دره‌نگه، دره‌نگ نییه
په‌ڕه په‌ڕه گوڵێک ده‌وه‌رێنێت و له دڵی خۆیدا ده‌بێژێت؛ دره‌نگه، دره‌نگ نییه. پله پله پێ له‌سه‌ر پلیکانه‌کان داده‌نێت و له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه ده‌ڵێت؛ دره‌نگه، دره‌نگ نییه.
بلیتێک بۆ جه‌هه‌نه‌م
من ناتوانم نیوسه‌عاتی کۆتایی ژیانیتان بۆ بگێڕمه‌وه، نازانم له مێشکه ئاڵۆزه‌که‌یدا چی ڕوویداوه‌و دوا بڕیاری به‌ره‌و کوێی بردووه و چی لێهاتووه. به‌ڵام من ده‌توانم زیاد له سی ساڵ له ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تیمان بگێڕمه‌وه، بیگێڕمه‌وه‌و هیلاکیش نه‌بم، ساڵ به ساڵ و مانگ به مانگ و ڕۆژ به ڕۆژتان بۆ باس بکه‌م و نه‌باوێشک بده‌م و نه چاوێکیش بترووکێنم. چیتان ده‌وێ بپرسن، ته‌نها پێم مه‌ڵێن چی لێ هات چونکه ئه‌و پرسیاره ده‌مکوژێت. من ئاماده‌م باسی سی ساڵتان بۆ بکه‌م، به‌ڵام تکایه واز له‌و نیوسه‌عاته‌ی دوایی بێنن، چونکه نازانم و له‌وه‌دا من و ئێوه هیچ جیاوازییه‌کمان نییه.
به ده‌زوویه‌ک دڵم ده‌دوورمه‌وه
هەفتەی پێشوو هەر لە خۆمەوە هەستێك گرتمی كە زۆرم نەماوەو دەمرم، قەت ئەوەندە وەك ئەوسا سوور نەبووم لەسەر مردنی خۆم، ئەمە یەكەمجار نییەو خەیاڵی وا زوو زوو هێرشم بۆ دێنێ، هی تەنیاییەكی قووڵە یان نەگبەتییەكی ڕووت یان هی هەردووكیان، نازانم، هەر وەك چۆن پڵەنگێكی برسی دوای ئاسكێك دەكەوێت، منیش ئاوا جار جار خەیاڵی مردن دوام دەكەوێت، لێم نزیك دەبێتەوە، نزیكیتر، هەر ئەوەت زانی سەرێك بەرز دەكەمەوە وەك چەتر بەسەر سەرمەوەیه، هەر خۆشم نازانم چۆن خۆمی لێ قوتار دەكەم. بەڵام هیچ كاتێك وەك ئەم جارە لێم نزیك نەبووبووەوە، تەواو خۆی تێكەڵاوی سێبەرەكەم كردبوو.
جه‌نگی ئاوێنه‌كان
كورته چیرۆك
كچــى ناو تـــــــــابلۆكه
كه‌جێیهێشتم له‌به‌یانییه‌كى ساردى ناوچواردیواردا ، بێ‌باك پێى وتم "ئه‌وا من رۆیشتم ... تۆش هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره بگرى " هیچى تر‌ى نه‌وت ، ئه‌و قسه‌یه‌ى ته‌واو له‌ئامۆژگارى ئه‌و جه‌لاده ده‌چوو دواى ئه‌وه‌ى گولله‌یه‌كى ناوه‌ته كه‌لله‌ى قوربانییه‌كه‌یه‌وه, ده‌ست بنێته ژێرسه‌رى و به‌سۆزه‌وه پێى بڵێ " هاورێ هه‌وڵبده به‌رگه‌ى ئه‌م ئازاره بگریت " رۆیشت خۆیى و تیسكۆت و پرگال و راسته‌كانى ئه‌و به‌یانییه رۆیشت و نه‌م بینینه‌وه .
دایكه، یوسف ده‌گه‌ڕێته‌وه
من ده‌مگوت و به ده‌نگێكی به‌رز به‌رز ده‌گریام.. به شێوه‌یه‌ك كه ده‌نگی خۆم له حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمانه‌كانه‌وه ده‌ژنه‌وت... له كونجوڕه‌كانی ماڵه‌وه، له سه‌قف و بن‌میچ و تاقی لار هه‌ڵچنراوه‌وه.. ده‌نگێك تێكه‌ڵه له خیزه‌ی سنگ و كۆكه‌یه‌كی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی ترسناك.. تێكه‌ڵه له نه‌فه‌سی پچڕ پچڕ و.. هه‌نسكی كورت.. كورت!!
ده‌رباره‌ی مـاڵێ له غه‌ریبستان
له حه‌وشه بچکۆله‌که‌ی پشته‌وه ته‌نافێکمان هه‌یه، جل و خه‌می پیا هه‌ڵئه‌واسین. له چێشتخانه‌که‌مانا ئێواران برنج و یاده‌وه‌ری لێ ئه‌نێین. له سه‌ر مێزێکی بچکۆله به پیازو ته‌نیایه‌وه ئه‌یخۆین. ده‌کرێ ئه‌م ماڵه له هه‌ر شوێنێک بێت. ئه‌وه ته‌نیا ماڵه‌که‌یه له شوێنێکه نه‌ک ئێمه. ده‌کرێ له جێگایه‌ك بێت، هه‌رده‌م له خوا بپارێیته‌وه خۆر ده‌رکه‌وێ هه‌تا تۆزێ جله‌کان و خه‌مه‌کان وشک بنه‌وه. ئه‌م ماڵه له هه‌رکوێ بێت وه‌کو یه‌که. له هه‌رکوێ بێت قادرمه‌یه‌کی تیایه، له کۆتاییه‌که‌یا ژوره‌که‌ی منه. ژورێ، زه‌مانێ ته‌نیا په‌نجه‌ره‌یه‌کم هه‌بوو به‌ره‌و ئاسمان.