وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...

کۆرۆنا و ئەدرێسی ماڵەکەت، دۆخی سوید

لە نێوان ستراتیژی داخستنی کۆمەلگادا بە تەواوەتی و کردنەوە و نیمچەداخستنیدا ، سوید ستراتیژی دووەمی هەلبژارد. هەر ئەمەشە وا دەکات سەرنجێکی گەورەی مێدیای لە ئاستی نێونەتەوایەتیدا لەسەر بێت. من لەم نووسینەدا بەشوێن ڕوونکردنەوە  و بەراوردی نێوان ئەم ستراتیژیانەوە نیم لە ئێستادا، ئاخر هێشتا زووە بزانرێت کام  لە ستراتیژییەکان دروستتر بووە. ئەوەی من دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە لە ئێستادا و بە پێی ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامەکانی سویددا خراونەتە ڕوو، رێژەیەکی بەرزی کۆچبەران لە ریزی تووشبووان و مردوواندان.

کۆرۆنا و سینەما و دیواری سەر باڵەخانەی کەلاوەکەی گاوران

 

ئەم وێنەیەی ژێرەوە، ئەگەرچی بەشی سەرەوەی ئەم وتارەی داگیرکردووە، دەکرێ لە کۆتایی وتارەکەدا، جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە سەری.  لە ڕاستیشدا هیچ شتێکیش ڕوونادات ئەگەر بەر لە خوێندنەوەی وتارەکەیش سەرنجێکی وردی بدەیتێ. دیمەنی پیرۆزەیی و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە زەردەپەڕ و بێجووڵەیی ناو وێنەکە، شتێکی تیایە کە نیگا بەخۆیەوە ڕادەکێشێ.

کۆرۆنا و سینەما

یەحیا حەسەن: ئەو گەنجەی لەسەروکاری کوشتنی باوکەکاندا، باوکەکان کوشتییان. 

 

بیست لیتر تاریکی و منداڵییم بە دیوارەکەدا دەڕێژم
دەستێک هینی چاخی بەردین، قۆرئانێکی حەجمی گیرفان
دەکرا من تۆم خۆشویستبا
ئەگەر من باوکی تۆ بوایەم، نەوەک کوڕت.

کۆرۆنا و جیابوونەوە

قەدەغەکردنی هاتووچۆ و درێژکردنەوەی بەردەوام بوونی مانەوەی هاولاتییان لە مالەکانیاندا وەک یەکێک لە ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەبەرچاودەگیرێت. لەم ڕیگایەوە، مەترسی بلاوبوونەوەی  ڤایرۆسەکە سنووردارتر دەکریت بەوەی کە فرسەتی بەریەککەکوتنی ئینسانەکان لە فەزای گشتی کۆمەلگادا ، کەمتردەبێتەوە.