بەروار(١٠ی ١٢ ی ٢٠١٧) کاژێر(١١هەتا ١٢)ی پێش نیوەڕۆ، شاری(دۆرتمۆند)ئەڵمانیا.
 
سەرەتای کۆڕەکە بە پارچەیەک مۆسیقای کلاسیک دەستی پێکرد، دواتر خانمی بێرگێت یۆدەر (Birgit Jöder)پارێزگاری شاری دۆرتمۆند، وتەی خۆی پێشکەشکرد و پێرۆزبایی لە نووسەری کورد بەختیار عەلی کرد، دواتر بەڵگەنامەی خەڵاتی نیلی زاکس لەلایەن پارێزگارەوە بەخشرایە نووسەر بەختیار عەلی، دواتر داوا لەنووسەر کرا لە دەفتەری ئاڵتونیی شاری دۆرتمۆنددا یاداشتیک بنووسێت.

دوای پارچەیەکی تر لە مۆسیقا، نووسەر و رەخنەگری ئەڵمان (شتیفان ڤایدنەر) بەناوی داوەرانی خەڵاتی نیلی زاکسەوە، باسی خەڵاتەکەی کرد و دواتر بە وردی هۆکاری پێدانی ئەم خەلاتەی بە بەختیار عەلی ڕونکردەوە، لەقسەکانیدا باسی بەرکەوتنی یەکەمی خۆی لەگەڵ ناوی نووسەر بەختیار عەلی و دواتر خوێندنەوەی یەکەم ڕۆمانی ئەم نووسەرەی کرد. وەک بەڕێوەبەری ٤ کۆڕی نووسەر بەختیار عەلی گوتی(بەختیار عەلی بەداخەوە بیست ساڵە لەگەڵماندا و لەنزیکمانەوەیە و ژیانێکی سادە دەژیا، جیگای خەفەتە درەنگ کەوت ناسینی ئێمە، من لە هەرێمی کوردستان بووم یەکەمجار چەند دۆستێک لە کتێبخانەیەکدا بۆکسێکیان نیشاندام ١١ کتێبی ئەستوور، گوتیان ئەوە کتێبەکانی نووسەرێکی ئێمەیە و ئیستە لە وڵاتی ئەڵمانیا و لەشاری کۆڵن دەژی و ناوی بەختیار عەلییە، من حەپەسام، گوتم شتی وانابێت، منیش لەکۆڵن دەژیم، چۆن دەکرێت من و ئەو لەشارێکین و یەک ناناسین، دواتر رێکەوت من و ئەوی لەسەر مێزێک کۆکردەوە، من سەرسامبووم بە قسەکانی، بەفکر و بۆچونەکانی، دوای خوێندنەوەی یەکەم رۆمانی ئەو توشی شۆک و حەپەسان بووم، کەسێک لە تەنیشتمدابووە بۆ بیست ساڵ، بەم جۆرە دەنووسێت، چۆن نەدەکرا زووتر ناسیبام… هتد.(بەم نزیکانە وتارەکە بڵاو دەکرێتەوە).

دواتر نووسەر بەختیار عەلی دوای ناوبرێکی مۆزیک، هەستایە سەر سەحنە و وتاری خۆی بەزمانی ئەڵمانی پێشکەشکرد.(بەم نزیکانە وتارەکە بڵاو دەکرێتەوە).
جێێ ئاماژەیە بۆنەکە با ئامادەبوونی هەردوو وەرگێڕی کوردی بۆ ئەڵمانی ڕاویژ سەلیم و ئوتا کاندێرا لانگ بەرێوە چوو.
بە پارچەیەک مۆزیک کۆتایی بە ڕێورەسمەکە هات.
 
دواتر دەست کرا بە واژۆکردنی ڕۆمانەکانی (دواهەمین هەناری دونیا و شاری مۆسیقارە سپییەکان)بەوەرگێڕانی ئەڵمانی، ژمارەیەکی زۆر لە رۆمانەکانی بۆ ئامادەبووان واژۆکرد.
 
هەندێک لە وێنەکانی کۆڕەکە:

ئوتا کاندێراڕاوێژ سەلیم


 
 
* لە واڵی کاک 'خەسرەو حەمەکەریم'ەوە وەرگیراوە
-------------------
 
لە سەرەتای 2016 دا، کاتێک هەواڵی وەرگێڕان و چاپکردنی 'دواهەمین هەناری دونیا' بە ئەڵمانی بڵاوبۆوە، 'ماڵیک لە ئاسمان' چەند بەشێکی 'قەسیدەی نیشتمان'ی بڵاوکردەوە، پیرۆزە!