ئیستێکی خێرا... بۆ ئه‌و جۆره نووسینانه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقیی نووسینیان تێدا نابینرێ
نووسین و به‌رپرسیارێتی نووسین، ئه‌وه‌یه که که‌سی نووسه‌ر بتوانێ به‌ده‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌خلاقیه‌تی نووسین بپارێزێت، هه‌روه‌ها کار بۆ ئه‌وه بکات له کاتی نووسیندا نه‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری باری ده‌روونی و ههڵهشهییهوه، مه‌رج و پێوه‌ره‌کانی نووسین گه‌ر له یاسا‌و ڕێساکانی خۆیان لابده‌ن، ده‌کرێ وه‌ک کرده‌ی غه‌یره ئه‌خلاقی ته‌ماشا بکرێن و بخوێندرێنه‌وه، ڕه‌وشی نووسین له‌هه‌ر له‌حزه‌یه‌کدا بێت و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بنووسرێت، گرنگه خودی نووسه‌ر له سه‌روه‌ختی ئاگاییه‌وه په‌ل بۆ ئه‌و نووسینه بهاوێ که مه‌به‌ستێتی کاری تێدا بکات.
زۆر به‌داخه‌وه له‌وه‌ی له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌دا و دوای به‌ناو ورووژاندنی چه‌ند گه‌نده‌ڵییه‌ک له ده‌زگای سه‌رده‌مدا، هه‌ندێک له نووسه‌رانی هاوڕێمان که ویستوویانه به‌شداری له‌و کرده‌ی نووسینه‌دا بکه‌ن، ڕاسته‌وخۆ له سه‌روه‌ختی نائاگاییه‌وه به نووسین به‌شدارییان کردووه و له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی خراپ‌دا نه‌به‌ن، خۆیان ده‌که‌نه به‌شێک له ناوزڕاندنی ئه‌م و ئه‌وی نووسه‌رانی هاوڕێمان و سووکایه‌تی به که‌سایه‌تییانه‌وه ده‌که‌ن و شه‌لم کوێرم له‌بری ئه‌وه‌ی ئاو به‌و سه‌ره‌داوه‌ی له نووسین ده‌رچوونه‌دا بکه‌ن، گه‌مه‌که له خۆڕا گه‌وره ده‌که‌ن و تا دێ تهشهیرکردنهکان زیاتر ده‌بێت له نێوانیان دا‌و له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه من ئه‌و پرسیاره ده‌که‌م که ئاخۆ نووسه‌ران به‌و چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، داخۆ خوێنه‌رانمان چ شتێکمان پێده‌ڵێن، گه‌ر ئه‌مه ئاستی ڕۆشنبیریمان بێت، وا باشه واز له نووسین بهێنین و چیتر خوێنه‌ریش به خۆمانه‌وه ماندوو نه‌که‌ین، ئه‌وه‌ی منی جووڵاند بۆ ئه‌م بابه‌ته، ئه‌وه‌یه که ده‌بینم نووسه‌رانمان ئیتر به‌هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، له ڕوودانی هه‌ر کێشه‌یه‌کدا که په‌یوه‌ندیی به بواری ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌بێت به‌گشتیی، له بری ئه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ گرفت و کێشه‌که بدۆزنه‌وه، دێن جارێ پێش هه‌ر شتێک ده‌که‌ونه ناو دۆزهدۆزهی ئه‌وه‌ی به‌شکم ناوی که‌سێک و چه‌ند که‌سێکی ڕۆشنبیری تێدا هێنرا بێت و بکه‌ونه سهروپهل شکاندن و ناوزڕاندن پێیان، که ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیی ته‌واوی به‌حاڵه‌تی ئه‌وه‌وه ببێت دانیان له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا ناکوڵێت، له کاتێکدا ئاستی ڕۆشنبیری هه‌ر تاکێک، هیچ په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی تێکه‌ڵ به باری که‌سێتی هیچ که‌سێکی دیکه‌وه ببێت، ئاستی ڕۆشنبیری من له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که تینووی بینین و خوێندنه‌وه‌ی کرده‌وه ڕووناکبیرییه‌کان ببم، نه‌ک به هه‌ڵه‌شه‌یی و گوێ قوڵاغانه له‌ژێر کاریگه‌ریی شتێک که من ناتوانم ناویان بنێم نووسین و ده‌کرێ وه‌ک جێوننامه بیشوبهێنم، ئه‌و ئاستی ڕۆشنبیرییه‌ی که هه‌مه ئاوێته‌ی جۆره کارێکی ناشیاوی وه‌های بکه‌م، من ئه‌وی نووسه‌ر وه‌ک به‌رهه‌م و بڵاوکراوه‌و نووسینه‌کانیه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌م و په‌یوه‌ندیم به‌وه‌وه نییه له ژیانیدا چی ده‌کات و چۆن ده‌ژی، له ڕاستیدا ده‌ست بردن بۆ لهکاردار کردنی هه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک ئه‌گه‌ر نووسه‌ریش نه‌بێت کارێکی ناشیاوی نا ئینسانییه، مایه‌ی نیگه‌رانییه له‌وه‌ی ڕۆشنبیرانی ئێمه که‌وتوونه‌ته ناو ئه‌و مقۆمقۆ بێسهروبهرهوهو له ڕه‌وشی جوانی نووسینی خۆیان، خه‌ریکن به چه‌شنێکی خراپی نووسیندا لاده‌ده‌ن.
ئه‌م نووسینه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به هیچ نووسه‌رێکه‌وه نییه ، به‌ڵکو بێ ده‌نگ نه‌بوونه له‌سه‌ر کرده‌ی نووسین و ئه‌خلاقیه‌تی نووسین به گشتیی، هه‌وڵێکه بۆ وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌م که خه‌ریکه به‌هۆی خراپ نووسینه‌وه‌و نووسینێک که ناویان لێناوه (زمانی زبر)، خوێنه‌ر له خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه.