێنه‌ردا ده‌جولێته‌وه، له نێوان دانه‌ر و خوێنه‌ردا زمان په‌یوه‌ندییه‌كان رێكده‌خات، وه‌ك ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌ك بێ بۆ ژیان له خوێندنه‌وه‌دا بێته به‌رهه‌م و له خوێنه‌ردا خۆى واڵا بكات.
(فریگه9 و هۆسرل10 و راسل11) له سه‌ر هه‌مان بیركردنه‌وه‌ى ئه‌فلاتوون، یان به‌لاى كه‌مى له وێناكردنى بوونى بابه‌تخوازیانه نزیك بوونه‌وه و پێیانوابوو مانا بابهتخوازى و ئایدیالییه، مانا هه‌یه و په‌یوه‌ندى به ناوهرِۆكى عه‌قڵییه‌وه نییه! واته په‌یوه‌ندى به لێكدانه‌وه و راڤه‌كردن و به‌جێهێنانه‌وه نییه، وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندى به نیشانه زمانه‌وانییه‌كانه‌وه نییه. بۆ نموونه (نیازخوازى) هۆسرل په‌یوه‌ندى به بابه‌تگه‌رایى ماناوه هه‌یه نه‌ك عه‌قڵ، هۆسرل هه‌رگیز قبوڵى فیكره‌ى (فره مانایى) نه‌كردووه... به كورتى هه‌موو ئه‌وانه پێمانده‌ڵێن مانا هه‌یه و ئاماده‌یه و په‌یوه‌ندى به رێكخستنه‌وه هه‌یه، له رێگاى ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه هۆسرل ده‌ڵێ: هه‌موو ئاگامه‌ندییه‌ك ده‌رككردنى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه...12
سیستمى زمانه‌وانى سیستمێكى داخراوه! زمان هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌كه‌وێته ناوه‌وه‌ى خۆیه‌وه، وه‌ك بونیادگه‌راكان نازیان به‌و تێزه‌وه ده‌كرد، بێگومان هه‌موو ئه‌وانه ماناى ئاماده و رێكخستنى ماناى ئاماده ئاسان نیشان ده‌ده‌ن، من له به‌ر حه‌قیقه‌تى ئه‌و داخرانه نییه، دنیاى رێكخستن وه‌ك دنیایه‌كى داخراو ده‌بینم، راسته هه‌موو رێكخستنێك گرنگیه‌كى زۆرى به نسبه‌ت ریتم و ناوكۆیى و تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه. من له به‌ر ئه‌وه نییه، دنیاى رێكخستن وه‌ك دنیایه‌كى داخراو ده‌بینم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زمان ده‌ژى و گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و به‌رده‌وام له ناوكۆیى و خه‌یاڵى رێكخستنى نوێ خۆى ده‌بینێته‌وه...
برِوایهك هه‌یه، پێیوایه (تێگه‌یشتن) و (مانا) هه‌ردووكیان عه‌قڵ به‌رهه‌میان ده‌هێنێ. هه‌ردووكیان وێنه‌ى عه‌قڵیین، به‌ڵام له نێوانیاندا ده‌لاله‌ت دهگۆرِێ، یان ده‌كه‌وێته سه‌ر لایه‌نى به‌رپرس... قسه‌یه‌ك هه‌یه، مانا به گوتراوه‌وه ده‌لكێنێ و تێگه‌یشتن له عه‌قڵه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه، كه تێگه‌یشتن له مانا دابرِاوه، ئه‌وه به‌و مانایه نییه، كه برِوامان به یه‌ك جۆر له تێگه‌یشتن هه‌بێت، به هیچ جۆرێك به‌و مانایه نییه، كه مانا له عه‌قڵ دووره.13 ئه‌گه‌ر قسه له ماناى وشه‌یه‌ك یان رسته‌یه‌ك یان ده‌قێك بكه‌ین، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ له چوارچێوه‌ى مه‌دلولى په‌یوه‌ست به داله‌وه بخولێینه‌وه، كه‌واته وه‌ك (پۆل ریكۆر)14 ده‌ڵێ، مانا په‌یوه‌ندییه‌كى ناوه‌كى له نێو ده‌قدا دروست ده‌كات. به‌ڵام (نیشانه) و (مانا) دوو به‌شى به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست نین، وه‌ك دال و مه‌دلول، به‌ڵكو سه‌ر به دوو كایه‌ى تیۆرى جیاوازن، به پرنسیبى جیاواز هه‌ڵده‌سن و وه‌سفى جیاوازییان هه‌یه، دیاره تێگه‌یشتنى وه‌ستاو زمان زێتر وه‌ك رێسا و یاسا ته‌ماشا ده‌كات، نه‌ك وه‌ك بوونێكى زیندوو، وه‌ك جوله و كرده... به گشتى كۆى قسه‌كان له باره‌ى رێسا و یاساى زمان و ماناى چه‌سپاوه‌وه پێمانده‌ڵێت مانا (به مێژوو) ئابڵوقه دراوه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین مانا به‌رده‌وام نوێ ده‌بێته‌وه، داهێنان ئابڵوقه نادرێت، داهێنان زه‌مه‌نه‌كان تێكده‌شكێنێ!
به‌هاى وشه له رێگاى په‌یوه‌ندى وشه‌كه به كۆمه‌ڵێ وشه‌ى دیكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت15... مانا ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى شته‌كانه‌وه، داهێنان ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى شته‌كانه‌وه! ته‌ئویلگه‌ره‌كان ده‌ڵێن هیچ مانایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ته‌ئویله‌وه بوونى نییه، چ له رێگاى ناوكۆییهكى زانستییه‌وه بێ، یان كه‌سییه‌وه، واته مانا یان له رێى ته‌ئویلى ناوكۆییه‌وه‌یه، یان بیرورِاى فه‌ردى و خودییه‌وه هه‌یه. به‌ڵام داهێنان گهرِانهوه نییه بۆ مه‌به‌ستى شاراوه‌ى دانه‌ر، گهرِانهوه نییه بۆ بونیادى ده‌لالى و دنیاى ماناى حه‌قیقى میسالى، به‌ڵكو به دواداچوونى بزاڤه لهبننههاتووهكانى مانایه و گهرِانه به دواى ژیان و خوێنه‌ر و ماناى جیاواز... ته‌ئویلكردن واته بهخشكردنى ئامرازى نوێ له نێوان مرۆڤ و دنیا، خوێنه‌ر و ده‌ق، ئه‌و ئامرازه نوێیه‌ى كه گوتار ده‌یخاته روو.... مانا خۆى له نێوان كۆمه‌ڵێك سیفه‌تدا ده‌بینێته‌وه، وه‌ك ماناى شاراوه، ناوه‌كى، دیار، نادیار، حه‌رفى، ده‌روونى... بۆیه مه‌سه‌له‌ى پێناسه‌كردن زۆرتر و زۆرتر ده‌بێت.
لێره‌دا پرسیار من ئه‌وه‌یه، ده‌شێ له كۆى ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌وه مانا له پێناسه‌یه‌كى جێگیردا ئابڵوقه بده‌ین؟ ئایا ئه‌وه‌نده به‌سه مامه‌ڵه‌یه‌كى كلتورى، مێژوویى، حدسى، زمانه‌وانى، سایكۆلۆجى... له‌گه‌ڵ مانادا بكه‌ین، یان بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه زمان ده‌ژى و نوێ ده‌بێته‌وه... راسته هه‌تا ئێستا زانستى زمانه‌وانى له رووى سیمیۆلۆجیا و ته‌ئویله‌وه ئه‌ركى زۆرى كێشاوه، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌كى بۆ راستهكردنهوهى ئیشكالییهتهكانى مانا و به‌رجه‌سته‌كردنى داهێنان نه‌كردووه؟
ستراتیژى دانه‌ر/ شاعیر له نێوان رێكخستن و كه‌شفكردندا
لێره‌دا دوو تێگه‌یشتن بۆ مانا لاى (دانه‌ر/ شاعیر) ده‌خه‌مه به‌ر چاو: تێگه‌یشتنى یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندى به ئاستى زمانى- فه‌رهه‌نگى (مُعجمی- lexicon) -واته ماناى چه‌سپاو (ئاماده) و رێكخستنه‌وه هه‌یه و مێژووى مانامان پێده‌ناسێنێ، هه‌ڵبه‌ته به گشتى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاستى زمانى فه‌رهه‌نگى له‌وێوه به‌ره‌و گوتار ده‌بێته‌وه، كه پێیوایه ماناى ئاماده جگه له یارییه‌كى پاشكۆئامێزى ناوه‌كى شتێكى دیكه نییه، یه‌كه‌ى فه‌رهه‌نگى به درێژایى مێژوو ماناى جۆراوجۆر له‌خۆ كۆ ده‌كاته‌وه، هه‌ر زه‌مه‌نه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر حه‌قیقه‌تى مانایه‌ك، وه‌ك چۆن به درێژایى مێژوو ده‌كه‌وێته سه‌ر جیاوازى ماناكانیشه‌وه. لێره‌وه جیاوازى رێكخستنى مانا و رێكخستنى جیاوازى زۆرترین ماناى ئاماده ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، جیاوازى رێكخستن و رێكخستنى جیاوازى ماناى ئاماده (دانه‌ر/ شاعیر)ى جیاواز ده‌دۆزێته‌وه، وه‌ك چۆن (خوێنه‌ر/وه‌رگر)ى جیاواز به‌دواى جیاوازى رێكخستن و رێكخستنى جیاوازى ماناى ئاماده‌دا دهگهرِێت، واته وه‌ك چۆن له هه‌ر قۆناغێكدا (دانه‌ر/ شاعیر)ى جیاواز به‌دواى رێكخستن و رێكخستنى جیاوازى بوونیاندا دهگهرِێن، تا به‌هایه‌ك بۆ (بوونى رێكخراو)ى خۆیان به‌جێ بهێنن. یان ئاماده‌یى رێكخراو به‌جێ بهێنن، به هه‌مان شێوه له هه‌ر قۆناغێكدا (خوێنه‌ر/وه‌رگر)ى جیاوازیش... به‌و مانایه ماناى ئاماده‌ى رێكخراو، (خوێنه‌ر/وه‌رگر- دانه‌ر/ شاعیر)ى رێكخراومان بۆ كه‌شف ده‌كات، (خوێنه‌ر/وه‌رگر- دانه‌ر/ شاعیر)ى رێكخراو رێگا به ماناى ئاماده‌ى رێكخراو ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى بدوێت.
به‌ڵام تێگه‌یشتنى دووه‌م، بۆ مانا به گشتى له شیكردنه‌وه‌ى كه‌شفكردن و ده‌لاله‌تى ماناى خه‌یاڵكراوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى نزیكترین و نوێترین یه‌كه‌ى گوتار پێكبهێنێت، كه‌شفكردن و ماناى خه‌یاڵكراو بۆ قۆناغ و سه‌رچاوه‌ى یاسا و رێساى رێكخستنى مانا ناگهرِێتهوه، به‌ڵكو هه‌میشه رووه جیاوازه‌كانى مانا واڵا ده‌كات، رووى جیاوازى مانا زۆرترین سه‌ربه‌خۆیى هه‌یه، ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیى ماناى خه‌یاڵكراوه (دانه‌ر/ شاعیر)ى سه‌ربه‌خۆ ده‌دۆزێته‌وه، به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش (خوێنه‌ر/وه‌رگر)ى سه‌ربه‌خۆ هه‌میشه به‌دواى رووه جیاوازه‌كانى ماناى كه‌شفكراودا دهگهرِێت، رووه جیاوازه‌كانى مانا، كه‌شفكردنى مانایه، كه‌واته دانه‌ر/ شاعیرى سه‌ربه‌خۆ به‌دواى ماناى كهشفكراوى بوونیدا دهگهرِێت، تا به‌هایه‌ك بۆ (بوونى گریمانه‌كراو)ى به‌جێ بهێنێت. یان ئاماده‌یى گریمانه‌كراو به‌جێ بهێنێت، به هه‌مان شێوه (خوێنه‌ر/وه‌رگر)ى جیاوازیش... ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى كه‌شفكردنى مانا ره‌فتارى ته‌ئویلى له نێو ده‌قدا رێكده‌خات. به‌و مانایه‌ش ده‌ق كۆمه‌ڵێك (دال)ه و ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ى قۆناغ و سه‌رچاوه‌ى یاسا و رێساى رێكخستنى ماناوه له‌لایه‌ن خوێنه‌ر/وه‌رگر كه‌شف بكرێت، (دانه‌ر/ شاعیر)ى سه‌ربه‌خۆ له حاڵه‌تى نوسیندا به هه‌مان پرۆسه‌دا تێدهپهرِێت... ئه‌و كاته‌ش ده‌ق بوونى هه‌یه، كه ده‌خوێنرێته‌وه و خوێنه‌ر به شه‌هوه‌تى خوێندنه‌وه و نوسه‌ر به شه‌هوه‌تى نوسین ده‌گات! هیچ ده‌قێك بێ بوونى خوێنه‌ر بوونى نییه، به‌و مانایه‌ش ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كى بێ كۆتایى له رێكخستنى دال و له خهیاڵكردنى شه‌هوه‌تدا ده‌ژیت. له كۆى ئه‌و قسانه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و دوو تێگه‌یشتنه له سێ جۆر خوێندنه‌وه بۆ (مانا) كورت بكه‌مه‌وه: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى به زمانى فه‌رهه‌نگى و ماناى چه‌سپاو و ئاماده‌وه هه‌یه. خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م په‌یوه‌ندى به شیمانه‌یى ماناى نوسه‌ره‌وه هه‌یه. خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌م ده‌كه‌وێته سه‌ر خوێنه‌رى جیاوازه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ق فه‌زایه‌ك بێ بۆ ئاوێته‌بوون، ئه‌گه‌ر ده‌ق تانۆپۆى نێوان تێگه‌یشتنى فه‌رهه‌نگى و تێگه‌یشتنى شیمانیى و خوێنه‌ر بێت، ئه‌وه له ئاسۆى خوێندنه‌وه‌ى (ریكۆر)دا خوێندنه‌وه و ته‌ئویله‌كان له دنیاى ماناى داخراوى ئایدیالیدا گیر ناخۆن، به‌ڵكو به سه‌ر ژیانێكى واڵا و نوێ‌دا ده‌كرێنه‌وه! ئه‌و قسه‌یه‌ى كه من له رێگاى ریكۆره‌وه رێكمخستووه له‌وێوه دێت، كه ریكۆر پێیوایه زمان ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌شه كه پێش ده‌ق و دواى ده‌ق ده‌كه‌ون! كه‌واته زمان هه‌ر ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوون نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كى گشتگیره و په‌یوه‌ندى خهیاڵكردنى من و ئه‌ویدیكه‌یه به هه‌موو دنیا، زمان یارییه‌كه هه‌مووان تێیدا هاوبه‌شین، جگه له زمان شتێكى دیكه بۆ گوزارشتكردن له خۆماندا نادۆزینه‌وه، جگه له زمان شتێكى دیكه بۆ هه‌ناسه‌دان نادۆزینه‌وه، جگه له زمان شتێكى دیكه بۆ په‌یوه‌ندى و هاوژیانى نادۆزینه‌وه، بۆیه كرده‌ى ته‌ئویلكردن له رێگاى زمانه‌وه دووباره ئه‌فراندن ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ر له رێگاى دووباره ئه‌فراندنه‌وه د‌رك به ئه‌زموونه‌كانى ژیان و خوێنه‌ره جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین.16
شیعرى كوردى، ماناكانى (رێكخستن) و ده‌لاله‌ته‌كانى (كه‌شفكردن) و (خوێنه‌رى جیاواز)
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م قسه له شێوه‌ى رێكخستنى (ماناى ئاماده و چه‌سپاو) و شێوه‌ى كه‌شفكردنى (ماناى نائاماده و خه‌یاڵى نوسه‌ر) و (ماناى ئاماده و نائاماده و خوێنه‌رى جیاواز) له شیعرى نوێى كوردى و دواى راپهرِینى 1991ى كوردستانى باشور و به‌شێك له‌و شیعره‌ى كوردستانى رۆژهه‌ڵات، كه ده‌كه‌ونه به‌ر (شه‌پۆلى حجم) و (شه‌پۆلى زمان) بكه‌م...
پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌یه، ئایا شیعر ته‌نها رێكخستنى ماناى چه‌سپاو و ئاماده‌یه له دووتوێى یاسا و رێساكانى زماندا، به دیوه‌كه‌ى دیكه ئایا شیعر ره‌تكردنه‌وه‌ى یاسا و رێساكانى زمان و شێواندنى ماناى ئاماده‌یه، ماناى ئاماده و نائاماده و خوێنه‌رى جیاواز ده‌كه‌وێته كوێى شیعرى كوردییه‌وه، به دیوه‌كه‌ى دیكه ئایا شاعیرى كوردى به‌شێك له كێشه‌كانى ژیانى كوردى له شیعره‌كانیدا هه‌ڵگرتووه، ئایا شیعرى كوردى له پێشبینى و خه‌یاڵى تاكى كوردى و خه‌یاڵى ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز ده‌دوێ؟
قسه‌كردن له چه‌مكى (رێكخستن) له رووى زمانه‌وه چه‌سپان و دڵنیایى ده‌گه‌یه‌نێت، به دیوێكى دیكه ده‌شێ چه‌مكى رێكخستن به‌و مانایه بێت، كه هه‌ر یه‌ك له ئێمه به عه‌قڵ و ئاگامه‌ندییه‌وه به دواى رێسا و یاساكانى زمانه‌وه بین، هه‌ر یه‌ك له ئێمه له سه‌ر مێژوو و شێوه‌ى تایبه‌تى (خۆى) قسان ده‌كات...
ئه‌گه‌ر چه‌مكى رێكخستن قسه‌كردن بێ له سه‌ر شتى تایبه‌تى و شێوه‌ى تایبه‌تى ئه‌و شیعره‌ى كه دوایى هاتووه! ئه‌وه چه‌مكى خه‌یاڵ و كه‌شفكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پرۆسانه دژ ده‌كه‌وێته‌وه، كه تێیدا ماناى چه‌سپاو ئاماده خۆى به‌سه‌ر شیمانه‌یى ئێستا و ئێستاى زیندوودا ده‌سه‌پێنێت، وه‌ك چۆن دژ به هه‌موو ئه‌و قسه‌كردنانه‌شه، كه پێشتر سه‌ره‌تا و كۆتاییان زانراوه، كه‌واته به‌شێك له خه‌یاڵ و كه‌شفكردن له سه‌ره‌تا و كۆتایى نه‌زانراوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت! وه‌ك چۆن به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندى به رووه جیاوازه‌كانى مانا و رووه جیاوازه‌كانى رێكخستن و خوێنه‌رى جیاوازه‌وه هه‌یه... هه‌ر چۆنێ بێت هه‌میشه كار و (ده‌قى ئه‌ده‌بى)17 ته‌جاوزى ده‌ست بۆ بردنه تیۆرییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئایا تیۆره ئه‌ده‌بییه‌كان ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌رك ده‌كه‌ن؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پرسیاره وهرامى ناوه‌كى خۆى هه‌یه، كه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به داهێنانه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان به‌رهه‌مهێنه‌رن و پانتاییه‌كى مه‌عریفى به‌رفره‌وانیان هه‌یه و مامه‌ڵه‌ى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ كار و ده‌قى ئه‌ده‌بى و خوێنه‌رى جیاوازدا ده‌كه‌ن...
به گشتى زمان وه‌ك بابه‌تى حه‌قیقى و كرده‌یى هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه، له كۆى ئه‌و هاوگونجانه‌دا ده‌توانم ئاماژه به (سێ هێل) له شاعیرانى شیعرى نوێى كوردى باشور و دواى راپهرِین و به‌شێك له شیعرى كوردستانى رۆژهه‌ڵات بده‌م، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆلینكردنه جگه له گریمانه‌كردن شتێكى دیكه بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى پشت به تیۆرێكى دیاریكراوى ئه‌ده‌بى ببه‌ستێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى چه‌مكى (داهێنان) وه‌ك بنه‌ماى قسه‌كانم بۆ به‌راوردكردنى ئه‌و پۆلینكردن و به‌دواداچوونه به كار بهێنم؟!
هێلى یه‌كه‌م
به گشتى (هێلى یه‌كه‌م) كۆى ئه‌و شاعیرانه ده‌گرێته‌وه، كه برِوایان به ده‌ست بۆ بردنى ماناى ئاماده هه‌یه، له میانى مانا نوێیه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ى ماناى رووت و ره‌هادا! وه‌ك چۆن هه‌وڵده‌ده‌ن له رێكخستنى ماناوه هاوسه‌نگى نێوان (ئاستى گوزارشتكردن و ریتمى رسته) له لایه‌ك و (ریتمى وشه و ماناى چه‌سپاو) له لایه‌كى دیكه بپارێزن، یان زمان شێوه‌ى ئاسۆیى بپارێزن، واته هاوسه‌نگى نێوان خود و گوتراو له توێى زمان و مێژووى مانادا بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ى جوانى شیعر و جوانى ئاماده به یه‌كه‌وه بگونجێنن! هه‌موو ئه‌وانه پارێزگارى له ره‌سه‌نایه‌تى و یاسا و رێساكانى زمان و جوانى ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه پێیانوایه به پله‌ى یه‌كه‌م شیعرى جوان په‌یوه‌ندى به ئاكارى جوان و وشه‌ى جوان و گوتراوى جوان و خه‌یاڵى جوان و ماناى ره‌وان و ریتمى ره‌وانه‌وه هه‌یه... هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ونه نێوان مشتومرِى گوتن و ماناوه! بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى خوده‌وه به گوتراو بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى عه‌قڵه‌وه به مانا بگه‌ن، واته له رێگاى مێژووى گوتراوه‌وه به ماناى ئاماده بگه‌ن، له رێگاى كۆى مانا و گوتراوه‌وه به جوانى و خه‌یاڵى شیعرى بگه‌ن، له رێگاى تێگه‌یشتنه‌وه به ده‌لاله‌ته نوێیه‌كانى مانا بگه‌ن، به دیوه‌كه‌ى دیكه لاى هه‌موو ئه‌وانه حه‌قیقه‌تى مانا هه‌میشه له ئاماده‌یى ئێستاى مانادایه، به‌و مانایه‌ش رۆشنایى مانا له رۆشنایى ئێستاى مانا دانهبرِاوه، له‌وێشه‌وه رێگا بۆ حه‌قیقه‌تى ئاماده خۆش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بدوێ...
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هێزى خۆیان له ماناى ئاماده و رێكخستنى خوددا ده‌بیننه‌وه، پرسیار له‌وه ناكه‌ن عه‌قڵ، گوتراو بونیاد ده‌نێت، یان گوتراو، عه‌قڵ دروست ده‌كات؟! پرسیار له تێگه‌یشتن و مانا ناكه‌ن، پرسیار له جیاوازى و دنیابینى جیاواز ناكه‌ن، پرسیار ناكه‌ن وشه‌ى شیعریى چۆن دروست ده‌بێت، جیاوازى له نێوان ره‌وانى و راهاتن و شیمانه‌یى چییه؟!
هێلى دووه‌م
(هێلى دووه‌م) زۆربه‌یان له‌سه‌ر برِوابوون به نائاگامه‌ندى (نه‌ست) و پێشخستنى ناوكۆیى و فه‌رامۆشكردنى خود له یه‌كه‌وه نزیكن، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه كه گهرِانهوه بۆ نائاگامه‌ندى و نه‌ست گهرِانهوه بێ بۆ (فرۆید)18 به‌ڵكو به‌و مانایه كه نائاگامه‌ندى و نه‌ست پێش زمان ده‌كه‌وێت، وه‌ك چۆن لاى (لاكان)19 جێگاى گفتوگۆیه... له‌وێوه شاعیرانى هێلى دووه‌م هه‌وڵى كه‌شفكردنى مانا و هه‌وڵى (دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌كى نوێ له نێوان وشه و وشه، وشه و مرۆڤ، وشه و دنیا) ده‌ده‌ن، ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى چاوهرِوانى بۆ خوێنه‌ران واڵا ده‌كه‌ن، شێوه‌ى ستوونى به زمان ده‌به‌خشن، ئه‌وه‌ش جێكه‌وته‌ى وشه و په‌یوه‌ندییه‌كانى و ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى چاوهرِوانى ده‌خاته نێو گه‌شه‌كردنى وشه و گه‌شه‌كردنى ناوكۆییه‌وه، وه‌ك چۆن به‌شێكى زۆر له شاعیرانى هێلى دووه‌م خۆیان به (كۆتایى نه‌زانراو) ده‌سپێرن، خۆیان به (دنیابینى جیاوازى مرۆیی)ه‌وه ده‌سپێرن، به پله‌ى یه‌كه‌م میكانیزمى خه‌یاڵ به بزوێنه‌رى شیعرى داده‌نێن، له رێگاى یاخى بوونى مه‌عریفییه‌وه هه‌وڵى به‌رجه‌سته‌كردنى شیمانه‌یى شیعرى و كه‌شفكردنى جوانى و په‌یوه‌ندییه كراوه‌كانى ژیان ده‌ده‌ن، هیچ سنورێك بۆ مانا و جوانى و چێژ قبوڵ ناكه‌ن، هه‌موو سنوردانانێك بۆ تواناى له بننه‌هاتووى مرۆڤ ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ جیاوازى مانا دهرِهخسێنن، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ته‌ماشاكردنى دنیا به كراوه‌یى جێده‌هێڵن، به دیوه‌كه‌ى دیكه هه‌موو ئه‌وانه رێگا بۆ شیمانه‌یى خۆش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى دابمه‌زرێنێ...
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هێزى خۆیان له نائاگامه‌ندى و پێشخستنى ناوكۆیى و فه‌رامۆشكردنى خوددا هه‌ڵده‌گرنه‌وه، به‌ڵام پرسیار له باره‌ى بنه‌ما جیاوازه‌كانى مه‌عریفه و ئاستى كلتور و پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌ویدیكه‌ى مرۆڤایه‌تى... وه‌ڵام ناده‌نه‌وه، قسه‌كردنى جیاوازى ئه‌ویدیكه له باره‌ى عه‌قڵ و تێگه‌یشتن و درككردن فه‌رامۆش ده‌كه‌ن!
هێلى سێیه‌م
(هێلى سێیه‌م) ته‌واو پێچه‌وانه‌ى هێلى یه‌كه‌م بیر ده‌كه‌نه‌وه، (هه‌موو ئاورِدانهوهیهك بۆ مێژووى مانا و رێكخستنى خود ره‌تده‌كه‌نه‌وه)، (هه‌موو یاسا و رێساكانى زمان و ره‌سه‌نایه‌تى ره‌شده‌كه‌نه‌وه) به‌و مانایه‌ش ته‌واوى رابردووى مرۆڤایه‌تى به ئاورِدانهوه بۆ میتافیزیكا داده‌نێن! هه‌موو بایه‌خى نائاگامه‌ندى و نه‌ست له لایه‌ك و پێشخستنى ناوكۆیى له لایه‌كى دیكه به خه‌مى خۆیان نازانن، (هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى فیكر و مه‌عریفه وه‌لا ده‌نێن) بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى نیشانه‌ى ههرِهمهكییهوه، تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان وشه‌كان ماناى باو تێكبشكێنن و بگه‌نه كورتبرِى، شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى په‌یوه‌ندى رێكنه‌خراوه‌وه گوزارشتكردنێكى یاخى و ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى چاوهرِوانى گه‌شه پێبده‌ن، وه‌ك ریزۆم له نێو زماندا بیر له زمان ده‌كه‌نه‌وه، له رێگاى خه‌یاڵ و ورِێنهوه به جوانى له‌ناكاو و له رێگاى شیمانه‌یى نكۆڵكه‌ره‌وه به ماناى نائاماده و ئه‌ویدیكه‌ى خوێنه‌ر ده‌گه‌ن، به گشتى هه‌مووان به پله‌ى یه‌كه‌م رێگا بۆ شیمانه‌یى خۆش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك شیمانه‌یى بدوێت...
واته هێزى خۆیان له تێكشكاندنى مانا و كورتبرِى و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى نیشانه و شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆدا ده‌بیننه‌وه، لاى ئه‌وان شیعر ده‌نگه، به‌ڵام ئه‌سڵ و ده‌ق له ناوچووه! بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه نه‌گونجان و بێ مانایى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى مرۆیى ناخولقێنێ، ئه‌گه‌رچى هه‌ڵگرى جۆرێك له یاخى بوونیش بێت، مه‌رج نییه هه‌میشه یاخى بوون جوانى كه‌شف بكات، ئه‌گه‌رچى یاخى بوون بێت به رووى باودا، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كۆى فیكرى مرۆڤایه‌تى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، بیر له به‌هاى په‌یوه‌ندى و خۆشه‌ویستى و هارِمۆنى و سۆزى مرۆییانه ناكه‌نه‌وه، چاره‌نووسى بێ یاده‌وه‌ریین.
هێلى یه‌كه‌م، له نێوان (گوتن / مانا)دا
وشه یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى زمانه‌وانى له دوو بنه‌ما پێكهاتووه و له یه‌ك جیا نابنه‌وه، ئه‌ویش گوتن و مانایه! مانا و گوتراویش له مشتومرِى جیاوازى خۆیان ناكه‌ون. گوتن رووه مهتریالهكهى مانایه، ماناش رووه ههستییهكهى گوتن پێكده‌هێنێ.
مشتومرِى نێوان گوتن و مانا، مانا و گوتن په‌یوه‌ندى به هه‌ڵنانى به‌هاى هونه‌رى دهربرِینهوه هه‌یه، به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌هاى هونه‌رى دهربرِینیش تێگه‌یشتن ده‌ینه‌خشێنێ؟! چه‌مكى تێگه‌یشتن هه‌میشه پشت به فاكته حه‌قیقییه مرۆییه‌كان ده‌به‌ستێت. به‌هاى تێگه‌یشتن له شێوازى دهربرِینى ده‌لاله‌تخوازانه‌وه نزیكمان ده‌كاته‌وه!
له باره‌ى ئه‌و مشتومرِهوه هه‌ندێك پێیانوایه پێشخستنى گوتن به‌سه‌ر مانادا جوانى و پوختى و پته‌وى لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌هاى ئه‌ده‌بى به‌رزتر نیشان ده‌دات، شێوازى هونه‌رى جوانتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌میشه دارِشتنى ئه‌ده‌بى و حه‌قیقه‌تى دهربرِین به پوختى و پته‌وى و گوتنى جوانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌وێشه‌وه به مانا ده‌گه‌ن، هه‌ر له‌وێشه‌وه به ماناى جوان و پته‌و و روون و حه‌قیقى ده‌گه‌ن، هه‌ر له‌وێشه‌وه به ریتمى جوانى دهربرِین ده‌گه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش پشت به كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ر ده‌به‌ستن، پاڵنه‌رى ده‌روونى، سیاسى، نه‌ته‌وه‌یى...
هه‌ندێكى دیكه له ره‌خنه‌گران له مشتومرِى نێوان گوتن و مانا، پێیانوایه جوانى گوتن و جوانى مانا له به‌یه‌كه‌وه بوونیاندایه، پێكه‌وه ئاسته به‌رزه‌كانى ره‌وانبێژى ده‌نوسنه‌وه و ته‌رازووییه‌ك بۆ به‌هاى هونه‌رى ده‌سازێنن، پێیانوایه شیعر له رێگاى ئه‌و به‌یه‌كه‌وه‌بوونه‌یان باڵا ده‌كات و له لێكترازانیشیان نزمى ده‌نوێنێ، گوتنى جوان، جوانى ماناى لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك چۆن گوتنى ناشیرین ماناى دزێو به‌رهه‌م ده‌هێنێ! ره‌وانى مانا ریتمى ره‌وانى لێده‌كه‌وێته‌وه و نارِهوانى ته‌مومژ...
ئه‌و پێكه‌وه بوونه ئه‌گه‌رچى له یه‌كێتى و ئاوێته‌بوونى گوتن و مانا نزیكه، به‌ڵام جیاوازى خۆیان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له یه‌كێتى گوتن و مانادا، گوتن جه‌سته‌یه و مانا رۆح، جه‌سته و رۆح لێكجیابوونه‌وه‌یان مه‌حاڵه... لایه‌نگرانى یه‌كێتى و ئاوێته‌بوونى گوتن و مانا، پێیانوایه هه‌موو گوتنێكى جوان، ماناى جوانى له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، گوتنى پته‌و، راستى مانا ده‌نوێنێ... هه‌ڵبه‌ته پێچه‌وانه‌ش راسته! ده‌توانم بڵێم هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى له باره‌ى یه‌كێتى گوتن و ماناوه ده‌كرێت، به‌هاى یه‌كبوونى شێوه و ناوهرِۆكمان بیر ده‌خاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتن فۆرِم بێ و مانا فیكر...
به‌شێكى دیكه له ره‌خنه‌گران له مشتومرِى نێوان گوتن و مانا، به‌رگرى له چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا ده‌كه‌ن و پێیانوایه نهێنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ رابردوو دهگهرِێتهوه، هه‌رگیز په‌یوه‌ندى به ورِووژانى یه‌كێك به سه‌ر ئه‌ویدیكه‌وه نییه، به‌ڵكو رێسا و یاساى زمانه‌وانى بهرِێوهى ده‌بات و ده‌كه‌وێته نێوان پرنسیب و رێبازى تایبه‌ت به زانستى زمان و دانان و رێكخستنه‌وه‌وه... دواجار هه‌میشه پرۆسه‌ى رێكخستن په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا ده‌گه‌یه‌نێت...20
به‌مجۆره ده‌توانم بڵێم هه‌ندێك له‌و شاعیرانه‌ى شیعرى نوێى كوردى (كه من ناویان به هێلى یه‌كه‌م ده‌به‌م) هه‌وڵده‌ده‌ن له رێكخستندا په‌یوه‌ندى نوێ و به‌رفره‌وان له نێوان مانا و مانا، جوانى و مانا، ریتم و ناوكۆیى دروست بكه‌ن، زۆربه‌یان دواى وشه‌ى شیعریى و رسته‌ى شیعریى و ریتمى ناوكۆیى ده‌كه‌ون! هه‌ندێكیان لادانى مانا به ورِوژانى هه‌ستییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام به گشتى له پێناو مانه‌وه له سه‌ر رێكخستنى (مانا/ جوانى)ى چه‌سپاو و ئاماده، له سه‌ر (شیعرى دنیایى) كار ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ده‌توانم وێرِاى كۆمه‌ڵێك جیاوازى و وێرِاى مشتومرِى نێوان گوتن و مانا، ده‌شێ بۆ دیاریكردنى (هێلى یه‌كه‌م) چوار نموونه‌تان پێ‌بناسێنم:
نموونه‌ى یه‌كه‌م
نموونه‌ى یه‌كه‌م له شاعیران، ئه‌وانه‌ن كه (جوانى گوتن و ریتمى ناوكۆیى به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه) جوانى گوتن و ریتمى ناوكۆیى به هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و ده‌روونى و سیاسى موتوربه ده‌كه‌ن، په‌رده له‌سه‌ر گوتنى حه‌قیقه‌تێكى دیاریكراو هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، له‌وانه: شێركۆ بێكه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، ره‌فیق سابیر، جه‌لال مه‌له‌كشا، ژیله حوسێنى...
نموونه‌ى دووه‌م
به‌ڵام نموونه‌ى دووه‌م، له (هێلى یه‌كه‌م)دا له نێوان تێگه‌یشتن و مانادا، شیعرگه‌رایى له خودگه‌رایى و ناوهرِۆكگهراییدا ده‌بیننه‌وه، بۆ چه‌سپاندنى بیرۆكه‌ى تێگه‌یشتن له‌سه‌ر خودى تێگه‌یشتن، بۆ (چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا) بۆ گواستنه‌وه له حیكایه‌تێكه‌وه بۆ گه‌یشتن به ریتمى حیكایه‌تێكى دیكه، به مانایه‌كى دیكه رێگاكانى گوتراو تاقى ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به ده‌روونى خۆیان بگه‌ن، یان هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنانه له فه‌زایه‌كى شیعرى دووباره ده‌كه‌نه‌وه، فه‌زایه‌ك كه له‌گه‌ڵ هۆشیارى شیعرى و ریتمى شیعرى دێته‌وه، فه‌زایه‌ك كه ده‌كه‌وێته نێوان پرنسیب و زمانى شیعرى و دانان و رێكخستنه‌وه‌وه... نموونه‌ى دووه‌م له چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا، وێرِاى جیاوازییان: كه‌ریم ده‌شتى، جه‌مال غه‌مبار، نه‌زه‌ند به‌گیخانى، چۆمان هه‌ردى، رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى، فه‌ره‌یدوونى ئه‌رشه‌دى...
نموونه‌ى سێیه‌م
نموونه‌ى سێیه‌مى (هێلى یه‌كه‌م)ى شاعیران، ئه‌وانه‌ن كه هێزى گوزارشتكردن و هه‌ستى لیریكى و ورِووژانى سۆز به كه‌ره‌سه‌ى باڵایى جوانى و ره‌وانى و ناسكى داده‌نێن، هه‌وڵده‌ده‌ن ریتمێكى ده‌روونى و مرۆڤدۆستى له بیركردنه‌وه و بیركردنه‌وه‌ى خوێنه‌ردا بچێنن، هه‌وڵده‌ده‌ن فه‌زاى چێژ و ژیاندۆستى فره‌وانتر نیشان بده‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رگاى خه‌یاڵێكى نزیك له سیحر بۆ مرۆڤایه‌تى واڵا بكه‌ن، شاعیرانى (یه‌كێتى گوتن و ماناى گوتن) شاعیرانى نموونه‌ى سێیه‌م، جوانى گوتن و جوانى مانا ئاوێته‌ى ریتمى بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن، حه‌قیقه‌تى گوتن تێكه‌ڵ حه‌قیقه‌تى نه‌گوتن ده‌كه‌ن... له نموونه‌ى ئه‌و شاعیرانه: دلشاد عه‌بدوڵڵا، جه‌لال به‌رزنجى، به‌ختیار عه‌لى، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى، ئیسماعیل به‌رزنجى، هیوا قادر...
نموونه‌ى چواره‌م
نموونه‌ى چواره‌م، له (هێلى یه‌كه‌م)، شاعیرانى چێژى (گوتن به‌سه‌ر مانادا)، جه‌سته به سه‌ر ناوهرِۆكدا زاڵ ده‌كه‌ن، له رێگاى چێژى گوتنه‌وه خۆیان له مانا ده‌خشێنن، ئه‌و شاعیرانه‌ى جهستهگهرایى و چێژى ئیرۆتیكى و ئاگامه‌ندى سۆزدارى پێشده‌خه‌ن، به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وانه نییه، كه ئیرۆتیكا و ورِووژانى سێكسى تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌كه‌ن؟! به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه، كه دنیا له دوو دیدى جیاوازى نێر و مێدا ته‌ماشا ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له به بازارِكردنى هه‌ست و بێنرخكردنى جه‌سته و حه‌زى رووت ده‌پارێزن، هه‌میشه حه‌قیقه‌تى چه‌پێنراو پێش حه‌قیقه‌تى گوتراو ده‌خه‌ن، هه‌میشه چێژى گوتنى نه‌گوتراو پێش ده‌خه‌ن و پێیانوایه ئه‌وه چێژى گوتنى نه‌گوتراوه چێژى ماناى لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌میشه جوانى جه‌سته و ریتمى جه‌سته له ماناى كرچ و كاڵ ده‌پارێن، هه‌میشه پێیانوایه ئه‌وه گوتنى جوانه، شێوازى هونه‌رى جوانتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌وه گوتنى جوانه، ریتمى جوان و چێژ ده‌نه‌خشێنێ... نموونه‌ى شاعیرانى گوتن به‌سه‌ر مانادا، قوبادى جه‌لى زاده، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، دڵسۆز حه‌مه، ژوان ئاواره...
شاعیرانى جوانى گوتن و ریتمى ناوكۆیى
ده‌توانم بڵێم نموونه‌ى یه‌كه‌م، ئه‌و شاعیرانه‌ى (جوانى گوتن و ریتمى ناوكۆیى به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه)، ئه‌و شاعیرانه‌ى جوانى گوتن و هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و سیاسى كۆیان ده‌كاته‌وه و گوتن و ریتمى تێگه‌یشتن به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه! هه‌میشه هێزى شیعرى له گوتن و په‌یامى شیعریدا هه‌ڵده‌گرنه‌وه، له رێگاى جوانگوتنه‌وه له مێژووى مانا نزیك ده‌بنه‌وه، پارێزگارى له جوانى گوتن و ماناى ئاماده ده‌كه‌ن، به‌هاى ئه‌ده‌بى له گوتنى جوان و ریتمى مانادا ده‌بیننه‌وه...
ده‌توانم بڵێم دالى حه‌قیقى لاى (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) تێكه‌ڵكردنى هه‌ستى تاكگه‌رایى و هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تییه! به‌ڵام هێزى شیعرى لاى (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) له ره‌وانى ریتمى گوتن و به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى شیعرى ره‌خنه‌كاریدا خۆى ده‌بینێته‌وه! جیاوازى نێوان (شێركۆ بێكه‌س) و (ره‌فیق سابیر) له ته‌ماشاكردنى ژیان و ته‌ماشاكردنى نه‌ته‌وه وه‌ك بابه‌تى سه‌ره‌كى شیعریدا خۆى ده‌بینێته‌وه، شێركۆ بێكه‌س كۆى مێژووى نه‌ته‌وه و حیكایه‌ته‌كانى نه‌ته‌وه و ژانوژوارى نه‌ته‌وه وه‌ك بنه‌ماى شیعرى به‌كار ده‌هێنێت... به‌ڵام ره‌فیق سابیر گۆشه‌یه‌ك له زامه قووڵه‌كانى نه‌ته‌وه و خه‌مه بچوكه‌كانى نه‌ته‌وه وه‌ك بنه‌ماى شیعر چاو لێده‌كات، له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه حیكایه‌ته‌كانى تاكى كوردى دهگێرِێتهوه... جیاوازى نێوان (مه‌له‌كشا) و (ژیلا حوسێنى) جیاوازى پهیامگهرایى و سۆزگه‌راییه، جیاوازى نێوان ماناگهرى و ئاوازگه‌راییه، جیاوازى نێوان شۆرِشگهرایى و ده‌روونگه‌راییه... به گشتى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و هێله رێچكه‌یان گرتووه، كه (مێژووى وشه به پته‌وى مانا)وه ده‌لكێنن، گوتن و ریتم موتوربه‌ى رووداوى مێژوویى، ده‌روونى، كۆمه‌ڵایه‌تى، نه‌ته‌وه‌یى، سیاسى ده‌كه‌ن، بیر له به‌دوایه‌كداهاتن و كۆتاییه‌كانى داله گشتییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه... به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌و هێله جیا ده‌كاته‌وه هێزى تاكگه‌راییه... ئه‌وه‌ى عه‌بدوڵڵا په‌شێو له‌و هێله جیا ده‌كاته‌وه شیعرییه‌تى دروشمگه‌راییه....
(ره‌فیق سابیر) له لاوكى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڵێت:
با كه‌ژاوه‌ى له گوڵ بێت
یان له په‌لكه زێرِینه
زه‌ماوه‌ندى خوێن ده‌گرێت
ئه‌مشه‌و پاشاى ئه‌ڤینه.
شاعیرانى جێگیركردنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا
نموونه‌ى دووه‌م، ئه‌و شاعیرانه هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وشه‌یه‌ك به‌رجه‌سته بكه‌ن، گوتنێك بخه‌نه‌وه، كه ته‌واو ته‌عبیر له ناخى ئه‌وان بكات، شاعیرانى (چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا) گوزارشتكردنى وشه و خود، ریتم و تێگه‌یشتن... پێیانوایه هه‌موو گوتنێكى خودگه‌رایى جگه له‌وه‌ى هه‌ڵگرى حه‌قیقه‌ته، هه‌ڵگرى به‌هاى چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا، ریتم و تێگه‌یشتنه، ئه‌وه هێزى سهپاوى خودگه‌راییه، هۆشیارى و پته‌وى مانا و ساغڵه‌مى ماناى له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، جوانى بیركردنه‌وه ته‌عبیر له‌گوتنى جوان ده‌كات... به‌ڵام جیاوازى (حه‌مه عومه‌ر عوسمان) جگه له گهرِانهوه بۆ ناخ، له هێزى لیریكییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت! هه‌وێنى شیعرى حه‌مه عومه‌ر عوسمان خه‌مه تایبه‌تییه‌كانه، بێ ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵى خه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان بكات!
به‌و مانایه‌ش نموونه‌ى دووه‌م، ئه‌و شاعیرانه‌ن، كه گوتن و مانا به جێگیربوونى شیعرگه‌رایى و خودگه‌رایى و ناوهرِۆكگهراییهوه ده‌لكێنن، فۆرِم و ناوهرِۆك به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ن، دالى حه‌قیقى لاى ئه‌وان به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ى خه‌مه تایبه‌ت و گشتییه‌كانه... برِوانه: رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى له شیعرى، تا كۆتایی هه‌ڵبێ... كوژانه‌وه‌ى ژنێك به ته‌نهایی..!! ده‌ڵێت:
من خه‌ونه‌كانم شلوێ بووه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی...
وا چاكه په‌پووله، كه ده‌روێشی نووره، چرا بكوژێ،
چونكه ته‌ریقه‌تی چرا،
مه‌رگی په‌پووله‌یه له كۆتایی...
وا چاكه شه‌مشه‌مه‌كوێره له تونێلی نوته‌كا،
تاریكی رِاو بنێ...
چونكه له‌نوونی نوته‌كا ده‌زووله‌یه‌ك مۆمی نووستوو،
مه‌رگی شه‌مشه‌مه‌یه له كۆتایی...!!
سلێمانی 29/9/2009
شاعیرانى یه‌كێتى گوتن و یه‌كێتى مانا
نموونه‌ى سێیه‌م، ئه‌و كۆمه‌ڵه شاعیره‌ى له ئاگامه‌ندى ده‌روونییه‌وه هه‌ستى لیریكى و سۆزى شیعرى به ویستى یه‌كێتى گوتن و ده‌روونه‌وه گرێ ده‌ده‌ن و ویستى گوتن به خۆشه‌ویستى مانا و چێژه‌وه ده‌لكێنن، شاعیرانى (یه‌كێتى گوتن و یه‌كێتى مانا) پێمانده‌ڵێن جه‌وهه‌رى ئاگامه‌ندى به گوتنى جوان و ماناكانى خۆشه‌ویستییه‌وه به‌نده، تایبه‌تمه‌ندى جوانى مرۆڤ له ژیاندۆستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، مرۆڤ ده‌ژى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌كێتى گوتن و ماناوه بنێت... شاعیرانى جوانى گوتن و جوانى مانا، پێیانوایه ئه‌وه وشه‌ى شیعرییه هه‌ستى شیعرى ده‌به‌خشێت، بایه‌خ به وشه‌ى شیعرى و ماناى شیعرى و ریتمى شیعرى ده‌ده‌ن، به‌هاى هونه‌رى شیعر له ئاوێته‌بوونى هه‌ستى وشه و ویستى مانا و ریتمى تێگه‌شتندا هه‌ڵده‌گرنه‌وه، هه‌ڵبژاردنى دالى حه‌قیقى لاى ئه‌وان له سۆز و جوانى و ته‌ماشاكردنى خه‌مه كهسییهكانى ژیاندایه... بونیادى شیعرى (به‌ختیار عه‌لى) و (دلشاد عه‌بدوڵڵا) له هێزى گوزارشتكردن و قووڵى دنیابینیدا ده‌رده‌كه‌وێت... به‌ڵام ده‌توانم بڵێم (جه‌لال به‌رزنجى) و (هیوا قادر) هه‌ر یه‌ك به ره‌نگ و دنیابینى و هه‌ستى شیعرى و مه‌عریفه‌ى شیعرى تایبه‌تى خۆیه‌وه، هه‌وڵى گرتنى حیكایه‌ته بچوكه‌كانى ژیان ده‌ده‌ن! هێزى جه‌لال به‌رزنجى له هه‌ستى شیعریدایه، هێزى هیوا قادر له هه‌ڵبژاردنى گۆشه‌نیگاى شیعریدا ده‌رده‌كه‌وێت... كه‌چى جیاوازى نێوان (ئیسماعیل به‌رزنجى) و (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى) له چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان ریتم و مانادا خۆى ده‌بینێته‌وه، ئیسماعیل به‌رزنجى خه‌مى مانا پێش ده‌خات و له پشت هه‌موو شیعرێكى بونیادێكى حیكایى ده‌نه‌خشێنێ! دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى له خه‌مى ریتمدایه و شیعر له سه‌ما نزیك ده‌كاته‌وه...
برِوانه ئیسماعیل به‌رزنجى ده‌ڵێت:
ژن و پیاوێكى چاخى به‌ردین بووین
به گژ و گیا عه‌وره‌تى خۆمان داده‌پۆشى
له بنیاده‌مى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى ته‌نیشتمان ده‌ترساین
له شهرِێك سه‌رده‌كه‌وتین و
له چواران دهماندۆرِاند
حه‌سره‌تمان ده‌كرۆشت و
بێزاریمان هه‌ڵده‌مژى
له ناكاو به‌كۆڵێ یهئسى وجودییانه‌وه
تێكده‌ئاڵاین
(په‌ست، وه‌ك ئێواره نارنجییهكانى نیشتمان- كۆمه‌ڵه شیعر، ئیسماعیل به‌رزنجى، ده‌زگاى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاراس، 2007، ل30-31)
شاعیرانى چێژى گوتن به‌سه‌ر چێژى مانادا
هه‌ندێك له شاعیرانى چێژى گوتن (زاڵكردنى گوتن به‌سه‌ر مانادا)، نموونه‌ى چواره‌م، شاعیرانى جهستهناسى و جوتبوونى رۆحى و جه‌سته‌یى، هه‌ندێك له شاعیرانى چۆنێتى ئه‌زموونكردنى ژیان و ئازادى و چێژى ژیان، شاعیرانى هه‌ڵگیرسانى گوتن و ئیرۆتیكا و گوتن و خۆشبه‌ختى، ئه‌و شاعیرانه‌ى كه جوانگوتن و ئیرۆتیكا و ژیاندۆستى پێش ده‌خه‌ن... پێیانوایه ئه‌وه پێشخستنى جوانى گوتن و ریتمى گوتنه ره‌هه‌ندێكى جوان به مانا و ره‌هه‌ندێكى مه‌عریفى قووڵتر و جوانتر به ژیان و ده‌لاله‌تى جیاواز ده‌دات، ئه‌وه پێشخستنى باڵایى گوتنه ماناكانى نێوان نێر و مێ، جه‌سته و رۆح جوانتر نیشان ده‌دات... پێیانوایه به‌هاى شیعرگه‌رایى به پێشخستنى ئاسته به‌رزه‌كانى جوانى گوتن و ئاگامه‌ندى تێگه‌یشتن و چێژى ژیانه‌وه ده‌لكێ، به‌هاى مرۆڤ، به‌هاى ژیان له به‌یه‌كگه‌یشتنى جوانى نێر و مێدا ده‌بوژێته‌وه، جوانى مرۆڤایه‌تى له به‌هاكانى مرۆڤدا خۆى ده‌بینێته‌وه، چێژى ژیان له هاوگونجانى جیاوازییه‌كاندایه، هه‌میشه هه‌وڵى ته‌واو یه‌كبوونى تێگه‌یشتن و ئاگامه‌ندى، جوانى و چێژ، جه‌سته و رۆح... ده‌ده‌ن! دڵسۆز حه‌مه له به‌شێك له قه‌سیده (وێنه‌كانى ژنێتی)دا ده‌ڵێت:
له ماڵێكدا
ستیان له‌به‌ر ناكه‌م
به‌پێى په‌تى دهسورِێمهوه
بۆیه هه‌ر ده‌رگاى ماڵم ترازا
دوو كه‌روێشكى سپى بچووك
له پێڵاوه‌كانمه‌وه راده‌كه‌ن
دوو كۆترى سپیش له ملى بلوزه‌كه‌م
ده‌ده‌ن له شه‌قه‌ى باڵ و
له ماڵه‌كه‌مدا دێن ده‌چن.
سایتى ده‌نگه‌كان، دڵسۆز حه‌مه، فێبریوه‌رى ٢٠١٢.
هێلى دووه‌م، كه‌شفكردن/ دامه‌زراندن
شاعیرانى (هێلى دووه‌م) له شیعرى نوێى كوردى و دواى راپهرِینى 1991ى كوردستانى باشور و به‌شێك له‌و شیعره‌ى كوردستانى رۆژهه‌ڵات، كه ده‌كه‌ونه به‌ر (شه‌پۆلى حجم) و (شه‌پۆلى زمان)... به گشتى ئه‌و شاعیرانه نایانه‌وێ خۆیان بسه‌پێنن، هه‌وڵده‌ده‌ن شیمانه‌یى شیعرى بنوێنن، له نێوان كه‌شفكردن و دامه‌زراندن، هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چێژى شیعرى ده‌ده‌ن، له نێوان راڤه‌كردن و به‌جێهێنان، جوانى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له نێوان رێكه‌وت و یه‌قین، هه‌وڵى بونیادنانى شیعرییه‌ت ده‌ده‌ن و رێگا بۆ بیرورِاى جیاواز و خوێندنه‌وه‌ى جیاواز و مه‌عریفه‌ى جیاواز خۆش ده‌كه‌ن!
شاعیرانى هێلى دووه‌م هه‌وڵى كه‌شفكردنى مانا و هه‌وڵى دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌كى نوێ له نێوان وشه و وشه، وشه و مرۆڤ، وشه و دنیا، هه‌وڵى به ده‌ستهێنانى ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى چاوهرِوانى ده‌ده‌ن، به‌و مانایه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كى ناوكۆیى ده‌خه‌نه نێو گه‌شه‌كردنى زمان و ئاستى شیعرییه‌تى زمان و په‌یوه‌ندییه ده‌لالییه‌كانه‌وه، وه‌ك چۆن پرۆسه‌ى نوسینى شیعرى به دارِژان وكۆتایى نه‌زانراوه‌وه ده‌سپێرن، بونیادى شیعرى به دنیابینى جیاواز و چێژى جیاواز و ریتمى جیاوازى ژیانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، هێزى خه‌یاڵ به بزوێنه‌رى شیعرى داده‌نێن...
هه‌ندێكیان له رێگاى لادانى ماناى وشه و گۆرِینى ئاسۆى چاوهرِوانى باوى شیعرى هه‌وڵى به‌رجه‌سته‌كردنى مانا و رووه جیاوازه‌كانى جوانى و ئه‌گه‌ره‌كانى ده‌ق ده‌ده‌ن، نموونه: به‌رۆژ ئاكره‌یى، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نیا، هێرۆ كورده... هه‌ندێكیان له رێگاى راڤه‌كردن و روانینى مه‌عریفییه‌وه چێژ به‌رهه‌م ده‌هێنن، نموونه: هاشم سه‌راج، ره‌زا عه‌لى پوور... به‌ڵام هه‌ندێكیان له رێگاى لادانى چێژه‌وه هه‌وڵى ورِوژانى هه‌ست و خرۆشانى چه‌پێنراوه‌كان ده‌ده‌ن، به مانایه‌كى دیكه تێگه‌یشتنى چێژ وه‌ك بنه‌ماى راڤه‌كردنى هه‌ست و خرۆشانى چه‌پێنراوه‌كان ده‌نوسنه‌وه، بۆ نموونه: زانا خه‌لیل، لازۆ... هه‌ندێكیان له رێگاى گۆرِینى ئاسۆى چاوهرِوانى حیكایه‌ته‌وه هه‌وڵى ورِوژانى تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنێكى دیكه بۆ تێگه‌یشتن ده‌سازێنن، بۆ نموونه: ئه‌حمه‌دى مه‌لا، كامبیزى كه‌ریمى... (هه‌ڵبه‌ته هه‌ر هه‌موویان به كۆمه‌ڵێ جیاوازییه‌وه).
شاعیرانى (هێلى دووه‌م) كۆمه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆ تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن دهرِهخسێنن، كۆمه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆ چێژ به كراوه‌یى ده‌هێڵنه‌وه، كۆمه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆ گۆرِینى ئاسۆى چاوهرِوانى ده‌خه‌نه روو... كه‌مێكیان قسه‌كردنى جیاواز له باره‌ى مانا و تێگه‌یشتن، راڤه‌كردن و چێژ فه‌رامۆش ده‌كه‌ن! وه‌ك چۆن هه‌ندێكیان ئاستى گوزارشتكردن له ئارِاستهكردنى ئیرۆتیكادا كورت ده‌كه‌نه‌وه... نموونه‌ى شاعیرانى هێلى دووه‌م به كۆمه‌ڵێ جیاوازییه‌وه پێكهاتووه له: هاشم سه‌راج، ئه‌حمه‌دى مه‌لا، كامبیزى كه‌ریمى، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نیا، به‌رۆژ ئاكره‌یى، ره‌زا عه‌لى پوور، زانا خه‌لیل، لازۆ، هێرۆ كورده...
وه‌ك گوتمان خه‌یاڵ و كه‌شفكردن سه‌ره‌تا و كۆتایى زانراوى نییه، به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش خه‌یاڵ و كه‌شفكردن رووه جیاوازه‌كانى مانا و رووه جیاوازه‌كانى ئاسۆى چاوهرِوانى ده‌كاته‌وه... وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندى نێوان وشه و وشه، وشه و مرۆڤ، وشه و دنیا له به‌دواداچوون و گهرِان و خوێندنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى سه‌رده‌مه‌وه به ده‌ست دێت، مه‌عریفه و خه‌یاڵ و چێژ له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زمان و تێگه‌یشتنى ژیانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، به‌ڵام شیمانه‌یى شیعرى، شیمانهییهكى مه‌رجداره به شیعرییه‌ته‌وه، شیمانه‌یى شیعرى نه نكۆڵیكردنه، نه جه‌ختكردن، وه‌ك چۆن خۆى له شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆى هێلى سێیه‌میش جیا ده‌كاته‌وه، چونكه شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ مه‌رج نییه به‌ره‌و شیعرییه‌ت بچێت، ده‌شێ به‌ره‌و هیچ شتێ نه‌بێ و نه‌هلیستییه‌ت به‌رهه‌م بهێنێ، وه‌ك به دیوه‌كه‌ى دیكه ده‌شێ به‌ره‌و جهختكردنى شیعرییه‌ت بێته‌وه! هه‌ڵبه‌ته ده‌ستنیشانكردنى نێوان شیمانه‌یى مه‌رجدار و شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ خاڵى جیابوونه‌وه‌ى هێلى دووه‌مه له سێیه‌م.
زانا خه‌لیل له به‌شێك له شیعرى (ژیان له ناو كۆتاییه‌كاندا) ده‌ڵێت:
كۆتایى به خۆت بهێنه
وه‌ك ئه‌وه‌ى له مێژه كۆتاییت پێهاتبێ
له ناو كۆتاییه‌كان ژیانێ بژى
وه‌ك ئه‌وه‌ى كۆتاییت پێ نایه
براده‌ره ئه‌سمه‌ره‌كانم ده‌ڵێن
ئاوا كۆتاییت به خۆت هێناوه
وه‌ك ئه‌وه‌ى له مێژه دنیا كۆتایى پێهاتبێ
براده‌ره كۆتایى پێهاتووه‌كانم ده‌ڵێن
بۆ هێنده له ناو كۆتاییه‌كاندا ده‌ژى
وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌رگیز كۆتاییت پێنێ
له كۆمه‌ڵه شیعرى "چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك نه‌ماوه، بۆ هاتنه ژووره‌وه" له بڵاوكراوه‌كانى گروپى كلتورى و هونه‌رى هاڤى، 2012، هه‌ولێر، ل10.
هێلى سێیه‌م، یاخیبوون و جیاوازى
(هێلى سێیه‌م) له رێگاى شیمانه‌یى نكۆڵكه‌ر و تێكشكاندنى په‌یوه‌ندییه باوه‌كان و له سه‌ر بنه‌ماى هاوشێوه‌یى ده‌نگى و دووباره‌كردنه‌وه‌وه به شێوه‌یه‌كى نارِاستهوخۆ به نیشانه (sign- یان ئاماژه)21سه‌ربه‌خۆكانى شیعریى ده‌گه‌ن، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ى كه شتێك بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ى به هیچ شتێك نه‌گات، نه‌ك به ماناى سرِبوونى فیكر و ده‌لاله‌ت، به‌ڵكو ده‌شێ هه‌ر سرِبوونى ده‌لاله‌تیش نه‌بێ، به‌ڵكو ده‌لاله‌ت تێیدا گاڵته‌جارانه و درۆزنانه بكه‌وێته‌وه...
له نێو (فۆرمالیسته‌كانى رووس- شكلۆفسكى)22 پێیوایه زمانى شیعرى زمانێكه مانا ره‌تده‌كاته‌وه.23 شاعیرانى هێلى سێیه‌م له رێگاى ورِێنهوه، شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌ویدیكه‌ى خوێنه‌ر فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، له رێگاى شیمانه‌ییه‌وه شیمانه‌یى به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه... ئاورِ له‌وه‌ش ده‌ده‌نه‌وه كه له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى شیمانه‌ییدا لۆجیكى ماناى ته‌قلیدى بۆ ده‌رككردن دادمان نادات، چونكه جیهان به‌و جۆره‌ى (ئهمرِۆ) هه‌یه، ملكه‌چى رێكخستن و پۆلینكردن نابێت، شیعر به‌و جۆره‌ى ئه‌وان وێناى ده‌كه‌ن بۆ (گوتن و مانا، دۆزینه‌وه و دامه‌زراندن) سه‌ر شۆرِ ناكات، هیچ رێگایه‌كى دیكه‌مان نییه، جگه له‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى هه‌موو ئه‌وانه بین، كه به گوێره‌ى "گوتن" و "مانا"، "دۆزینه‌وه" و "دامه‌زراندن" له شیعر دهرِوانێت، مه‌سه‌له بنهرِهتییهكهش لاى (هێلى سێیه‌م) رزگاركردنى شیعر نییه، به‌ڵكو ئارِاستهكردنى فیكره به‌ره‌و چه‌مكێكى تازه، كه به گوێره‌ى دهربرِینى خۆى نه "شیعره" و نه "په‌خشان"... به‌ڵكو نیشانه‌یه، به‌ڵكو ریزۆمه، به‌ڵكو ده‌نگێكى فره ره‌هه‌نده، كه هه‌زاران ده‌نگى له‌خۆ گرتووه...
لاى به‌شێكى زۆر له شاعیرانى هێلى سێیه‌م ده‌قى شیعرى به پله‌ى یه‌كه‌م بونیادێكى ده‌نگى هه‌یه! ئه‌وه‌ش گهرِانهوهیه بۆ (جاكۆبسون)24 و فۆرمالیسته‌كانى رووس، كه پێیانوابوو شیعر له سه‌ر بنه‌ماى هاوشێوه‌یى و دووباره‌كردنه‌وه كار ده‌كات... شیعر بونیادێكى ده‌نگى هه‌یه، بۆ نموونه لاى به‌شێك له شاعیرانى كوردستانى رۆژهه‌ڵات، كه ده‌كه‌ونه به‌ر (شه‌پۆلى حجم) و (شه‌پۆلى زمان) و زۆر جوانیش له ده‌قه‌كانى (شوعه‌یب میرزایى)دا ده‌بینرێت... به‌ڵام لاى هه‌ندێ له شاعیرانى هێلى سێیه‌م، به شێوه‌یه‌كى به‌رفره‌وانتر شیعر به ده‌نگێكى فره ره‌هه‌ند داده‌نێن، نه رابردووى هه‌یه، نه برِواى به داهاتوو هه‌یه، چاره‌نووسى بێ یاده‌وه‌رییه...
شیعر ده‌نگێكى فره ره‌هه‌نده له هێلكارى ده‌چێت، نه‌ك نه‌خشه‌ى له‌به‌ر گیراو، جوگرافیایه، نه‌ك مێژوو، گه‌شت و كۆچه، نه‌ك مانه‌وه و نیشته‌جێبوون... هه‌موو ئه‌و قسانه بۆ (دۆلۆز)25 و مانا دۆلۆزییهكهى دهمانگهرِێنێتهوه، كه هه‌موو ئه‌وانه به ریزۆم داده‌نێت، ریزۆم ئه‌وه‌یه له نێو شته‌كاندا بیر له شته‌كان بكاته‌وه، شیعریش لاى هه‌ندێ له شاعیرانى هێلى سێیه‌م ئه‌وه‌یه له نێو زماندا بیر له زمان بكاته‌وه... به‌شێك له شاعیرانى هێلى سێیه‌م برِوایان به ره‌گ نییه، به‌ڵكو برِوایان به ره‌گه تۆرِه، برِوایان به پنت نییه، به‌ڵكو برِوایان به هێله... له‌و شاعیرانه‌ش نموونه‌ى (ساڵح سوزه‌نى) و به‌شێك له شاعیرانى كوردستانى رۆژهه‌ڵات و به‌شێك له ئه‌زموونى (یوونسى ره‌زایى)... هه‌ندێكیان هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگاى خه‌یاڵ و ورِێنهوه به جوانى و له رێگاى شیمانه‌یى نكۆڵكه‌ره‌وه به ماناى نائاماده بگه‌ن... بۆ نموونه سه‌باح ره‌نجده‌ر، سه‌ڵاح جه‌لال... هه‌ندێكیان هه‌وڵده‌ده‌ن وێناكردنى باو بۆ مانا سه‌ره‌وژێر بكه‌ن و بگه‌نه كورتبرِى و له‌وێوه شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ بۆ شیعر فه‌راهه‌م بكه‌ن... بۆ نموونه: عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف و ...
من وه‌ك خوێنه‌رێك له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له راڤه‌كردنى نیشانه و سه‌رچاوه‌كانى نیشانه‌وه به بابه‌تى نیشانه و ئاماژه‌كانى نیشانه و جیاوازییه‌كانى بگه‌م... چونكه نیشانه‌كان رێگایان بۆ بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ خۆش كردووه و مرۆڤ به ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه نیشانه‌كانن له ژیانى رۆژانه‌ماندا كۆى ئه‌و مانایانه‌مان پێده‌به‌خشن، وه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌ردوون پێشنیارى كردوون، وه‌ك ئه‌وه‌ى سیستم ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، ئێمه‌ش به جیاوازییه‌كانى خۆمانه‌وه ده‌نازین و خۆمان به خاوه‌نى نیشانه شیمانییه‌كان داده‌نێین، ئه‌گه‌رچى له‌و باره‌وه نیشانه زمانییه‌كان ته‌نیا نیین، به‌ڵام بایه‌خى خۆیان هه‌یه، بۆ نموونه لاى محه‌مه‌د باوه‌كر...
كه‌واته زمان به پله‌ى یه‌كه‌م به سیستمى سیمیاییه‌وه (semiotics) به‌نده، كه تواناى له‌خۆگرتنى هه‌موو سیستمه جۆراوجۆره‌كانى نیشانه‌ى هه‌یه، لێره‌دا گوزارشتكردن له زمان، گوزارشتكردنه له به‌یه‌كه‌وه‌گه‌یاندن... (پێرس)26پێیوایه بونیادنانى تیۆرى سیمیۆلۆجى به گشتى كار بۆ نیشانه‌كان ده‌كات، نیشانه شوێنى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ نیشانه زمانه‌وانییه‌كان یه‌كه‌م شوێن نییه.27
شیعر هیچ له‌وانه به هه‌ند هه‌ڵناگرێ، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كى ئیبداعییه و ئیبداعیش سه‌ربه‌خۆیى ده‌گه‌یه‌نێت و شتگهرایى قبوڵ نییه! ده‌مه‌وێ بڵێم زمان له سیمیاییدا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه هه‌موو ئه‌و سیستمانه‌ش له‌خۆ بگرێ كه به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ گوزارشت له خۆیان ناكه‌ن و نیشانه‌ى ئه‌بستراكتین و هه‌ر ته‌نها ئاماژه به ده‌لاله‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن و له زمانێكدا ده‌توێنه‌وه كه گوزارشت له‌وان ده‌كات و ئه‌وان له‌خۆ ده‌گرێت! به مانایه‌كى دیكه زمان لاى هه‌ندێكیان ریشه‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر بێمانایى، ریشه‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى دال، به‌و مانایه‌ش ئه‌وه‌ى شیعره‌كه پێشكه‌شى ده‌كات، په‌سه‌ندكردنى ئه‌و په‌یامه‌یه كه له لایه‌ن خوێنه‌ر/ وه‌رگره‌وه دروست ده‌بێ، ئه‌و په‌یامه له نێوان وه‌رگر و شاعیره‌وه رووبه‌رى برِێك له‌و گومان و گریمانه‌یه كه به‌رانبه‌ر ئه‌و واقیعه دروست ده‌بێت، كه شیعره‌كه ده‌چێته ناوییه‌وه، كه وه‌رگر و شاعیر ده‌چنه ناوییه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ش روو له‌خۆبوونێكه كه كورت ناكرێته‌وه بۆ هیچ شتێك، ئه‌و رازه بنهرِهتییه نوستوه هه‌میشه به شێوه‌یه‌كى رووله‌خۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه بنچینه‌ییه‌ى نێوان كه‌سه‌كانى نێو واقیعێكى دیاریكراو راده‌گه‌یه‌نێت... (ئه‌نوه‌ر مهسیفى 1952- 2005) له به‌شێك له قه‌سیده‌ى (جلوبه‌رگ و جمكهكان) ده‌ڵێت:
سه قه‌برى لێده‌دا
ئه‌فسانه‌ش غار ده‌داته دره‌ختى
په‌لك به كرێ
بزنى ناو ژووره‌كه‌م له سه‌رمایه
باڵنده گۆشتى به‌ردا
ئه‌فسانه غار ده‌دا
زه‌وى لاى راستى شكا
لكه هه‌نجیرى پاش كۆران
تاى ردێنى من
سه به‌له‌مى هێسكى برد
ئاو شكا
به‌له‌م رۆیى
ردێن له ناو كاولان
لا سییهكم كه‌ونه دیوار
خۆڵى پشتان به‌رد
قرِێژى نه‌خۆشان گیا
ژنى زگ پرِ باران
له‌شكر
له
مووى
بن
كه‌وشان
له كۆمه‌ڵه شیعرى (جلوبه‌رگ و جمكهكان) ساڵى 1990.
دۆخى شاعیرانى شه‌پۆلى سێیه‌م په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى به دۆخێك هه‌یه، كه وه‌ك (بۆدریار)28ده‌ڵێ له جیاتى كاڵا نیشانه به‌رهه‌م ده‌هێنێ! دۆخێك كه چیتر كاڵا بۆ پرِكردنهوهى پێویستییه‌كان نییه، به‌ڵكو زنجیره‌یه‌كى ناكۆتایى بێ ئامانجه! هه‌ر كالایه‌ك نیشانه‌یه بۆ كالایه‌كى دیكه، به‌دیلێكى به‌تاڵه بۆ كاڵایه‌كى دیكه، دالێكه بۆ دالێكى دیكه و مه‌دلول له‌ناوچووه... ئه‌سڵ و ده‌ق له ناوچووه، نیشانه شوێنى گرتۆته‌وه، ئێمه له جیهانى نیشانه‌دا ده‌ژین، له جیهانێكدا ده‌ژین زانیارى زۆره، به‌ڵام مانا كه‌مترین ئاماده‌یى هه‌یه، ئێمه له جیهانێكدا ده‌ژین وه‌ك بۆدریار ده‌ڵێت ئیتر نیشانه‌كان بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ سه‌رچاوه‌ى مانا ناگهرِێنهوه، پۆشاك و ریكلام و چیتر سه‌رچاوه‌ى ماناییان نییه... به‌شێك له نموونه‌ى شاعیرانى هێلى سێیه‌م، وێرِاى جیاوازییان: عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف، ئه‌نوه‌ر مهسیفى، محه‌مه‌د باوه‌كر، سه‌باح ره‌نجده‌ر، سه‌ڵاح جه‌لال، ساڵح سوزه‌نى، شوعه‌یب میرزایى...
به كورتى:
له شیعرى نوێى كوردى و دواى راپهرِینى 1991ى كوردستانى باشور و به‌شێك له‌و شیعره‌ى كوردستانى رۆژهه‌ڵات، كه ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌پۆلى حجم و شه‌پۆلى زمان... بونیادى ده‌لالى ده‌لاله‌ت له به‌رهه‌مهێنانى ده‌لاله‌تى -حه‌قیقى و شیمانه‌یى- ده‌كات، حه‌قیقه‌ت ته‌واوى ئه‌و راستییه‌یه، كه وردبینیكراوه. به‌ڵام شیمانه‌یى ئه‌وه نییه كه خۆى ده‌سه‌پێنێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵبژاردن ده‌خاته پێشه‌وه، شیمانه‌یش به دوو جۆر قسه‌ى لێكراوه، یه‌كه‌میان شیمانه‌یى نوسه‌ر، دووه‌میان شیمانه‌یى ئه‌ویدیكه‌ى خوێنه‌ر... هه‌موو ئه‌وه‌ش رێكخستنى ماناى چه‌سپاو و كه‌شفكردنى ماناى نائاماده و خه‌یاڵى نوسه‌ر و ماناى نائاماده و خه‌یاڵى ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز دێنێته به‌رهه‌م...
رێكخستنى ماناى چه‌سپاو و ئاماده په‌یوه‌ندى به زمانى فه‌رهه‌نگیدایه و له‌وێوه به‌ره‌و گوتار ده‌بێته‌وه، كه پێیوایه ماناى ئاماده و چه‌سپاو جگه له یارییه‌كى پاشكۆئامێزى ناوه‌كى شتێكى دیكه نییه. به‌ڵام ماناى نائاماده له ده‌لاله‌تى ماناى خه‌یاڵكراوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى نزیكترین و نوێترین یه‌كه‌ى گوتار پێكبهێنێت. بۆ به ده‌ستهێنانى ماناى ئاماده و كه‌شفكردنى ماناى نائاماده و خه‌یاڵى پێویستمان به پرۆسه‌ى دانان و به‌یادهێنانه‌وه و رێكخستن هه‌یه.
چه‌مكى رێكخستن له رووى زمانه‌وه چه‌سپان و دڵنیایى ده‌گه‌یه‌نێت. چه‌مكى خه‌یاڵ و كه‌شفكردن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى رێكخستن و به‌یادهێنانه‌وه دژ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه له چه‌مكى رێكخستندا ماناى چه‌سپاو و ئاماده خۆى به‌سه‌ر شیمانه‌یى ئێستا و ئێستاى زیندوودا ده‌سه‌پێت. به‌ڵام خه‌یاڵ و كه‌شفكردن له سه‌ره‌تا و كۆتایى نه‌زانراوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌شێكى دیكه‌ى خه‌یاڵ و كه‌شفكردن په‌یوه‌ندى به رووه جیاوازه‌كانى مانا و ئه‌ویدیكه‌ى جیاوازه‌وه هه‌یه... له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سێ هێل له شاعیرانى دواى راپهرِین و شیعرى نوێى كوردى باشور و به‌شێك له شیعرى كوردستانى رۆژهه‌ڵات ده‌ستنیشان ده‌كه‌م: هێلى یه‌كه‌م ئه‌و شاعیرانه ده‌گرێته‌وه، كه هه‌وڵده‌ده‌ن له رێكخستنى ماناوه هاوسه‌نگى نێوان ئاستى گوزارشتكردن و ریتمى رسته له لایه‌ك و ریتمى وشه و ماناى ئاماده له لایه‌كى دیكه بپارێزن، هه‌وڵده‌ده‌ن شێوه‌ى ئاسۆیى زمان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ى جوانى شیعر و جوانى ئاماده به یه‌كه‌وه بگونجێنن! هه‌موو ئه‌وانه رێگا بۆ حه‌قیقه‌ت خۆش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بدوێ... به كورتى هه‌موو هێزى خۆیان له ماناى ئاماده و رێكخستنى خوددا ده‌بیننه‌وه.
چوار نموونه‌تان له هێلى یه‌كه‌م پێده‌ناسێنم: نموونه‌ى یه‌كه‌م ئه‌و شاعیرانه‌ن كه جوانى گوتن و ریتمى ناوكۆیى به هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و ده‌روونى و سیاسى موتوربه ده‌كه‌ن، په‌رده له‌سه‌ر گوتنى حه‌قیقه‌تێكى دیاریكراو هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، له‌وانه: شێركۆ بێكه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، ره‌فیق سابیر، جه‌لال مه‌له‌كشا، ژیله حوسێنى...
نموونه‌ى دووه‌م، له نێوان تێگه‌یشتن و مانادا، شیعرگه‌رایى له خودگه‌رایى و ناوهرِۆكگهراییدا ده‌بیننه‌وه، بیر له چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندى نێوان گوتن و مانا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ گواستنه‌وه له حیكایه‌تێكه‌وه بۆ گه‌یشتن به ریتمى حیكایه‌تێكى دیكه ... نموونه‌كان وێرِاى جیاوازییان: كه‌ریم ده‌شتى، جه‌مال غه‌مبار، نه‌زه‌ند به‌گیخانى، چۆمان هه‌ردى، رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى، فه‌ره‌یدوونى ئه‌رشه‌دى...نموونه‌ى سێیه‌مى شاعیران، ئه‌وانه‌ن كه هێزى گوزارشتكردن و هه‌ستى لیریكى و ورِووژانى سۆز به كه‌ره‌سه‌ى به‌رزى جوانى و ره‌وانى و ناسكى داده‌نێن. شاعیرانى یه‌كێتى گوتن و ماناى گوتن جوانى گوتن و جوانى مانا ئاوێته‌ى ریتمى بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن، حه‌قیقه‌تى گوتن تێكه‌ڵ حه‌قیقه‌تى نه‌گوتن ده‌كه‌ن... له نموونه‌ى ئه‌و شاعیرانه: دلشاد عه‌بدوڵڵا، جه‌لال به‌رزنجى، به‌ختیار عه‌لى، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى، ئیسماعیل به‌رزنجى، هیوا قادر...
نموونه‌ى چواره‌م، نموونه‌ى گوتن به‌سه‌ر مانادا، ئه‌و شاعیرانه‌ى جهستهگهرایى و چێژى ئیرۆتیكى و ئاگامه‌ندى سۆزدارى پێشده‌خه‌ن. نموونه: قوبادى جه‌لى زاده، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، دڵسۆز حه‌مه، ژوان ئاواره...
هێلى دووه‌م هه‌وڵى كه‌شفكردنى مانا و هه‌وڵى دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌كى نوێ له نێوان وشه و وشه، وشه و مرۆڤ، وشه و دنیا ده‌ده‌ن، ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى چاوهرِوانى بۆ خوێنه‌ران واڵا ده‌كه‌ن، شێوه‌ى ستوونى به زمان ده‌به‌خشن، خۆیان به كۆتایى نه‌زانراو ده‌سپێرن، خۆیان به دنیابینى جیاوازى نوسینه‌وه ده‌سپێرن، میكانیزمى خه‌یاڵ به بزوێنه‌رى شیعرى داده‌نێن. هه‌موو ئه‌وانه رێگا بۆ شیمانه‌یى خۆش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه بكات... به كورتى هه‌موو هێزى خۆیان له نائاگامه‌ندى و پێشخستنى ناوكۆیى و فه‌رامۆشكردنى خوددا هه‌ڵده‌گرنه‌وه: نموونه‌ى شاعیرانى هێلى دووه‌م به كۆمه‌ڵێ جیاوازییه‌وه پێكهاتووه له: هاشم سه‌راج، ئه‌حمه‌دى مه‌لا، كامبیزى كه‌ریمى، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نیا، به‌رۆژ ئاكره‌یى، ره‌زا عه‌لى پوور، زانا خه‌لیل، لازۆ، هێرۆ كورده...
هێلى سێیه‌م ته‌واو پێچه‌وانه‌ى هێلى یه‌كه‌م بیر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو ئاورِدانهوهیهك بۆ مێژووى مانا و رێكخستن ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو یاسا و رێساكانى زمان و ره‌سه‌نایه‌تى ره‌شده‌كه‌نه‌وه! هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى فیكر و مه‌عریفه وه‌لا ده‌نێن، وه‌ك ریزۆم له نێوان زماندا بیر له زمان ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى نیشانه‌ى ههرِهمهكییهوه، تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان وشه‌كان ماناى باو تێكبشكێنن و شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن، گوزارشتكردنێكى یاخى و ئاسۆیه‌كى دیكه‌ى چاوهرِوانى بۆ ئه‌ویدیكه‌ى خوێنه‌ر و ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى خه‌یاڵ و ورِێنهوه به جوانى له‌ناكاو و له رێگاى شیمانه‌یى نكۆڵكه‌ره‌وه به ماناى نائاماده و ئه‌ویدیكه‌ى جیاواز بگه‌ن، رێگا بۆ شیمانه‌یى خۆش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك شیمانه‌یى بدوێت، چاره‌نووسى بێ یاده‌وه‌ریین... لاى شاعیرانى هێلى سێیه‌م ئه‌سڵ و ده‌ق له ناوچووه، نیشانه شوێنى گرتۆته‌وه، به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ گوزارشت له خۆیان ناكه‌ن و نیشانه‌ى ئه‌بستراكتین... به كورتى هه‌موو هێزى خۆیان له تێكشكاندنى مانا و شیمانه‌یى سه‌ربه‌خۆ و بێ سه‌رچاوه‌یى و به‌رهه‌مهێنانى نیشانه و كورتبرِیدا ده‌بیننه‌وه... نموونه‌ى شاعیران: عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف، ئه‌نوه‌ر مهسیفى، محه‌مه‌د باوه‌كر، سه‌باح ره‌نجده‌ر، سه‌ڵاح جه‌لال، ساڵح سوزه‌نى، شوعه‌یب میرزایى.
پەڕاوێزەکان:
1 - شیعرى نویێ كوردى كۆى ئه‌و شه‌پۆله شیعرییانه‌ى دواى (شیعرى ئازاد)ى گۆران و هاوهڵانى ده‌گرێته‌وه.
2- ده‌لاله‌تى شیمانه‌یى له به‌رانبه‌ر ده‌لاله‌تى حه‌قیقى وه‌ك ئه‌وه‌ى (جورجانى) له كه‌له‌پورى عه‌ره‌بى ئیسلامى به دالى (مه‌جازى) ناوى بردووه، كۆمه‌ڵێك مه‌دلول ده‌خاته‌وه، كه دالى مه‌جازى به‌رهه‌میان دێنێ. به‌ڵام شوێنگه‌ى ده‌لاله‌ت له زمانه‌وانى نوێ و دواى ساڵانى 1950 كۆمه‌ڵێك پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى له سه‌ر ده‌ستى (سوسێر) و دواى (سوسێر) به‌خۆوه بینیووه و وه‌ك زانستێكى سه‌ربه‌خۆ قسه‌ى لێكراوه... زانستى زمانه‌وانى نوێ ده‌كرێته دوو قۆناغ، قۆناغى سوسێر و قۆناغى دواى سوسێر، قۆناغى دواى سوسێر، قۆناغى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌لاله‌تى زمانه‌وانى و ده‌لاله‌ته به شێوه‌یه‌كى گشتى، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به بابه‌تى زمانه‌وانى و به دواداچوونى زمانه‌وانییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دووه‌میان په‌یوه‌ندى به بابه‌تى زانستى نیشانه‌كانه‌وه هه‌یه... به‌و مانایه‌ش زانستى زمانه‌وانى له سێ بواردا قسه‌ى لێده‌كرێت: زانستى ده‌لاله‌تى فه‌رهه‌نگى، زانستى ده‌لاله‌تى رسته، زانستى ده‌لاله‌تى ده‌ق... بۆ زێتر شاره‌زایى برِوانه: فی تعلیمیه القراءه: المعنى، الدلاله وانتاج المعنى، الاستاژ الهاشمی العرچاوی.
3- چییه‌تى زمان و فه‌لسه‌فه‌ى ته‌ئویل، د. سعید توفیق، وهرگێرِانى له عه‌ره‌بییه‌وه، عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلآ، چاپخانه‌ى ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م- سلێمانى 2017.
4- چه‌ند لایه‌نێكى واتاسازى، كورش سه‌فه‌رى، وهرگێرِانى له فارسییه‌وه: دلێر سادق، ده‌زگاى توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى موكریانى، هه‌ولێر چ1 2006، ل1.
5- فردینان دو سوسێرFerdinand de Saussure ، 1857-1913 زانایه‌كى زمانه‌وانییه و كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ى له‌باره‌ى زمانه‌وه كردووه، یه‌كێك له‌وانه جیاكردنه‌وه‌ى زمان (اللغه) و قسه‌كردن (الكلام)ه، زمان كۆمه‌ڵێك یاسا و رێسایه رووداوى زمانى بهرِێوهى ده‌بات، به‌ڵام قسه‌كردن به رووداوى زمانى راسته‌وخۆ، یان به قسه‌كردنى كه‌سه‌كانه‌وه به‌نده. هه‌ڵبه‌ته سوسێر گرنگى به زمان ده‌دات و تا راده‌یه‌كى زۆر قسه‌كردن پشتگوێ ده‌خات، به كتێبى توێژینه‌وه گشتى زمانه‌وانى كه له دواى مردنى له ساڵى 1916 له‌لایه‌ن قوتابییه‌كانى بڵاو كرایه‌وه به ناوبانگه..
6- سوكرات (389-470 پ.ز) یه‌كه‌م كه‌سه هه‌ردوو وشه‌ى فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سوفى به‌كار هێناوه.
7- ئه‌فلاتون Plato 348-428 پ. ز.
8- شلیرماخه‌ر 1768- 1834Shleiermacher
9- (فریدریك گۆتلۆب فریگه) فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى (1848-1925) به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بیركاریناس و لۆجیكناسى سه‌رده‌مى مۆدێرنه ناسراوه.
10- ئیدمۆند هۆسرل (1859-1938).
11- (برتراند راسل 1872-1970) فه‌یله‌سوفى بریتانیا به یه‌كێك له به ناوبانگترین بیركاریناس و لۆجیكناس و زمانناسى ناسراوه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كى تێكۆشه له دایكبووه و باپیره‌ى دوو جار سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بریتانیاى پێسپێردراوه، له زانكۆى كامبردج بیركارى خوێندووه، زۆر به ئهكلیدس و جۆن ستیوارد مل كاریگه‌ر بووه، وه‌ك چۆن به هیگل كاریگه‌ر بووه... بۆ چاره‌سه‌رى گیروگرفته فه‌لسه‌فییه‌كان پشتى به عه‌قڵییه‌تى بیركارییانه به‌ستووه و زانست به گۆره‌پانى چالاكییه فه‌لسه‌فییه‌كان داده‌نێت، پێیوایه فه‌لسه‌فه ده‌بێ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه زانست پێیگه‌یشتووه، فه‌لسه‌فه ده‌بێ رێگا بۆ زانست خۆش بكات. به‌رهه‌مه‌كانى راسل (71) كتێبه و زۆربه‌یان له باره‌ى بیركارى و لۆجیك و زانست و ئاكار و سیاسه‌ت...
12- هۆسرل لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌ى فیكره‌ى (شت له‌خودى خۆى) و (شت بۆ خودى ئێمه)ى (ئیمانۆیل كانت) كردووه و له رێگاى فیكر و فه‌لسه‌فه‌وه چۆته ناو ئه‌و دوالیزمه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى به‌رهه‌مهێنانى چه‌مكى نیازگهراییه القصدیه"Intentionality "... لاى هۆسرل هه‌موو كرده‌یه‌كى ئاگامهندیى مرۆیى هه‌ستێكى نیازخوازانه‌یه، واته نیازیه‌تى كه ده‌رك به‌و شته بكات. بۆیه هه‌میشه هه‌ستكردن، هه‌ستكردن بووه به شتێ، نیازى ئه‌و هه‌ستكردنه‌ش بۆ خودى شته‌كه دهگهرِێتهوه. له رێگاى ئه‌و پێناسه‌یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى كه هه‌موو ئاگامه‌ندییه‌ك ده‌رككردنى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه... (ئه‌و به‌شه‌ى قسه‌كه‌ى هۆسرل –مانا- وه‌ك دنیایه‌كى حه‌قیقى و ئایدیالى وێنا ده‌كات، تاك مانایى ده‌گه‌یه‌نێت) به‌ڵام كه ده‌ڵێ ده‌بێ بزانین كه ئه‌و نیازخوازییه، نیازخوازییهكى ویستخوازانه و تایبه‌ت به مرۆڤ نییه، به‌ڵكو تایبه‌ته به تیۆرى ئه‌بستمۆلۆژیاوه. (ده‌یه‌وێت بڵێ، فینۆمینۆلۆجیا بهدواداگهرِانێكى لۆجیكییه، نه‌ك ته‌ئویلى)
13- مدخل الى علم النص، ومجالات تگبیقیه، محمد الاخچر الصبیحی، منشورات الاختلاف، گ1 2008. ص43
14- پۆل ریكۆر له 27ى شوباتى ساڵى 1913 له شارى "فالنس"ى فه‌ره‌نسى له‌دایك بووه، له دواى شه‌ش مانگ دایكى كۆچى دوایى كردووه، به‌ڵام باوكى كه مامۆستاى زمانى ئینگلیزى بوو له ساڵى 1915 له به‌ره‌كانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م كوژراوه، بۆیه ئه‌ركى به‌خێوكردنى خۆى و خوشكه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى مامییه‌وه. خوێندنى دواناوه‌ندى له "رین" ته‌واو كردووه، پاشان چۆته زانكۆ‌و برِوانامهى ماجستێرى له فه‌لسه‌فه به‌ده‌ست هێناوه، ئینجا چووه بۆ زانكۆى "سۆربۆن" له پاریس و له‌وێ نیشته‌جێ بووه. بۆ زێتر شاره‌زایى برِِِِوانه: بول ریكور، فلسفه الاراده، الانسان الخگّاء، ترجمه: عدنان نجیب ا‌لدین، دار البیچاء- المغرب،گ1 2003، مقدمه.
15- چه‌ند لایه‌نێكى واتاسازى، هه. س. پ... ل1
16- ظاهریات التأویل: قراءه فی دلالات المعنى عند بول ریكور، محمد هاشم عبدالله، مجله التفاهم 2013.
17- هه‌ڵبه‌ته پێناسه‌ى ده‌قى ئه‌ده‌بى پێناسه‌یه‌كى دیاریكراو نییه، به‌ڵكو له كۆى ئه‌و نوسینه‌دا هه‌وڵێك بۆ نزیكبوونه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ده‌قى ئه‌ده‌بى وه‌ك ناوكۆیى مه‌عریفى و كارى زمان خۆى ده‌نوێنێ.
18- فرۆید، سیگموند Freud Sigmund (1856_1939) پزیشكى ده‌روونى نه‌مساوى، به به‌ناوبانگترین زاناى ده‌روونى له فیكرى نوێ دێته ژماردن. دامه‌زرێنه‌رى رێبازى ده‌روونشیكارییه (Psychoanalysis).
19- پزیشكى ده‌روونى و شیكه‌ره‌وه‌ى ده‌روونى و وهرگێرِ و فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى ژاك لاكان له 13ى ئه‌پریلى 1901 له فرِهنسا شارى پاریس له دایكبووه و له 9ى سپته‌مبه‌رى 1981 له ته‌مه‌نى 80 ساڵى هه‌ر له پاریس به نه‌خۆشى سه‌ره‌تانى قۆلۆن كۆچى دوایى كردووه. لاكان ده‌ڵێ زمان ئه‌و شته‌یه كه بوون له حه‌ز و ئاره‌زوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. زمان ته‌واوى دنیاى خه‌یاڵ دابه‌ش و پارچه پارچه ده‌كات. به برِواى لاكان نه‌ست به‌رهه‌مى تایبه‌تى زمانه...
20- مجله الاستاژ- العدد (210) لسنه 2012، قچیه اللفڤ والمعنى، ا.م.د عادل هادی حمادی العبیدی، كلیه الاداب- جامعه الانبار.
21- ئه‌ركى نیشانه (علامه) ئه‌ركێكى دروستكارییه، نیشانه خاوه‌ن واتا نییه، به‌ڵكو خاوه‌ن به كار هێنانه.
22- قوتابخانه‌ى فۆرمالیسته‌كانى رووس له ساڵانى 1919 و 1930 له گۆرِهپانى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى رووسیا هاتۆته دنیاوه و كاریگه‌رى زۆرى له سه‌ر قوتابخانه‌ى بونیاگهرى هه‌بووه، له‌وانه‌ى به‌شدارییان تێدا كردووه: فیكتۆر شیكلۆفسكى، یۆرى تینیانۆف، بۆریس ئهیشینباوم، رۆمان یاكۆبسون، جریكۆرى فینكور... فیكتور بوریسوفیتش شكلۆفسكى (1893 – 1984) نوسه‌ر و ره‌خنه‌گرى رووسى. یه‌كێكه له فۆرمالیسته‌كانى رووس به وتارى "هونه‌ر له پێناو هونه‌ردا" ساڵى 1917یه‌كه‌مین به‌شدارى خۆى نواندووه...
23- تزیتان تودوروف، نقد النقد، روایه تعلم- ترجمه: سامی سویدان- بغداد-دار الشۆون الپقافیه العامه گ2- 1986ص24.
24- رۆمان جاكۆبسون (1896 – 1982م) له دایكبووى مۆسكۆیه بناغهدانهرى ئه‌لقه‌ى زمانه‌وانى مۆسكۆ بووه و بزوتنه‌وه‌ى فۆرمالیسته‌كانى رووسى پێكهێناوه، له جه‌نگى جیهانى دووه‌م به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌چێ و ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى وه‌رگرتووه.
25- جیل دۆلۆز (Gilles Deleuze) بیریار و فه‌یله‌سوفى فرِهنسى (1926-1995).
26- شالز ساندرز پیرس فه‌یله‌سوفى ئه‌مریكى و زمانه‌وان (1839- 1914).
27- العلاماتیه وعلم الدلاله، اعداد وترجمه: د. منذر عیاشی، مركز الانماء الحچاری، دار المحبه- دمشق، 2009، ص34.
28- ژان بۆدریار (Jean Baudrillard) له 27ى یۆلیۆى 1929 له دایكبووه و له 6ى مارسى 2007 كۆچى دوایى كردووه، فه‌یله‌سوف و سۆسیۆلۆژ و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى فرِهنسییه، هه‌ڵگرى فیكرى پۆست مۆدێرن و پۆست بونیادگه‌رییه.