1
له‌م به‌حری فیتنه به‌ڵکی نه‌جاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگره، به‌رده ناخودا
بێ که‌س منم. که‌سێ له زوبانم بگا نیه
هه‌مده‌م خودا نه‌ناسن و ده‌م پڕ له یا خودا
عه‌هد و وه‌فایه سوخره‌یی به‌دعه‌هدی‌یو جه‌فا
هه‌ر ما به دادی ئه‌هلی وه‌فادا بگا خودا
هه‌ر ئه‌و که‌سه که خه‌یری دوعای خێری دیوه لێم
دائیم دوعامه شه‌ڕڕی له من لابدا خودا
لوطفێ به حاڵی من که، وتم، ئه‌و وتی به‌قار:
تۆ شێخی باخودا و ئه‌من شۆخی ناخودا
غه‌یری ئه‌مه که سوێندی درۆی پێ بخۆن و به‌س
قوربانی ناوی، ناوی له ناوا نه‌ما خودا
تا ظوڵمه‌تی وجوده ته‌ریکی له‌نوری عیشق
سێبه‌ر نه‌ما، هه‌تاوه، که((مه‌حوی)) نه‌ما، خودا
2
بۆ گوم‌بوانی چۆڵی مه‌حه‌ببه‌تیه‌تی، خودا
ته‌بشیری (والسلام علی تابع الهدی)
موسته‌غنییه له مه‌ننی سه‌فینه و سه‌فینه‌وان
هه‌ر که‌س که ئیشی هه‌ر به خودا بێ، نه ناخودا
دڵ بۆیه خۆشی دێ له نه‌خۆشی به پڕ به دڵ
بیماره چاوی یار و خۆشی دێ له ده‌رد و دا
به خودا قه‌سه‌م له‌گه‌ڵ دڵی خاڵی له سۆزی عیشق
ته‌کراری حه‌رفه به‌س ده‌می پڕ یا خودا خودا
گونجایشی جه‌لالی خه‌یاڵی خه‌یاڵی ئه‌وم له دڵ
جێ‌بونه‌وه‌ی سه‌مایه له یه‌ک دانه کونجودا
له‌و ڕۆژه‌وه جودا بوه لێم ئه‌و په‌ری‌وه‌شه،
ڕۆژم ڕه‌شه، شوعور و دڵم لێ بوه جودا
به‌س کاری دڵ‌توێنه‌وه((مه‌حوی)) له‌پێشته
(لایحسب الاناسی ان یترکوا صدی)
3
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا
هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا
لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم 'مەحویا' هەر شەربەتی مەرگ
لەسەر ئەرزا نییە ئاوی گەوارا
4
((یار از وفا گذشت براین کشته‌ء جفا))
((شد مشهدم ز مقدم او روظه‌ء صفا))
((چون در قفاش دلشده گانش نمیفتند))
((کاکل کمند جان و دل افگنده بر قفا))
کوردی زوبانی ئه‌صڵمه گه‌ر ته‌رکی که‌م به کول
بۆ فارسی، به کوللی ئه‌من ده‌بمه بێ وه‌فا
دوری مه‌بینه تۆ له که‌ریمی به‌ها نه‌جۆ
هه‌رچی که کورده پاکی ببه‌خشێ به(بوالوفا)
عه‌فوم که (یا عفو) به حه‌ق جاهی ئه‌و شه‌هه
ئایه‌ی عولووی جاهی ئه‌وه ئایه‌تی (عفا)
مه‌حمودی (فی السما)یه، حه‌بیبی خودایه ئه‌و
مه‌قبولی باره‌گاه، ئه‌وه موختار و موصطه‌فا
((صلی علیه الاهنا ما یلیق به))
((مع صحبه و اله و الاهل ذی الصفا))
((تشویش حال من تو ز تخلیط من بفهم))
((ز اهل زمانه بس که رسد بر دلم جفا))
((گفتا بتم: وفا طلب از من تو "محویا"))
((در عمر خود شنیده‌ای از عمر اگر وفا))
5
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چبکا؟!
که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چبکا؟!
که هه‌ڵگیرسا له نوری باده شه‌معی حوسنی جانانه
نه‌چێته سه‌ر طه‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چبکا؟!
به ئاهم گه‌ر ڕه‌قیبانت بسوتێن ئه‌ی گوڵی ڕه‌عنا
مه‌ڕه‌نجه، تو خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چبکا؟!
هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رینێ چاو
عه‌ره‌ق ڕێتن نه‌بێ، شه‌خصی له کاری خۆ خه‌جڵ چبکا؟!
سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆ حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبومه
فه‌قه‌ط مه‌جذوبی زنجیری نه‌صیبی ئاو و گڵ چبکا؟!
فه‌له‌ک هه‌ر گا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه
که سه‌ر بۆ گه‌ینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چبکا؟!
له عوششاق و ڕه‌قیب ئه‌و شۆخه چاوی لوطفی وه‌رگێڕا
که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چبکا؟!
چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌صفی به مه‌خموری
که چاوی سورمه‌کێشراوی خودایی بێ، له کل چبکا؟!
له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخان ((مه‌حوی))
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چبکا؟!