گه‌نجێتییه‌ک که ده‌یه‌وێت پێبگرێت
کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تایی هه‌شتاکانه. ئێمه به‌شێک له نه‌وه گه‌نجه‌که‌ی ناو شاری سڵێمانین و له‌لایه‌ن باوکان و دایکانه‌وه به "تیسکۆ" یان دیسکۆکانی ئه‌و زه‌مه‌نه ناوزه‌ند ده‌کرێین. ده‌مه و عه‌سرێکی دره‌نگه و من وه‌ک یه‌کێک له کوڕه دیسکۆکانی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی شار، به‌به‌رده‌م دووکانی حاجی عه‌باسدا که ده‌که‌وێته ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانییه‌وه، تێده‌په‌ڕم.
مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیس ئه‌و سه‌ری به‌رده‌م دووکانه‌که‌ی گرتووه که ده‌چێته‌وه سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌ویی و لای خواری دووکانهکهیشهوه، به‌ره و ئه‌سحابه‌سپی، کۆمه‌ڵێک پۆلیسی دی. کاری ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه، ته‌ماشاکردنی قاچی ڕێبوارانی گه‌نجی سه‌رشه‌قامه: ئاخۆ که‌سییان گۆره‌وی چه‌رمۆیان، یاخود سپییان له پێدایه؟
ئه‌م دیمه‌نه بێننه به‌رچاوی خۆت! پۆلیسێک بانگت ده‌کات و پێتده‌ڵێت" ده‌کرێ پانتۆڵه‌که‌ت هه‌ڵکێشی؟ تۆش شڵه‌ژاو و شهپۆکاو، وا ده‌که‌یت. پاشان به دار، قاچ و قوولت داده‌گرنه‌وه و ده‌بیسی:" خوێڕییه شه‌رمیش ناکات، دایکه‌نه هه‌ی بێقیمه‌ت، تۆ کوڕی کێت پێده‌ڵێن."
له‌و لاوه، قاقاو سه‌رزه‌نشتی بۆیاخچییه‌کان و ڕه‌شه به‌تاڵه‌ی وه‌ستاوی ده‌ووری بۆیاخچییهکانیش بوه‌ستێت که له‌سه‌ر هه‌مان وه‌زنی سووکایه‌تییه‌کانی پۆلیس، کولتووری زمانه‌وانی دژه "تیسکۆ"بوونی ئێمه‌یان درێژه پێده‌دا. خه‌ڵکینه چ نه‌وه‌یه‌کی(دیسکۆلهبهر)ی زه‌مه‌نی خۆمان بووین!
ئاخر ئێمه گۆره‌وی "سپی"مان له پێدا بوو.
به‌ڵا له چاره‌نووسی گرووپی گۆره‌وییه چهرمۆکانی زه‌مه‌نی گه‌نجێتی من و نه‌وه‌ی منه‌وه بۆ ئێمۆکانی ئه‌مڕۆی عێراق و سهربرێنییان، یه‌کێک له تاڵترین ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراق به بێ ده‌نگ درێژه به ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات. ئه‌ویش پرۆسه‌ی دروستنه‌کردنی گه‌نجێتییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه له خۆرئاوادا ده‌یبینین. گه‌نجێتی وه‌ک کاتیگۆریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که خاوه‌نی کولتور و زمان و ستایلی ژیانی خۆیه‌تی. ئه‌م تێروانینه، گه‌نج و گه‌نجبوون و گه‌نجێتی له سنووری پیناسه باوه‌کانی ته‌مه‌نه‌وه ده‌رده‌هێنێت و ده‌یکات به کاتیگۆرییه‌کی کۆمه‌لایه‌تی که جێگایه‌ک بۆ پێناسه‌کانی ته‌مه‌ن ناهێلێته‌وه و گه‌نجبوون و گه‌نجێتی وه‌ک دروستکراوێکی کۆمه‌لایه‌تی ته‌ماشا ده‌کات که هه‌میشه له پرۆسه‌ی خۆدووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دایه. یه‌کێک له‌و هۆکاره گرنگانه‌یشی که نایه‌ڵێت گه‌نج وه‌ک نه‌وه‌یه‌کی جیاوازتر ده‌رکه‌وێت، ئه‌م زه‌بر و زه‌نگه خوێناوییه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسیی و کولتوری باوی زاڵی کۆمه‌ڵگایه که یان له ژێر په‌رده‌ی سووکایه‌تییه‌کانی رۆژانه‌یه‌وه که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی گه‌نج له کهداردهکات، یان ئه‌وه‌تا له شه‌قامدا به ئاشکرا سه‌ریده‌بڕێت.
به‌ڵام چی واده‌کات عێڕاق و ته‌نانه‌ت کوردستانیش بێته جێگای "ئێمۆ"کان، بۆ له ناو ئه‌م هه‌موو ستایله جیاوازانه‌ی مانیفێستکردنی کولتوری دژه‌باوی گه‌وره‌ساڵاندا، ئیمۆ ده‌بێته ستایلی خۆپۆشینی گه‌نجانی ئه‌مرۆی عێراق؟ به‌ڵام ناکڕێ له دیارده‌ی ئێمۆبوون تێبگه‌یت ئه‌گه‌ر ره‌گه مۆسیقییه‌کانی ئه‌م ستایله ئاماژه‌ی پێنه‌درێت.
Hardcore ژانرێکی مۆسیقی له خوار (پونک)ه‌وه‌یه که له کۆتایی حهفتانی ئه‌مریکادا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی (هاردکۆر) له پونکی ستاندارد جیاده‌کاته‌وه، ده‌نگی به‌هێز و تیێمپۆیهکی خێراتره. بابه‌ت و سیمبۆله‌کانی هاردکۆر، دژی ده‌سه‌لات و حوکمه‌ت، دژی شهر، ئه‌نارکیزم و گۆرانییه بۆ ئازادی.
چه‌مکی ئێمۆ له emotional hardcore ی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگیراوه که لقێکی دیکه‌ی Hardcore و که خاوه‌نی ده‌نگێکی میلۆدیدارانه تره له چاو هاردکۆردا. له کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا هه‌ندێل له گرووپه مۆسیقییه‌کانی سه‌ر به هاردکۆر، ستایلێکی میلۆدیدارانه تر و ههستدارانه تریان هێنایه ئاراوه که جیاوازییه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ستایله باوه توونده‌دا هه‌بوو که دژی هه‌موو شتێک بوون به پۆلیس و کۆمه‌لگا و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت خۆشیانه‌وه. گرووپی Minor Threat به یه‌کێک له ناودارترین گرووپه مۆسیقییه‌کانی سه‌ر به‌م ڕوهته له قهلهمدهدرێن.
به‌ڵام گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ Guy Picciotto و گرووپه مۆسیقییه‌که‌ی ئه‌و Rites of Spring له به‌رانبه‌ر ستایلی رقبوون له کۆمه‌ڵگاو دامودهستگانیدا، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئازار و عه‌زابه شه‌خسییه‌کانی خۆیی و ته‌نه‌نات ئه‌و به‌شه له خه‌ون که به ئومێده تێکشکێندراوه‌کانی ئینسان له قهلهمدهدرێن. Picciotto به ئاشکرا له سه‌ر شوێنی گۆرانیوتن و له به‌رچاوی هه‌زاره‌ها له لایه‌نگرانیدا ده‌گریا و ئاره‌زوومه‌ندانی ده‌نگی ئه‌ویش هه‌مان کارییان ده‌کرد.
هه‌ر ئه‌م گه‌راندنه‌وه ئاشکرایانه‌ی ئه‌م گرووپه و گرووپه‌کانی دیکه‌ی ئیمۆیه بۆ هه‌ست ونه‌ستی دهربراو واده‌کات ناونیشانی emotional hardcore بلکێنرێت به‌و ڕه‌وته له مۆسیقای ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانی ئه‌و زه‌مه‌نه‌وه.
دوای ئه‌م شه‌پۆله له مۆسیقا، هاردکۆر وه‌ک ستایلێکی مۆسیقی ناتوانێت سهربهرزبکاتهوه، به پێێ تێروانێنی ڕه‌خنه‌گرانی مۆسیقا، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ی له‌وه‌دا بێت که گرووپه مۆسیقاییه‌کان نایانه‌وێت له ژێر چه‌تری ستایلێکی تایبه‌تیدا شوێنییان بۆبکرێته‌وه و له قاڵببدرێن.
هه‌ردوو نووسه‌ر Leslie Simon وTrevor Kelley پێیانوایه که ده‌سته‌واژه‌ی ئێمۆ ره‌گه‌کانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌ر (پونک رۆک) و به‌ڵام دواتر گه‌شه به‌خۆیده‌دات و ده‌بێته "شێوازێک له‌وه‌ی که هه‌بیت" a state of mind و پیشییان وایه کولتوری ئێمۆ :شوێنی ئه‌وانه‌یه که له شوێنی دیکه‌دا جێیان نابێته‌وه و ده‌یانه‌وێت له ناو ئه‌و خه‌لکانه‌ی دی‌دا خۆیان بگوونجێین که ئه‌وانیش له شوێنی دی‌دا ناگوونجێن". یانی ئێمۆ کولتووری ئه‌و گرووپه له گه‌نجانه له کۆمه‌ڵگادا شوینێک بۆ خۆیان نابیننه‌وه و له پرۆسه‌ی ژیان له ناو نۆرمه باوه‌کانی کۆمه‌لگادا، له نامۆییه‌کی قورس‌دا، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ( 1)
ئیمۆکانی عێراق کێن؟
به‌ڵام پرسیاره‌که هه‌تا بڵێ بێمانایه کاتێک هه‌مان پرسیار له کۆنتیکسته ئهوروپییهکهیدا هێشتا وه‌لامی پێنه‌دراوه‌ته‌وه و به ڕۆشنی نه‌زانرێت ئه‌م دیارده‌یه چۆن بناسێنرێت، به جیا له هه‌ندێک زانیاری که‌م که له‌ڕاستیدا سه‌رچاوه‌که‌ی ویکیپیدیایه و هێشتاش وه‌ک زانیارییه‌کی باوه‌ڕپێکراو، جێگای متمانه نییه. سالار ڕه‌شید له وتاری: لاوانی شوێنکەوتووی دیاردەی ئیمۆ ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە لە ناوەڕاست وخواروی عیراق" که له سایتی هاوپشتیدا بلاوکراوه‌ته‌وه، به‌م جۆره ئیمۆ و ستایلی ئه‌وان باسده‌کات: "ئەم دیاردەیە لە ناو هەرزەکاران و مێرد منداڵانی کچ وکوڕ سەرهەڵدەدا.ئەمانە کەسانی زۆر هەست ناسک و دەروون پاک وبێ زەرەرن بۆ دەوروبەر،و زۆر جار شتی بچووک گەورە دەکەن و زۆر نزیک دەبنەوە لە خۆکوژی و دیاردەی خۆ زامدار کردن و خوێن هێنان لە پێست وبەدەنی خۆیان یەکێکە لە دیاردەکان.هەروەها غەمباری وگریان .ئەمانە زۆرتر بە شێوەی گرووپ هەڵس وکەوت دەکەن و بە پێچەوانەی ئەو خەڵکانەی کە وا بیر دەکەنەوە کە کەسی زەرەر مەند وشەڕانگێزن. لە دوای تەمەنی هەرزەکاری زۆریان واز لەو شێوە لە ژیان دێنن ،هەندیکی کەمیان بەردەوام دەبن بۆ تەمەنی سەرووتر". 2
ئه‌م وه‌سفکردنه بۆ گرووپی ئێمۆ، وه‌سفکردنێکی باوی زۆربه‌ی زمانه ئهوروپییهکانه، به تایبه‌ت له مێدیاکاندا، به‌ڵام جیاوازییه‌کی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌دا هه‌یه که ئێمۆکان ده‌رباره‌ی خۆیانی ده‌ده‌ن. به‌وه‌ی شێوه‌ی ژیانی ئه‌م گه‌نجانه له خۆگۆڕینیاندا زۆرێک له وێنه ترادیسیۆنه باوه‌کانی نۆرمی کۆمه‌لگا له پێده‌نێت، بهرههلستکارییهکی گه‌وره له ئاستی پاریزه‌رانی کولتوری زاڵی کۆمه‌لگاوه نیشانده‌درێت تا وێنه‌یه‌کی ناشیرین له‌م گه‌نجانه بداته ده‌ر. بۆ نموونه وه‌سفکردنی له چه‌شنی نزیکبوونه‌وه له دیارده‌ی خۆکوژیی و خۆزامدارکردن، یه‌کێک له وێنه به‌هێزه‌کانی ناساندنی گرووپی ئێمۆیه له سایته‌کاندا و له لایه‌ن خه‌لکانی دییه‌وه، وێنه‌یه‌ک که هێنده‌ی له پێشداوه‌ری نزیکده‌بێته‌وه ، که‌متر له ڕاستییه‌وه نزیکه. لانی که‌م ئه‌گه‌ر ئینسان گوێڕایه‌ڵی سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م لاوانه بێت له زمانی خۆیانه‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه (مالین ڤۆرێتسکی) و (ئێمما خوێستریۆم) له لێکۆڵینه‌وه‌یاندا له ئیمۆکانی شاری یۆتۆبۆری زانیارییه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دژه وێنه باوانه به‌ده‌ستدێنن و پێێوایه دیارده‌ی گرووپی ئیمۆ له شارێکی وه‌ک یۆتۆبۆریدا که لای بازاڕی فێممان کۆده‌بنه‌وه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا: " هینده تاککهرایی تیدا به‌هێز بووه که شوێنێکی که‌می بۆ هه‌ستی هاوپشتی و کۆلیکتیڤیزم هێشتووه‌ته‌وه" هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م لقهکولتورییهی ئێمۆ که به دژی کولتوری زاڵی کۆمه‌لگاوه هه‌نگاوده‌نێ، کۆششێکی به ئاگاهانه‌ی گه‌نجانێکی وشیاره له به‌رانبه‌ر کۆمه‌لگایه‌کدا که ئاگای له فشاره‌کانی خۆی نییه له‌سه‌ر تاکه‌کانی. ته‌نانه‌ت دیارده‌ی خۆئهزیهتدان و خۆبریندارکردنییان به هیچ جۆرێک له ئیمۆکانی شاری یۆتۆبۆریدا بوونی نییه. ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئێما و ماڵین له یۆتۆبۆری تایبه‌ته به گرووپێکی 20 که‌سی و هێشتاش ناتوانرێت ئیجماعێکی گه‌وره و هاوڕاییه‌کی به‌هێز له وه‌سفکردنی ئه‌م ڕه‌وته گهنجانهیهدا بداته ده‌ست.( 3)
به‌ڵام له‌مرۆدا به ته‌نها ڕه‌گه مۆسیقییه‌کانی ئێمۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ستایله گه‌نجانه‌یه‌ی ئیمۆکان نییه له زۆربه‌ی دنیادا، واتا ئه‌وه به‌ته‌نها گوێگرتن له مۆسیقی ئیمۆکان خاڵی هاوبه‌شی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه له گه‌نجان نییه له ده‌وری یه‌کتری، به‌لکو هه‌ستی خۆبهجیاوازتر سه‌رنجدان و قبووڵنه‌کردنی سنوور و نۆرمه زاڵه ترادیسیۆنییه‌کانی کۆمه‌لگای باوه که نیمۆکان کۆده‌کاته‌وه. هه‌ر ئه‌م ڕاوه‌ستانه‌وه ئاشکرایه‌ی ئه‌م که‌مایه‌تییه کولتورییه‌ی گه‌نجانه له به‌رانبه‌ر کولتووری باوی کۆمه‌لگادا، به تایبه‌ت که شێوازی خۆگۆڕینی ئێمۆکان، سنووره‌کانی نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و مێ تێکده‌شکێنێت و زه‌ربه‌یه‌ک له سیسته‌می جێنده‌ری کۆمه‌لگا ده‌وه‌شێنێت، کارێک ده‌کات که کاردانه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا و گه‌نجانی دیکه که سه‌ر به‌م ڕه‌وته نین، بوونی ئه‌م گرووپه به هه‌ره‌شه‌یه‌کی تووند بزانێت بۆ سه‌ر به‌ها و نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌کان، بۆیه ده‌یانخاته ژێر فشار و له ڕێگه‌ی وێنه‌ی دروستکراوه‌وه، خه‌ریکی مامه‌له‌یه‌کی نایه‌کسان و ته‌نانه‌ت ئهزیهتدارانهشه له به‌رانبه‌ریاندا. ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپادا ئه‌م لقه کولتورییه وه‌ک هه‌موو لقه کولتورییه جیاوازه‌کانی دیکه‌ی گه‌نجان که له ڕێگای جلوبه‌رگه‌وه سنوورداری خۆی له‌گه‌ل نۆرمی باودا ده‌کێشێت و کۆمه‌ڵگا له سه‌ره‌تاوه کاردانه‌وه‌یه‌کی تووند نیشانده‌دات له به‌رانبه‌ریدا، تا کۆمه‌لگا قبووڵیدهکات، ئه‌وا له مه‌مله‌که‌تی ئایهتووللا و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کاندا، هه‌م ئایه‌ته‌کانی ئایین و هه‌میش سووره‌ته‌کانی ترادیسیۆنی نه‌ته‌وه، چه‌که ئاماده‌کانی خۆیان له ئاماده‌باشدا بووه له به‌رانبه‌ر گهنجانێکدا که ویستبێتییان له نه‌وه‌ی پێش خۆیان نه‌چن. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌تایی: چی واده‌کات له ناو ئه‌و هه‌موو مۆدیل و ستایله جیاوازانه‌ی لقهکولتووری گه‌نجاندا، ئیمۆ بێیته ستایلی خۆجیاکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێێ زه‌مه‌نی دوای که‌وتنی سه‌ددام و هاتنی ئایهتوولاکانی شیعه له ناوه‌راست و خوارووی عێراقدا.
ئه‌گه‌ر بناغه بنه‌ره‌تییه‌کانی مۆسیقای ئیمۆ و کولتووری ئێمۆ گه‌راندنه‌وه بێت بۆ هه‌ستی رووتی ئینسان و به ئاشکرادهربڕینی ئه‌و هه‌سته رووته ئینسانییه و ئێمۆش شوناسی ئه‌م ته‌وژمه گه‌نجانه‌یه بێت، ئه‌گه‌ر گه‌نجانی عێراق ئامانجدارانه و به ئاگاهانه به‌م ڕه‌وته نوێیه‌ی گه‌نجانه‌وه په‌یوه‌ست بووبن ، ئه‌وا ئه‌و به‌شه له گه‌نجانی عێراق له ئیمۆدا و له ئاماده‌یی دۆزه‌خه واقعییه‌کانی ژیرده‌ستی ئایهتوولاکاندا، ئه‌و شووناسه پیشانی کۆمه‌لگا ده‌ده‌ن که :" ئێمه له زه‌بروزه‌نگی رۆژانه‌ی ئاییندا به‌شدار نابین و دوور له ئێوه، ژیانێکی دوورهپهریز له یاسا و رێساکانتان هه‌لده‌بژیرین". ئه‌مه په‌یامی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه پاسیفیستانهیه که له ناو جه‌نگی کوشتنی هه‌ویه‌ی شیعه و سوونهیی عێراقدا شکڵده‌گرێت و دریژه به ژیانی خۆیده‌دات. ئه‌مه ده‌کرێ ده‌رئه‌نجامێکی واقعی یاخیبوونێکی ئینسانیانه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌نجی وشیار و به ئاگا بێت که ئێمۆ ده‌بێته چه‌تری ئه‌م یاخیبوونه‌یان.
ئه‌گه‌ر دیارده‌ی ئیمۆ له عێراقدا به ته‌نها لاسایکردنه‌وه‌ی ستایلێکی گه‌نجانه‌ی لاوه ئهوروپییهکانه، هێشتاش ئه‌و به‌شه له گه‌نجانی عێراق به‌م ههلبژاردنهیان، ده‌ست بۆ مۆدێلێکی گه‌نجانه‌ی رادیکاڵ ده‌به‌ن که زۆرێک له نۆرمه ترادیسیۆنه‌کانی په‌یوه‌ست به سێکس و سیکسوالیتی ئینسانه‌کانه‌وه تێکده‌شکێنێت، به تایبه‌ت له ستایلی خۆگۆڕینی کچان و کوڕانیاندا که جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان له نێواندا نییه. به تایبه‌ت بۆ کۆمه‌لگایه‌کی وه‌ک عێراق که له‌م رووه‌وه سنووری نێوان نێر و مێ به دیواره‌کانی به‌رلینی ترادیسیۆن و کولتور و ئایین، هه‌ڵچنراوه.
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا، هه‌ڵبژاردنێکی به ئاگاهانه یاخود لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی کوێرانه‌ی شه‌پۆلێک که له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه کولتوورییه‌کانی کۆمه‌لگای عێراقه‌وه دێته ناوه‌وه، ئێمه ده‌که‌وینه رووبه‌ڕی کارێکی مه‌زنه‌وه، که ته‌نها له کاردانه‌وه تووند وبههێزهکهی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه ده‌کرێ هه‌ستی پێبکرێت. به ڕاستی ئه‌م گه‌نجانه چی ده‌که‌ن تا کۆمه‌لگا له به‌رانبه‌ریدا به چه‌که‌وه خه‌ریکی قه‌تل وعامکردنی بێت، بۆچی به چه‌که‌کانی بووختان و تاوانبارکردنییان به خوێنمژیی و ده‌یه‌ها کرده‌وه‌ی تاوانکار تر، بڕیاره سه‌رنجی کۆمه‌لگا بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕابکێشێت. به‌ڵام هێشتاش ناکڕێ ئه‌و ڕاستییه فه‌رامۆش بکرێت که له عێراقدا، گه‌نجێتییه‌کی تر دێته سه‌ر شانۆی کولتور و ستایلی گه‌نجان که توانای خوڵقاندنی پرسیار و خستنه‌وه ژیرپرسیاری نۆرمه باوه‌کانی کردۆته نیشانه، ئه‌مه‌ش ده‌کرێ وه‌ک کۆششێکی گه‌نجانه بۆ دروستکردنی گه‌نجێتی، بۆ دروستکردنی نه‌وه‌یه‌ک که نابێ له باوکی بچێت، سه‌رنجبدرێت.
ئیمۆکانی عێراق له‌وێ بوون تا به سه‌رتاپای کۆمه‌لگای بسه‌لمێنن که نووزه‌یه‌ک له ئینساندۆستی له‌م ولاته‌دا ماوه و له رووخساری ئیمۆکاندا خۆی نیشانده‌دات. به‌لام کاتێک ئه‌م ده‌نگه باریکه‌ش ده‌که‌وێته به‌ر په‌لامار، کێ جوورئه‌تی ئه‌وه ده‌کات له رێگای ستایلێکی دیکه‌وه خۆنیشانده‌ری ده‌نگ و ره‌نگیکی دیکه‌ی ناو کۆمه‌لگا بێت. په‌لاماری ئیمۆکان، په‌لاماره بۆ سه‌ر دوا سه‌نگه‌ره غه‌یره سیاسییه‌کانی کۆمه‌لگایه‌ک که به‌شێوه‌ی خۆرسکانه دیفاع له ئینسانیبوونی کۆمه‌لگاکه‌ی خۆی ده‌کات. هاوکاتیش په‌لاماره بۆ سه‌ر دروستکردنی گه‌نجێتییه‌ک له عێراق و کوردستاندا که تا پێش ده‌رکه‌وتنی نیمۆکان، پرۆسه‌ی دروستکرنی گه‌نجێتی نه‌کردبووه ستراتیژیک که به ده‌نگ و ڕه‌نگ و ستایلی جیاوازی خۆیه‌وه ده‌ربکه‌وێت. بۆ نه‌وه‌یه‌ک که له رێگای له‌پێکردنی گۆره‌وی سپییه‌وه ده‌یویست سنورێک له نێوان ده‌سه‌لاتی باوک و خۆیدا بکێشێت و نه‌یتوانی وا بکات، هێشتا کات ماوه له رێگای نیمۆکانی عێراقه‌وه، خه‌ونی دروستکردنی گه‌نجێتی له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا به زیندوویی بهێڵێته‌وه.
1-Malin Dvoretsky, Emma Sjöströ m 2009 , Alternativa unga i omtvistad subkultur,
Göteborgs Universitet
2 http://hawpshti.com/kurdi/news/8415.html
3-هه‌مان سه‌رچاوه