وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...
چییەتی زمان و فهلسهفهى تهئویل
کەنارەکان
پیاکێشانی سەری منداڵێکی نۆ ساڵە بە عەرزدا
دوو منداڵی بە تەنها هاتووی پەنابەر ، نۆ ساڵەیەک و ١٢ ساڵانەیەک، لە ماڵی منداڵانی بە تەنها هاتووەوە لە شاری مالموێ ی سوید هەڵدێن و لە لایەن (پاسەوانی نیزامەوە) کە پۆلیس نین ، دەگیرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە لییاندەدرێت. ئەم دێرانەی خوارەوە، لە لایەن (ئوێز نۆجین)وە خراونەتە سەر کاغەز.
لە بەشی کولتوری رۆژنامەی ئێکسپرێسنەوە وەرگیراوە. http://www.expressen.se/kultur/en-nioaring-far-sitt-huvud-dunkat-i-golv…
وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد
لە حزووری حافزی شیرازیدا
{ ئەو بابەتەی كە كردوومانەتە كوردی بریتییە لە پێشەكییەكی 'دانیاڵ لادنسكی' و دوو نموونەی شیعری و چەند بەشێكی ئەو بابەتەی كە 'هنری س.میندلین' لە كۆتایی دیوانی ( گوێم لە قاقای یەزدان بوو 'Heard God Laughing') ی حافزی شیرازیدا سەبارەت بە ژیانی بڵاوی كردۆتەوە. ڕەنگە بكەوینە هەڵەوە ئەگەر بڵێین 'دانیاڵ لادنسكی' وەرگێڕی دیوانەكەیە، چونكە هەروەك خۆی لە پێشەكی دیوانەكەدا ئاماژەی بۆ دەكات: شیعرەكانی حافزی لە ئینگلیزییەوە كردۆتە ئینگلیزی. هەر بۆیە دەشێت بڵێین دایڕشتۆتەوە.
ناساندنی كتێبێكی كۆن؛ ئێزیدییەت لە كۆن و نوێدا
كتێبی "ئێزیدییەت لەكۆن و نوێدا"، لەلایەن یەكێك لەمیری ئێزیدییەكان" ئیسماعیل بەگی چۆل"ەوە نووسراوە و لە سێ بەشی تایبەت بە بیروباوەڕی ئێزیدییەكان و دابونەریت و هەندێك لە ڕووداوە مێژووییەكانیان و ژیانی یەكێك لە میرە هاوچەرخەكانیان پێكهاتووە.
ئەم كتێبە لە لایەن یەكێك لە مامۆستاكانی مێژووی ڕۆژهەڵات لە زانكۆی بێروتی ئەمریكی، "دكتۆر قوستەنتین زریق"، لەساڵی 1934دا و لە چاپخانەی ئەمریكی لە بێروت بەچاپ گەیشتووە.