بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
من له خودی هه‌نار ناترسم
له ڕه‌نگی نه‌بێت .. ؟
له خۆشی تامی ڕا ده‌مێنم
به‌ڵام له ناوه‌كه‌ی نـــــــــا ..؟!

*
زۆرجار كه له مه‌ودای شه‌ڕ
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
نــــــــامـــرم
پێشوازی په‌رداخێ هه‌نار دهمكوژیََّ
زۆر جاریش ناوه‌كه‌ی
كه كه‌س نازانێ نــــاوی چ بهتفڕێكه
یــــان ناوی چ كۆڵانێكی منداڵییه به
مردویی

*
زه‌مه‌نێك جه‌نگ له نێوان
گیرفانهكانماندا ببوو به جگه‌ره
له بری تفه‌نگ قه‌ڵم به شانمانه‌وه
بوو و
له‌بری ئاو بكه‌ینه زهمامهوه
شه‌رابمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێنا
شه‌ڕمان كرد ....
جگه‌ره ته‌واو بوو
قه‌ڵه‌م شكا
شه‌راب خورایه‌وه
به‌ڵام نه‌مان توانی
به‌سه‌ر هه‌ناردا سه‌ركه‌وین
هه‌میشه له نێوان ڕستهیهكا ده‌بووه
شه‌رمان
شیعریش ته‌واو ,,,,
تۆ نه‌مردی نه‌مردی .... هه‌ر نه‌مردی