شێوازی پێکەوەگونجاندنی زەمەنەكان - دلاوەر قەرەداغی
كات بەشی خۆشەویستی ناكات
ناچارم لە زەمەنی قسە ببڕم و
بیدەمە دەم زەمەنی دڵەخورپێ
لە كۆمەڵە شیعری (رۆژانێك من ئۆكۆردیۆنم دەژەند، دلاوەر قەرەداغی، ل104)
شیعرییه‌ت
هه‌وا هه‌ڵكه‌ن په‌له‌یانه، باڵنده سه‌فه‌رییه‌كان
په‌له‌یانه وشه‌ى مل درێژى مانا قومرییه‌كان
په‌له‌یانه شه‌ونخونییه شه‌رابییه‌كان
(دلشاد عه‌بدوڵڵا-كۆنشێرتۆى ئامه‌د- ر. هه‌ولێر، ژ2099، 17/3/2015)
له مردن به‌رده‌بمه‌وه
(مردن)
ماوه‌یه‌كه زۆر په‌ستم
ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ده‌به‌م
ده‌بێ به دووركه‌وتنه‌وه له خۆم
له هیچ شوێنێ نیم، له نێو دێره‌كان هه‌نگاو ده‌نێم
له یه‌كێك ده‌گه‌ڕێم لێره نییه
به‌ڵام گوێم لێیه له پشت دێره‌كان
با‌نگم ده‌كات، به دوایدا ده‌ڕۆم
دوور ده‌كه‌ومه‌وه له دنیا
گیانم شه‌ڵاڵی ئاره‌ق ده‌بێ
ده‌ڵێن بڕۆ نه‌خۆشخانه
ده‌كه‌ومه نزیك گۆڕستان.
(بای مردن)
یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان به چه‌ند هیچییه‌ك
ئارامی ماڵ ده‌شێوێنی
هه‌ست به په‌ستی ده‌كه‌م