ژیان لە نێوان ئەم دوو بەش بوونە

ژیان لە نێوان
ئەم دوو بەش بوونە
پارادۆکسێکی بێ سەر و بنە
دەمێك وەك نازدارێك بەرگپۆشم ده‌کا و
بە نەغمەی بچووکترین باڵدار و
بەوەتری بە سۆزترین ئاواز
دەمهێنێتە سەما
هەندێك جاریش نازداربوونی
خۆی لەبیر دەکا و
سەرسەختێکە و
بە هەرگیز دەڵێ (نا)
لە کۆچبەريی و نەسرەوتنم
لەم نێوانە
بەدووی جێپێکانی تۆ دەڕۆم
تا دەگەمە ئەو ڕاستيیەی
کە لە نێوان جیاوازیيەکاندا
کۆرپەی حەزەکان
جارێکی دی

ساقی، ئەی مایەی طەرەب لەب، پەرچەمت ڕەیحانی ڕووح

ساقی، ئەی مایەی طەرەب لەب، پەرچەمت ڕەیحانی ڕووح
نیم خەندێ کە لە غونچە، دەرخە سەرچاوەی صەبووح
پرسشێ کا حاڵی زاری ئێمە، زاری کردەوە
لەو ددانانە کە دەدرەوشایەوە نەجمی فوتووح
لێوی دەرخست و بە ناصیح لێوەلەرزەی خست ئەگەر
بێ تەبەسسوم کا دەبێتە ئافەتی تەوبەی نەصووح

عیشق و ئازادی

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کەوا ئەمشەو سەری ھەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
لەبادە ئەم ژەمە تێرکە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر!
ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە:
لەسەر کێکی تەمەن، ھەڵناکرێ تازە شەمێکی تر

دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگری

دڵم بۆ زوڵف و ڕووی جانانە ئەگری
مناڵە و بۆ گوڵ و ڕێحانە ئەگری
چرا ئیمشەو کەوا فرمێسک ئەڕێژێ
ئەڵێی ھەر بۆ منی پەروانە ئەگری
ئەکا شاباشی کێ دەریایی دیدەم
کە چەشنی گەوھەری یەکدانە ئەگری؟
چییە پیری دڵ ئیمشەو وەک عەرەقخۆر
لە کونجی تەکیە بۆ مەیخانە ئەگری