وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...

هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە

هۆڵۆکۆستی جووەکان تەنها وەک پرسیارێکی سیاسی و مێژووی نامێنێتەوە و لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و هونەردا ئامادەیی خۆی رادەگەێنێت. ئەوەی کە ئینسان دەرەقەتی خوێندنەوەی ئەم مێژووە خوێناوییە درێژەی نەبێت، دەکرێ لە ئەدەبدا و لە رۆمانێکدا گۆشەیەکی ئەم چیرۆکە دیژ و گەوەرەیە بخوێنێتەوە. ئەم ئامادەییە هونەریی و ئەدەبییەی هۆلۆکۆست، وشیارییەکی کۆمەلایەتی گەورە لە دەرەوەی بازنەکانی جووبووندا دروستدەکات و پرسی هۆلۆکۆست لە پرسی جووەکانەوە دەگۆرێت بە پرسێکی ئینسانی و ئاسان ئینسانەکانی ژینگە کۆمەلایەتی و جوگرافیا جیاوازەکانی دیکە لەگەڵیدا هاوسۆزی پەیدادەکەن.

گۆشەخەیاڵ، بەرهەمەکانى عەتا محەمەد وەک نموونە

قسەکردن لە گۆشەخەیاڵ لە ڕووى تێگەیشتنى زمانەوانییەوە لە گۆشەنیگا نابێتەوە، بەڵام ئەوەى گۆشەخەیاڵ و گۆشەنیگا لێک جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە گۆشەنیگا گۆشەیەکى خاوەن پلەیە و بە ئاڕاستەى ئاسۆییدا دەجولێ، بەڵام گۆشەخەیاڵ پلەدار نییە و لە بەرهەمەکانى عەتا محەمەددا (بۆ نموونە) ڕەنگاوڕەنگ دەکەوێتەوە! من لەم نووسینەدا دوو ئاڕاستە دیارى دەکەم، ئاڕاستەى یەکەم ڕووەو (داهاتوو)ە و ئاڕاستەى دووەم ڕووە و (ڕابردوو)ە.