وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...

رۆماننووسانی كورد

رۆمان وەك كردەیەكی هونەری پەخشانئامێز لە سەر بنەمای گێڕانەوە و رووداو و كاراكتەر لە نێوان خەیاڵ و حەقیقەتدا خۆی دەبینێتەوە و بە شێوەیەكی تا ئەندازەیەك ئاڵۆز دەچنرێت... رەنگە ئەو بە ناو پێناسەیە (ئاڵۆزی رۆمان) و (ئازادی رۆمان) لەوێدا هەڵگرێتەوە، كە تاكو ئێستا نەتوانراوە سنورەكانی رۆمان وەك پێویست دیاری بكرێت، نەك هەر تەنها لەبەر ئەوەی بە بێ‌ بەشداریكردنی ژانرە ئەدەبیەكانی دیكە كورتی دینێت، بەڵكو لەبەر ئەوەی رۆمان وەسفكردنی رۆشنبیرییەكە، كە كۆمەڵگا پێیدا تێدەپەڕێت...

سوپاسێک بۆ عومەر کڵۆڵ

یەکەم گفتو وگۆی ڕادیۆییم لەگەڵ عومەر کڵۆڵدا لە ڕادیۆی هاوپشتییەوە لە ساڵی 2005 دا ئەنجام دا، ئەو کات لە زانیارییەکی کەم و چاوپێکەوتنی کورتی ئێرە و ئەوێی ئەو پیاوە بەولاوە زیاتر، شتێکی تایبەتم دەربارەی ئەو نەدەزانی. بەو زانیاریانەی لە بەردەستمدا بوون، كلۆڵ خرایە سەرخەتی تەلەفۆنی ڕادیۆ. تەوەری گفتوگۆگە، زیاترناساندنی کاک عومەر و گروپەکەی بوو، گرووپی کەرگەلی کوردستان. هەتا بڵێی گفتو گۆیەکی سەرکەوتوو بوو و ژمارەیەکی ئیجگار لە گوێگران پەیوەندییان کردوو و تێبینی و سەرنجی خۆیان دا.

با قاسم ئاغا قسەی خۆی بکات!

من چاوپێکەوتنەکەی قاسم ئاغام نەدیوە.
نازانم چی درکاندووە.
دەزانم تاوانبارێکی قێزەوونە.
دەزانم قسەکانی زۆرکەس توڕە  دەکات بە تایبەت کەس و کاری قوربانییەکانی دەستی ئەو.
دەزانم زۆر کەس وەک ڕێبوار سیوەیلی پێیوایە :" ئەمە لوتكەی داڕمانیی ئەخلاقیی كۆمەڵگا، سیاسەت و میدیایە كە لە جیاتی هێنانەوەی باوك بۆ ئەم نەوە هەتیوە، جەلادەكانیان بۆ دەهێننەوە تا بەجنێو پێیان بڵێن: (هەتیو، بێدەنگ بن ئێمە حزبمان لە پشت بوو. " (١)

پرسی مەعاش و بچووککردنەوەی دونیا

بە بیرم دێ کاتێک یەکەم جار لە ئەوروپاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان، هیچ شتێک بە قەد ماڵی منداڵیم تووشی شۆکی نەکردم. هەر لەو ماڵەدا، دەیەها شەو چەندین میوان و منداڵ خەوتوون و کەسیشمان پێمانوانەبووە جێگا تەسک بووە. بەڵام کاتێک وەک گەورەساڵێک تەماشای هەمان ماڵ و ژوورەکانی دەکەم، هەستدەکەم ناکرێت ئەو ڕەشە خێزان و میوانانە لەوێدا توانیبێتیان دابنیشن نەک بخەون.

جنۆکەکانی حاجی سەعید و لێدوانی دوکتۆرە تایبەتییەکەی تاڵەبانی!

لە سایتی سپی نیوزدا ئەم ناونیشانە دەبینرێ:" تالەبانی بەناو شاری بەرلێندا گەڕاوە". لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێدا، ڕۆژانە ئەم ناونیشانە دەخوێنرێتەوە:" مام سڵاوی هەیە". لە هەر کوێیەکی سایتە کوردیەکاندا هەواڵێک سەبارەت بە تاڵەبانی هەبێت، شێوازێکی تایبەتی پەیامگەیاندن ئامادەیی هەیە: دەربڕین بە زمانی کەسی سێیەمی تاک. المبنی للمجهول بە زمانی عەرەبی. بە کورتییەکەی بکەر دیار نییە. ئەم رستە خەبەرییە کە کێ تاڵەبانی بینیوە، بە نادیاری دەهێڵرێتەوە. بە کورتییەکەی، کەسێك تاڵەبانی بینیوە کە بە ناو شاری بەرلیندا گەراوە. مام لە رێگای کەسێکی تروە سڵاو دەنێرێ.

پەیکەری خۆشەویستی دەکرا بە جۆرێکی دی بسووتێنرایە

ئەمە بەشێکی کەمی ئەو مانشێتانەیە کە لە هەفتەی ڕابردوودا لە سایت و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە پەیوەند بە سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستییەوە.
(پەروەردە پارکی ئازادی لە قوتابییان قەدەغە دەکات.
تابلۆیەکی پارکی ئازادی کەپڵەکان تووڕەدەکات و ماچکردن قەدەغە دەکات.
دوای شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، کێڵی گۆڕەکەی شێرکۆ بێکەسیشییان سووتاند.
لە شوێنی پەیکەرە سووتاوەکەی پارکی ئازادی، کچ و کوڕێک ماچی خۆشەویستی دەگۆڕنەوە.)