گفتوگۆیەکی کورت لەگەڵ ڕۆژنامەی (رێگای كوردستان)
ئا: بـــنــار
رێگای كوردستان: هەمیشە خوێندنەوەی یەكەم كتێب یادەوەرییەكی سەیر بۆ نووسەر بەجێ دەهێڵێت، دەكرێت بزانین تۆ چۆن دەستتدایە خوێندنەوە و یەكەم كتێب كە خوێندتەوە ئەگەر یادەوەریت یارمەتیت بدات چ كتێبێك بوو؟
توانا ئه‌مین: یه‌که‌م کتێبم بیر نایه‌ت ڕه‌نگه (کلیله و دمنه) یا (گێله‌پیاو)ی عه‌زیز نه‌سین بووبێ..
رێگای كوردستان: هەندێكجار كتێبێك سەرلەبەری ژیانی كەسێك دەگۆڕێت، یان كاریگەرییەكی قوڵ بەجێ دەەێلێت، دەمەوێت بپرسم، چ كتێبێك زۆرترین كاریگەری لەسەر تۆ هەبووە؟
توانا ئه‌مین: زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌مه نیم.. ئینسان ئاوا به ئاسانی ناگۆڕێ.. به‌ڵام له‌وه ده‌چێ کتیب قووڵ بتشێلێ یان قووڵ له ئینسانبوونتدا هاوکاری و کۆمه‌که‌ت بکات.. کتێب خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌شه.. به‌شێک له ئارامی ئه‌م سه‌رزه‌وییه کتێب شێواندویه‌تی... با پرسیاره‌که ببه‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کتێب ڕێگای زانین بێ، ئایا خۆی زانین بەختەوەرییە..؟ ئایا مرۆڤ دەیەوێت بەختەوەربێت، یان دەیەوێت بزانێت..؟ بەڕای بچکۆلانەی من مرۆڤ بەختەوەری دەوێت و حەزیش دەکات بزانێ، هەر بۆخۆی باجێکی گەوەرەی زانین دەدات، بە پێی ئەفسانە ئاینییەکان، ئەو بەختەوەری لە خۆی تێکداوە لە پێناو زانیندا، خواردنی سێوی یەکەم، ملسونە لە ڕێگایەکی تژی لە ئازار لە پێناو تاقیکردنەوەدا.. لە نێوان تەوەزلخانەیەکدا کە مرۆڤ ڕاکشێ و گێلاسی ئاڵتوونی بکەوێتە دەمییەوە، لەگەڵ تەنیایەک لەسەر ئەرزێکی ساردی ڕووتدا، مرۆڤ تەنیا بە سەرکێشیەکی قووڵ و له پێناوی زانیندا ئەوەی دووەمیان هەڵدەبژێرێت..
بونیام بوونەوەرێکی غەریبە، هەڵە دەکات و چێژ لە هەڵەی خۆی دەبینێ.. بە پێچەوانەی ئەوانەی لایان وایە ئینسان کائینێکی مەعسومە و هەڵە دەکات تا فێرببێ، من لام وایە بونیام گزیکەرێکی گەورەیە لە گەردوونا، چوون فێردەبێ تا هەڵە بکات، لە ژیانی مۆدێرندا دەزگاگەلێکی گەورەی فێرکردنی هەڵەکردن هەیە.. زەوی پڕە له سەنتەری ڕاهێنان و ئەکادیمیای سەربازی گەورە کە کاریان داماڵینی ڕۆحی مرۆیانەیە لە ئینسان.. کە فیلمی دواجەلاد-م بینی تێگەیشتم کە کارێکی هێند زەحمەت نییە، ئینسان دیوە دڕندەکانی خۆی ببینێ.. بەڵام ساڵانێکی دەوێ تا تۆ لە ڕۆحی مرۆییت، لەم پاژە بچکۆلانەیەی وجودی خۆت کۆمەک بکەیت.. من ده‌زانم کتێب ڕێگایەکی گەورەی فراوانکردنی ئەبستمی مرۆڤە، بەڵام ڕێگایەکی پاک و ئارام نییە، بە پێچەوانەوە کتێب ئەو جادووکەرە ناچیزەیە کە دەتوانێ لە ساتێکدا بە هەزار ماسکی جیاوە لە هەزار کەلێنی ناشوێنی ئینسانەوە حەرەم بشکێنێ و دزە بکات..
نمونەگەلی ئەوانە کتێب کۆیکردونەتەوە و خەتەری گەورەبوون بەسەر مرۆڤایەتییەوە کەم نیییە، Mein Kampfی هیتلەر سوپایەک خۆێنی بەدوای خۆیدا ڕشت، قەزافی لە گفتۆگۆیەکدا بە ژنە نوسەری ئیتالیایی ئوریانا ڤالاچی دەڵێت، ((ئەگەر دەتەوێت لە ئێمە تێبگەیت، ئێمە هەمووشتێکمان لە کتێبی "سەوز"دا نوسیووە)) بە درێژای جاوپێکەوتنەکە موعەمەر لە هەرکوێدا نەتوانێ وەڵامی پرسیارە زیت و قورسەکانی ڤالاچی بداتەوە، بە یەقینێکی گەلحۆیانەوە وەک ئەوی لەم دونیا گەورەیەدا کتێبێک هەبێ "هەمووشتێک!"ی تێدابێ ئەو ڕستەیە دووبارەدەکاتەوە..
هاورێی ئازیز.. لە باشوری خۆرهەڵاتییەوە تا باکوری زەوی، بێ‌شومار خەڵک هەن بە هۆی خوێندنەوەی کتێبێکەوە دەبنە ترۆریست.. کتێب فریودەرێکی گەورەیە دەتوانێ خەونی سەیر سەیر لە مرۆڤدا دروست بکات، بە جۆرێ پلاتۆن واتەنی ئینسان لە جەوهەری خۆی ون کات.. دەمویست بڵیم کتێب ڕێگا هەڵەکەی بەختەوەرییە، ڕێگایەک زۆر نزیکە نەگات.. !
رێگای كوردستان: ئەو كتێبەی ئێستا لەبەردەستتدایە و خەریكی خوێندنەوەی چ كتێبێكە؟
توانا ئه‌مین: من قه‌ت ناتوانم له‌یه‌ک کاتدا ته‌نها یه‌ک کتێب بخوێنمه‌وه، له ئێستادا جگه له کتێبێکی کارین ئارمستۆنگ له‌سه‌ر (مێژووی خودا له 4000 ساڵدا) و ڕۆمانی (ههمووناوهکان)ی نوسه‌ری پورتوگالی خۆزی ساراماگوا، به‌ته‌نیشتیشه‌وه کتێبێکی فه‌یله‌سوفی زمانه‌وانی ڤیتگنشتاین-م له‌سه‌ر زمان، له‌به‌رده‌ستدایه.
رێگای كوردستان: باسمان لەسەرەتای خوێندنەوە و ئەزموونە تایبەتییت كرد كە وایكرد لەگەڵ خوێندنەوەدا دەرگیر بیت، ئێستا دەمەوێت بپرسم چۆن بوو دەستت دایە نوسین؟ چونكە ساتەوەختی هەڵگرتنی قەڵەم هەم چێژبەخش، هەم ئازاراویشە؟
توانا ئه‌مین: نازانم یه‌که‌مجار چۆن بوو..!
ئه‌ها بیرم که‌وته‌وه.. که یه‌که‌م چیرۆکم نووسیی له گۆڕستان نووسیم، چونکه ئه‌وکاته وام ده‌زانی ئه‌گه‌ر له‌وێ بم باشتر ده‌توانم له‌سه‌ر مردن قسه بکه‌م.. ئێستا جگه له‌وه‌ی وه‌ک مێژووی خۆم ڕێزی لێ ده‌گرم، به‌ڵام پیکه‌نینیشم پێی دێت.. ئێستا بێئه‌وه‌ی بمرم ده‌توانم له‌سه‌ر مردن بنووسم.. خه‌یاڵکاریی؛ وابزانم ئه‌وه ئه‌وشته‌یه که ده‌بێت لانی که‌م هه‌موو چیرۆکنووسێک هه‌ی بێت.