بەختیار عەلی وەک فلووتژەنێک لە دنیای ئەدەبیاتدا
وتاری لیژنەی داوەرانی نیلی زاکس
و. لە ئەڵمانییەوە: پێشەوا فەتاح
بەروار(١٠ی ١٢ ی ٢٠١٧) کاژێر(١١هەتا ١٢)ی پێش نیوەڕۆ، شاری(دۆرتمۆند)ئەڵمانیا.
سەرەتای کۆڕەکە بە پارچەیەک مۆسیقای کلاسیک دەستی پێکرد، دواتر خانمی بێرگێت یۆدەر (Birgit Jöder)پارێزگاری شاری دۆرتمۆند، وتەی خۆی پێشکەشکرد و پێرۆزبایی لە نووسەری کورد بەختیار عەلی کرد، دواتر بەڵگەنامەی خەڵاتی نیلی زاکس لەلایەن پارێزگارەوە بەخشرایە نووسەر بەختیار عەلی، دواتر داوا لەنووسەر کرا لە دەفتەری ئاڵتونیی شاری دۆرتمۆنددا یاداشتیک بنووسێت.