كه دڵ ده‌توێته‌وه بۆ تۆ، ده‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه تۆ بڕوا Read more about كه دڵ ده‌توێته‌وه بۆ تۆ، ده‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه تۆ بڕوا كه دڵ ده‌توێته‌وه بۆ تۆ، ده‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه تۆ بڕوا كه خۆ ده‌رخه‌ی وه‌كو خۆر، دڵ وه‌كو شه‌ونم له خۆ بڕوا كه ڕۆحم تێگه‌یی تۆ حه‌ز به ده‌رچوونی ده‌كه‌ی، ده‌رچوو ده‌بێ عاشق كه دی بێزاره یاری، بێ بڕۆ بڕوا وتم: با له‌م ده‌ر و له‌م كۆیه‌دا ئانێ سكونه‌ت كه‌م وتی: عاشق ده‌بێ هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێ، كۆ به كۆ بڕوا
هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م Read more about هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م هه‌ر جوستوجۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڕۆم و پێ ناگه‌م چاوم ڕوا و گۆشه‌یی ئه‌و ئه‌بروه‌م نه‌دی دڵ بوو به به‌حری عولوم و له ئه‌لف و بێ ناگه‌م
چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت Read more about چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت ئه‌مه‌نده چییه فه‌خر و به‌خ کردنت به ڕۆچوونی ئاوێ ده‌که‌ی زینده‌گی به ده‌رچوونی بایه‌ک ده‌بێ مردنت
به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت! Read more about به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت! به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت! ده‌روونم که‌یلی زووخی ده‌رد و غه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت! ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بوو، کوشتمت، سه‌یریکه چۆنی بۆم دوعا بۆ ده‌ست و تێغت من ده‌که‌م، بڕوانه چۆنم بۆت! به غه‌دداریی نه‌وه‌ک ناوت به‌رن، بمئه‌نجنی، قه‌ت من شکاتی جه‌وری تۆ به‌ر که‌س ده‌به‌م؟ بڕوانه چۆنم بۆت!
بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم Read more about بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم گوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئاه و فەریادێ دەکەم حەققی ئیخلاصە بەجێهێنانی ئادابی خولووص پێ بزانێ. یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم بێستوونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم
بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە Read more about بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە نەوەک بشکێ بە نەشئەی مەی خوماری دەردی بێ تۆیی لە میحنەتخانەکەی مندا، بە بێ تۆ هەر براڕۆیە کە جارێ ئێوە ناپرسن لە من بۆچی برا ڕۆیی!
ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق Read more about ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق لە دەوری نەعشیا سبحەی دەبینێ وەلوەلەی مەخلووق بە پەل پەل کردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلووق دەخاتە فکری ئەهلی مەعریفەت شێوەی جەجاڵ (الحق) دەبینی بەعضە ئەشخاصێ بەدویا خەر گەلەی مەخلووق