بیۆگرافیا (Biography)
(وریا بن، تف به ڕووى بادا مه‌كه‌ن)
"نیتشه"
ژیاننامه گێرِانهوهى تاكه، یان به‌شێك له ژیانى تاكه به قه‌ڵه‌مى خۆى. بیۆگرافیا خود دهبرِێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌شفى جووڵه دیار و نادیاره‌كانى ژیان و ده‌روون بكات و ئاستى مه‌عریفه و ئاگامهندیى تاك بگه‌یه‌نێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌چنه توێى ئه‌ده‌بى خودگه‌راییه‌وه، له پشت ئه‌ده‌بى خودگه‌راییدا برِوایهك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خود سه‌ربه‌خۆیه و له به‌رانبه‌ر خۆى تیوار و شه‌فافه... نووسینه‌وه‌ى خود كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام ده‌خاته ڕوو، له‌وانه‌ش كۆتوبه‌ندى دابونهریتى كۆمه‌ڵگا و كپكراوهكانى نه‌ست و هه‌ڵوێست و ئازادى و چالاكى و بوێرى تاك... ژیاننامه شێوه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه و به‌و شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت: سه‌ربرده، یاده‌وه‌رى، یاداشتى كهسىی، یاداشتنامه‌ى ڕۆژانه، یاداشتى ڕۆژانه‌ى سۆزداریى، نامه‌ى ئهدهبىی، سه‌فه‌رنامه‌ى ئهدهبىی... هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ش له نێو خۆیاندا جیاوازییان هه‌یه.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌مه‌وێ جه‌ختى لێ بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه بیۆگرافیا له زمانى كوردیدا به (ژیاننامه) ناو به‌رین، كه له زمانى عه‌ره‌بى به (السیره) ناو ده‌برێت... چه‌مكى ژیاننامه ده‌چێته خانه‌ى ئه‌ده‌بى گێرِانهوه... وه‌ك چۆن ده‌شێ له زمانى كوردیدا یاده‌وه‌رى، بیره‌وه‌رى، میمۆرى (memoirs) بكه‌وێته به‌رانبه‌ر (مذكرات)ى زمانى عه‌ره‌بى. چه‌مكى یاده‌وه‌رى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به یادگه‌وه هه‌یه، وه‌ك جۆرێك له گێرِانهوهى تایبهتىی ژیاننامه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك په‌سنى ئه‌و ڕووداوانه ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵوێست و سه‌رهاتانه دهگێرِێتهوه و شى ده‌كاته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ (منى نووسه‌ر)ى تێیدا ژیاوه و بینوویه‌تى و ڕۆڵى تێدا گێرِاوه... هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌فه‌رنامه و نووسینه‌وه‌ى سه‌فه‌ر به شێوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى و یاداشتى ڕۆژانه، نووسینى مه‌به‌ست بۆ له بیر نه‌چوون، واته (یومیات) كه‌مه‌كێك جیاواز ده‌كه‌ونه‌وه.
له نێو كورداندا ده‌ڵێن: ئێمه ئاگامان له سه‌ربورده‌ى تۆ نییه... به‌و مانایه‌ش ڕه‌نگه بتوانین بۆ (السیره الذاتیه –autobiography) ده‌سته‌واژه‌ى سه‌ربرده، سه‌رگوزشته به‌كار بهێنین... له ژیاننامه‌دا گێرِهرِهوه دیاره، به‌ڵام بكه‌ر ونه، وه‌ك زه‌مه‌ن ئاسۆیى خۆى ده‌نوێنێ و له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و كۆتایى ده‌بێته‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم شوێن و زه‌مه‌ن له (ژیاننامه- Biography) و (سه‌ربرده- autobiography)دا دیاریكراو و سنورداره! به‌ڵام نووسینى مه‌به‌ست بۆ له بیر نه‌چوون به دانانى مێژووى ڕۆژه‌كان ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ى جۆرێك له یاداشتى كه‌سیی و به یاداشتى ڕۆژانه (الیومیات) ناو ده‌برێت. كه‌واته سه‌ربرده هه‌موو ئه‌وه‌یه، یان به‌شێكه له‌وه‌ى كه مرۆڤ له باره‌ى خۆیه‌وه دهیگێرِێتهوه، یان له باره‌ى ئه‌ویدیكه‌وه... بێ ئه‌وه‌ى چییه‌تییه‌كه‌ى دیارى بكات! یاده‌وه‌رى، یان بیره‌وه‌رى به گشتىی له سێ ته‌وه‌ره‌دا ده‌خولێته‌وه (كرده)، (بیركردنه‌وه)، (سۆز) تا سنورێكى زۆر چییه‌تییه‌كه‌ى دیارى كراوه بۆ نموونه: یاده‌وه‌رى سیاسیی، مێژوویى، دیكۆمینتاریى، ڕۆشنبیریى... وه‌ك چۆن له خانه‌ى یاده‌وه‌ریدا یاداشتى كهسىی (مذكرات الشخصیه) هه‌یه، ته‌واو ده‌كه‌وێته نێوان بابه‌تگه‌رایى و مێژووى خودگه‌رایى سه‌ربرده‌وه. ده‌شێ ئه‌و جۆره له یاده‌وه‌ریى به شێوه‌ى یاداشتى ڕۆژانه‌ش بنووسرێته‌وه، یان ساڵه و ساڵ بنووسرێت...
له زمانى كوردیدا یاداشتى كه‌سیى (مذكرات الشخصیه) له سه‌ربرده‌وه (السیره الذاتیه) نزیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێكیان دوور ده‌خاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له یاده‌وه‌رى و به تایبه‌تى یاداشتى كه‌سییدا گێڕەڕەوه فیكر و ده‌روونى خۆى به‌یان ده‌كات، هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى ڕووداوه‌كانى ژیانى خۆى دهردهبرِێت و بیریش له شیكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كاته‌وه كه ده‌شێ له داهاتوودا ڕوو بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بۆى بگهرِێتهوه و له هه‌ڵه‌كانى سوود وه‌ربگرێ. به‌ڵام له سه‌ربرده‌دا سه‌رهات و هه‌سته‌كان و هیواكانى تێدا دهگێرِێتهوه.*
یه‌كێك له جیاوازییه‌كانى جۆره‌كانى ژیاننامه به گشتى به بینراو و ڕووداو و كه‌سه‌كانه‌وه به‌نده، چۆن بیركردنه‌وه‌كان و هه‌سته‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن! دووه‌م، فرهڕهنگكردنى پانتاییه‌كانى گێڕانه‌وه‌ى سه‌رهات و ئاستى مه‌عریفى گێڕەڕهوه و بایه‌خى گێڕانه‌وه و ئه‌زموون... هه‌موو ئه‌وانه جیاوازى تایبه‌تى دروست ده‌كه‌ن. سێیه‌مین جیاوازى ده‌كه‌وێته سه‌ر هێزى بیرهاتنه‌وه و ڕاستگۆیى و پاراستنى هاوسه‌نگى و ڕاشكاوى له كه‌شفكردن و چه‌پێنراوه ده‌روونى و فیكرییه‌كاندا. چواره‌م جیاوازى به ئاستى هونه‌رییه‌وه به‌نده، په‌یوه‌ندى به تواناى گوزارشتكردن و شاره‌زایى (منى نووسه‌ر)ه‌وه هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنى گۆشه‌نیگا و ده‌سته‌واژه و گونجاندن و دروستكردنى په‌یوه‌ندى له نێوان هۆكار و ده‌رئه‌نجامدا... واته بونیادنانى ده‌قێكى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى.
به گشتى له ئه‌ده‌بى گێرِانهوهى ژیاننامه‌دا هه‌میشه درۆكردن و زیادهرِۆى و له ده‌ستدانى هاوسه‌نگى وه‌ك سه‌رنه‌كه‌وتنى (منى نووسه‌ر) ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌و مانایه‌ش زۆربه‌ى جیاوازییه‌كان جه‌خت له مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش ڕاستگۆییه به تایبه‌تى له گێڕانه‌وه‌ى یاده‌وه‌رى و یاداشتى كه‌سیى. ئایا گێڕه‌ڕه‌وه وێنه‌یه‌كى چه‌ند ڕاستگۆییانهمان له باره‌ى خۆیه‌وه بۆ ده‌كێشێ؟ كاتێ چه‌پێنراوه‌كانى ناوه‌وه‌ى خۆى و هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌كانى خۆى كه‌شف ده‌كات، ده‌یه‌وێ چیمان پێبڵێت؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌و دوو پرسیاره، ده‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌و گۆرِانكارییانه بگهرِێینهوه كه له قۆناغه‌كانى كلاسیك و ڕۆمانتیك و مۆدێرنه و پۆستمۆدێرنه‌دا به‌سه‌ر خود و (منى نووسه‌ر)دا هاتووه... له قۆناغى كلاسیك‌دا منى نووسه‌ر منێكى سێنترالى پیرۆز بوو، یان وه‌ك (باسكال) ده‌ڵێت منێكى به‌دبه‌خت بوو! به‌ڵام له ڕۆمانتیكدا منێكى تاك و ته‌نیایه (ڕۆسۆ له‌و باره‌وه ده‌ڵێت ده‌توانم بڵێم من به هیچ كه‌س ناچم) تا ده‌گاته سه‌رده‌مى نوێ و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى من و خود، ئیتر گومانكردن له خودى سێنترال (منى نووسه‌ر) هاته ئاراوه... ئه‌ده‌بى ژیاننامه له گێرِانهوهیهكى خودگه‌را و منى نووسه‌ر له مێژووى گێرِانهوه هاته ده‌ره‌وه... ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌ى له باره‌ى خودى سێنتراڵ و منى نووسه‌ر، كه له كلاسیك و رۆمانتیك له ئارادا بوو، له سه‌رده‌مى نوێ و له دواى هه‌ستكردن به هیچگه‌رایى و پووچگه‌رایى له فه‌لسه‌فه‌ى مۆدێرنیزمه‌وه (وه‌ك هابرماس برِواى پێیه‌تى)* گۆرِانكارى به‌سه‌ردا هات و سێنتهراگهرایى به‌ره‌و پهراوێزگهرایى و ده‌قگه‌رایى هه‌نگاوى نا... ده‌سته‌واژه به ناوبانگه‌كه‌ى سارته‌ر "من ئه‌وه‌م كه من نیم، به‌ڵكو ئه‌ویدیكه‌م" كاریگه‌رى زۆرى نواند*. (فوكۆ) منى ره‌تكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى ئه‌ویدیكه‌وه ده‌قگه‌رایى به‌رهه‌م بهێنێ له رێگاى ئه‌ویدیكه‌وه بیخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له برى به پیرۆزكردنى منى نووسه‌ر ده‌ق ببێته موڵكى ئه‌ویدیكه، ئه‌ویدیكه ده‌ق دابنێته‌وه، ئیتر لێره‌وه من هه‌ڵوه‌شایه‌وه ء له شوێنى ئه‌و منه سێنتراڵه چه‌ندان (من) هاتنه قسه‌كردن... (لاكان) له ره‌تكردنه‌وه‌ى كۆجیتۆى (دیكارت)ی‌دا ده‌ڵێت "من له‌و شوێنه نیم كه بیر ده‌كه‌مه‌وه، من بیر ده‌كه‌مه‌وه له شوێنێ كه نیم"... لێره‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ى خود، ره‌تكردنه‌وه‌ى خودگه‌رایى، ره‌تكردنه‌وه‌ى منى نووسه‌ریش ده‌نوێنێ، به‌و مانایه‌ش منى گێرِهرِهوهى نێو ژیاننامه له پاڵ ره‌گه‌زه‌كانى دیكه‌ى گێرِانهوه (خه‌ون و شیكردنه‌وه‌ى رووداو و خه‌یاڵ و مه‌نه‌لۆگ و ئاماژه‌كردن بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئاینده) خۆى ورد كرده‌وه... ده‌مه‌وێ بڵێم ئیتر له مۆدێرنیزمه‌وه ده‌قگه‌رایى، خودگه‌رایى فه‌رامۆش ده‌كات!
ده‌قگه‌رایى هه‌رگیز خاوه‌ندارێتى قبوڵ نییه، چونكه فیكرى مۆدێرنه و پۆستمۆدێرنه پێیوایه خاوه‌ندارێتى له رێگاى ئه‌وه‌ى كه هه‌یه‌تى كهڵهگایى ده‌سه‌پێنآ، ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌تاى خاوه‌نداریه‌تى به پێى پێداویستى كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، زه‌روره‌تێكى ئاسمانى بوو، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا خۆى زۆردارى بوو، پاشان به پیرۆزكرا، وه‌ك چۆن نووسه‌ر له رێگاى بوون به خاوه‌نى ده‌ق ته‌قدیس ده‌كرا، دواجار چه‌مكى خاوه‌نداریه‌تى بووه ئایدۆلۆژیا ء یارى به چاره‌نووسى خه‌ڵك ده‌كرد.
بیۆگرافیا، خاڵى یهكتربرِینى خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌ت
"ئه‌وه‌یه مرۆڤ"ى نیتشه* وه‌ك نموونه‌ى ده‌قگه‌رایى
"گۆته"ى فه‌یله‌سوف بهرِاستى به‌شێكى زۆر له حیكمه‌تى نواند كاتێك بیۆگرافیاى (Biography) خۆى به ناونیشانى (شیعر و حه‌قیقه‌ت) ناونا، حیكمه‌ته‌كه هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندى به به‌هاى ژیانى كه‌سێتییه‌وه نییه. به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به پرۆسه‌ى نووسینه‌وه‌ى بیۆگرافیا و جۆره‌كانییه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ى كه ده‌شێ به‌شێكى بكه‌وێته نێو خه‌یاڵ و به‌شێكى بهرِاشكاوییهوه به‌ندبێ.* لێره له‌و نێوانه‌دا ناونیشانه‌كه‌ى "گۆته" حیكمه‌ته‌كه‌ى خۆى ده‌وه‌شێنێ. دكتۆر جۆنسن ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ى كه پێویسته بیۆگرافیا بنووسێته‌وه خودى كه‌سه‌كه خۆیه‌تى، چونكه هه‌موو مرۆڤێك بۆخۆى ڕاستییه‌كانى ژیانى خۆى باشتر ده‌زانێ، ئیتر وێڕاى نائاگایى و پشتگوێ خستن و له‌بیركردنه بێ مه‌به‌سته‌كانیش... به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ویستى به ڕاشكاوى ڕووى ناوه‌وه‌ى خۆى بنووسێته‌وه، له هه‌موو كه‌س زێتر پاڵنه‌ره‌كان و ورِوژێنهرهكان و شاراوه‌كان باشتر یاد ده‌كاته‌وه.*
خودگه‌رایى/ده‌قگه‌رایى
بیۆگرافیا گێرِانهوهى ژیانێكى دیاریكراوه، مه‌عریفه‌یه‌ك له‌باره‌ى ماهیه‌ت و مانا و ئه‌و ئهرزشانه پێشكێش ده‌كات، كه ده‌قى پێ دیارى ده‌كرێ. به‌و مانایه‌ش ده‌قى بیۆگرافیا پێكهاته‌یه‌كى مه‌عریفییه له به‌رجه‌سته‌كردنى لێوردبوونه‌وه‌ى ژیانى كه‌سییه‌وه له‌دایك ده‌بێ.
كه‌واته بیۆگرافیا خۆ نووسینه‌وه‌یه، به‌و وه‌سفه‌ى كه ده‌قه، یان نووسینه‌وه‌ى كۆى چالاكییه‌كانى خودى كه‌سێكه به‌و وه‌سفه‌ى كه ده‌قه. بێگومان په‌سنى له‌و جۆره‌ش له ئه‌ده‌ب نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچى خود به ته‌واوى خۆى په‌سن ناكات، یان ناگێرِێتهوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چالاكییه و نه‌خشه و نووسین و پانتاییه‌ى كه ده‌كه‌وێته نێوان وه‌سف و گێرِانهوه ده‌شێ به ده‌قگه‌رایى ناو ببرێت. له‌كۆى ئه‌و قسانه‌دا ده‌مه‌وێت خۆم به‌و تێزه بسپێرم كه پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى بیۆگرافیا پرۆسه‌یه‌كى ده‌قگه‌راییه.
ده‌شێ پرسیارى سه‌ره‌كى بیۆگرافیا له‌نێو ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌بێ كه ئه‌گه‌ر بیۆگرافیا به ماڵێك بۆ حه‌سانه‌وه دابنێین، به‌و مانایه‌ى كه ماڵ دڵنیایى له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه بیۆگرافیا وه‌ك دركاندن و گێرِانهوهى نێو ئه‌و ماڵه، تێگه‌یشتنمان رووبهرِووى ماڵ دووچارى له‌ق بوون ده‌كات. كه‌واته ته‌رجه‌مه‌كردنى بیۆگرافیا وه‌ك ده‌ق و به‌رجه‌سته‌كردنى وه‌ك فه‌زایه‌كى جیاواز، تێگه‌یشتنێكى ساخته‌كارانه‌مان له‌باره‌ى دڵنیاییه‌وه بۆ ده‌نووسێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌توانیین بڵێین (بیۆگرافیا) بێ فه‌زایه، به‌ڵام (ده‌قگه‌رایى) بیۆگرافى تۆبۆسه.*
بیۆگرافیا نه شوێنه نه بابه‌تێكه بۆ توێژینه‌وه، به‌ڵكو له خاڵى یهكتربرِینى هه‌ردووكیاندا دێته‌وه یه‌ك. تۆبۆس فه‌زاى گوتاره به‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌ناسرێته‌وه كه له جوگرافیاوه وه‌رى ده‌گرێت و له ره‌وانبێژى به‌ده‌ستى ده‌هێنێ، به‌ڵام وێرِاى ئه‌وه‌ش پانتاییه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌كاته شوێنى كاركردن، چونكه فه‌زاى گوتار له هه‌مان كاتتدا فه‌زاى دیاركردنى ده‌ق و كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ده‌قه‌كانى دیكه‌دا.*
كه‌واته له‌لایه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه‌ى بیۆگرافیا له شوێن و ته‌ماشاكردنى فه‌زا وه‌ك جیاوازى، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانى كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه. چونكه سنوورى بیۆگرافى ئه‌و شوێنه گونجاوه‌یه كه دانه‌ر وه‌ك تاك تێیدا ده‌مێنێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى خۆى له رێگاى به‌كارهێنانى راناوى "من"ه‌وه پراكتیزه ده‌كات. گێرِانهوهش له رێگاى قسه‌كه‌ر و دابرِانى "من"ى ده‌ق، له "من"ى دانه‌ر ته‌عبیر له راشكاوى ده‌كات. له‌لایه‌كى دیكه بیۆگرافیا وه‌ك شێوازى چالاكیه‌كى زه‌مه‌نى ده‌قێكه به‌وه په‌سن ده‌كرێ، كه ده‌كه‌وێته نێو شه‌پۆلى ژیانه‌وه. بێگومان گێرِهرِهوه ده‌توانێ رووداوێك به زانیارى پێشتر پرِ بكاته‌وه، به مه‌رجێك نه‌كه‌وێته ژێر چاودێریكردن، یان نهێنییه‌ك، یان بابه‌تێكى سه‌ره‌كى كه چاوهرِێى ده‌ركه‌وتن و ناسینى ده‌كرێ. نووسه‌رى بیۆگرافیا وه‌ك "مۆنتانى" و "رۆسۆ" ده‌ڵێن: هه‌موو شتێك ده‌ڵێ، له‌پێناو ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ى به هۆى رابردوو، داهاتوو بچنێ.* كه‌واته بیۆگرافیا به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت زه‌مانییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كات له بیۆگرافیادا هه‌موو شتێ نییه، وه‌ك چۆن شوێنگهراییهكى جیاواز داده‌مه‌زرێنێ. به مانایه‌كى دیكه وه‌ك (ج.هیو. سلفرمان) ده‌ڵێ: بیۆگرافیا له‌خاڵى لێكدابرِانى زه‌مانى رووت و مهكانى رووتدایه. زه‌مانى رووت ژیانى تایبه‌تى نووسه‌رى بیۆگرافیایه، به‌ڵام مهكانى رووت وه‌سفكردنى كۆمه‌ڵێك فه‌زایه كه ژیان تیایاندا شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌رده‌گرێ. كه‌واته ئه‌وه‌ى بیۆگرافیا جیا ده‌كاته‌وه تێكه‌ڵكردنى زه‌مان و مه‌كانه.*
حه‌قیقه‌ت/خه‌یاڵ
راسته گێرِانهوه ئامرازێكه پێچه‌وانه‌ى ره‌گه‌زى وه‌سفكردن، گوتارێكه پشت به چیرِۆك و گێرِانهوهى ئه‌ده‌بى ده‌به‌ستێ، به‌ڵام سنوورى گێرِانهوه وه‌ك چۆن به‌سه‌ر په‌خشاندا كراوه‌یه، به‌سه‌ر شیعریشدا كراوه‌یه، كه‌واته پرۆسه‌ى گێرِانهوه له نێوان هه‌موو كاره ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كاندا هاوبه‌شه. بۆ نموونه شیعر هه‌مووى وه‌سف نییه، هه‌تا له‌گه‌ڵ گێرِانهوه پێچه‌وانه بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له گێرِانهوهى تێدایه كه نابێ پشتگوێى بخه‌ین و نكۆڵى لێبكه‌ین، په‌خشانیش هه‌مووى گێرِانهوه نییه، هه‌تا پێچه‌وانه‌ى په‌سن بكه‌وێته‌وه. لێره‌وه حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ، یان پرسى گه‌یاندن/جیبه‌جێكردن، برِیاردان/ئاماژه‌كردن، شیكردنه‌وه/وێناكردن... هتد و كۆى پرسه‌كانى زانست و ئه‌ده‌ب به‌رجه‌سته ده‌بن، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر زانست بیه‌وێ خه‌یاڵنه‌كردن بێ، هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پێوانه بدات، پاراستنى شوێن بێ له پانتایى كه‌شفكردندا، ئه‌وه ئه‌ده‌ب وه‌ك (ج.هیو. سلفرمان) ده‌ڵێ: خۆى وه‌ك گوتارێك له درۆ پێشكێش ده‌كات. یه‌كه‌میان مه‌عریفه‌یه‌كى پێوانه‌یى بۆخۆى ده‌خاته‌وه، به‌ڵام دووه‌میان مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێ كه زمانى قسه‌كردنى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه. له نێوان شیعر و گێرِانهوه، خه‌یاڵكردن و خه‌یاڵنه‌كردن بیۆگرافیا ده‌كه‌وێته دوورترین هه‌وار... به‌و مانایه‌ى كه له سنوورى خه‌یاڵنه‌كردندا خه‌یاڵ ده‌نێته‌وه، له سنوورى خه‌یاڵكردنیشدا بانگه‌شه‌ى ده‌قگه‌رایى بیۆگرافیاى خه‌یاڵنه‌كراو ده‌كات. به‌مانایه‌كى دیكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌قى بیۆگرافى به راناوى كه‌سى یه‌كه‌مى تاكه‌وه به‌نده و ئه‌و راناوه‌ش ده‌چێته نێو بیركردنه‌وه و بیركردنه‌وه‌ش تواناى خه‌یاڵكردن ده‌كاته‌وه بۆیه ده‌شێ بڵێین بیۆگرافیا گێرِانهوهیهكه ناتوانرێت به‌دواداچوونى زانستى بۆ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، بۆ نموونه له بیۆگرافیادا قسه‌كردن له‌باره‌ى سرووشت، جوگرافیا یان كشتوكاڵ.... ناتوانێ توێژه‌رێكى كشتو‌كاڵى رازى بكات. به‌ڵام ده‌شێ یارمه‌تى خوێنه‌ر بدا، بۆ ئه‌وه‌ى له خه‌سڵه‌ته‌كانى دیكه‌ى نووسه‌ر تێبگات له شاره‌زاییه‌كان و قه‌ناعه‌ته‌كان و مه‌عریفه‌كانى...
گێرِانهوه به راناوى "من" راشكاوییه، له‌وێوه كه ده‌یه‌وێ وه‌ڵامى هه‌ندێ پرس بداته‌وه، وه‌ك چۆن له‌زۆر كاتتدا گه‌یاندنى حه‌قیقه‌ت و برِیاردان له‌خۆ ده‌گرێ، لهرِووى زانستییه‌وه ئه‌و جۆره گێرِانهوهیه به‌ره‌و گوتارێكى تایبه‌تمان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام لهرِووى ئه‌ده‌بى و فه‌لسه‌فییه‌وه زاڵبوونى "من" ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه كاتێك ده‌قى بیۆگرافى ده‌خه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌بینین نه ده‌كه‌وێته دووتوێى خه‌یاڵكردن نه به‌خه‌یاڵنه‌كردنه‌وه ده‌لكێ، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات بڵێین ده‌قى بیۆگرافى ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌وه... به‌و مانایه‌ش ده‌قى بیۆگرافى هه‌ر ته‌نها په‌سنى رابردوو و داهاتووى دوور ناكات، به‌ڵكو داهاتووى نزیكیش ده‌گرێته‌وه. كه‌واته بیۆگرافیا بۆ خۆى خوازه‌یه، واته ده‌قێكه به‌گشتى خوازه پێكده‌هێنێ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت بیۆگرافیا نموونه‌ى ژیانێكى دیاریكراو نییه، چونكه كاتێك ده‌بێته خوازه بۆ ژیانێكى دیاریكراو ئه‌وه ئه‌و ژیانه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو كۆپێیهكى دیكه‌ى ژیانى ناوبراو پێشكێش ده‌كات.
"ئه‌وه‌یه مرۆڤ "، له نێوان توانا و تێگه‌یشتن
له "سفرى ته‌كوین 3: 22" ده‌گوترێ: ئه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌ر وه‌ك یه‌كێك له ئێمه شهرِ و خێر ناس ده‌كات. ده‌سته‌واژه‌ى "ئه‌وه‌یه مرۆڤ" ئاماژه‌یه بۆ مه‌سیح و مه‌سیحییه‌كان ده‌ڵێن خوا له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا مه‌لائیكه‌ته‌كان ده‌دوێنێ و ده‌ڵێ ئه‌و مرۆڤه له كتێبى خێر و شهرِدا به‌شدارى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه. به‌ڵام فه‌یله‌سوفى پۆست مۆدێرنه "فریدریك نیتشه" ده‌یه‌وێ له رێگاى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى "ئه‌وه‌یه مرۆڤ" تواناكانى خۆى نیشان بدات.
له كۆى ئه‌و نووسینه‌دا هه‌وڵمدا بڵێم بیۆگرافیا ژیانى كه‌سێكه، نووسراوه‌ته‌وه. یان پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى بیۆگرافیا ئه‌و نووسراوه ده‌گرێته‌وه، كه كه‌سێك ژیانى تایبه‌تى خۆى ده‌نووسێته‌وه. به‌ڵام كتێبى "ئه‌وه‌یه مرۆڤ"ى نیتشه، ئه‌گه‌رچى له چوارده به‌ش پێكهاتووه و له رێگاى به‌كارهێنانى راناوى "من" له‌كۆى ئه‌و كتێبه به‌تایبه‌تى له به‌شه‌كانى: بۆچى من ئه‌وه‌نده دانام، بۆچى هێنده من زیره‌كم چ شتێك وام لێده‌كات كتێبى باش بنووسم... ته‌نها ده‌یه‌وێت ماهیه‌تى خۆى نیشان بدات، كه‌متر ئاماژه به ژیانى تایبه‌تى خۆى ده‌كات. بۆ نموونه له به‌شى دووه‌م بۆچى من ئه‌وه‌نده زیره‌كم ده‌ڵێ: له ته‌مه‌نێكى زۆر زوودا كه هێشتا حه‌وت ساڵان بووم تێگه‌یشتم كه هیچ قسه‌یه‌كى مرۆڤانه نییه بتوانێت بێته ناوه‌وه‌م، باشه كه‌سێك بینى من به‌هۆى ئه‌وه‌وه میزاجم خراپ بێت؟ تا ئێستا به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك لوتفم هه‌یه، بگره رێزى خه‌ڵكى زۆر ساده‌و ساكاریش ده‌گرم، ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك پێشاندانى گه‌وره‌یى و فیز نییه، كاتێك رقم له كه‌سێك ده‌بێته‌وه هه‌ر یه‌كسه‌ر هه‌ست ده‌كات كه رقم لێیه‌تى، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه من بێمه شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى خوێنیان بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵه بێزار و توورِه بن.* ئه‌گه‌رچى هه‌موو ئه‌و به‌خۆداهه‌ڵدانه ده‌چێته میانى په‌سن و گێرِانهوه، به‌ڵام گێرِانهوهیهكى زنجیرهئامێزى زه‌مه‌نى نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى برِواى خودى نیتشه‌یه له‌باره‌ى خۆیه‌وه، به‌شێكى زۆرى ئه‌و برِوایهش به‌تایبه‌تى له به‌رانبه‌ر "فاكنه‌ر"ى مۆسیقى زۆر كه‌سییه و راسته‌وخۆ به په‌یوه‌ندى نێوانیانه‌وه به‌نده. نیتشه له‌و كتێبه‌دا له برى ژیانى تایبه‌تى جگه له‌و به‌شانه‌ى له سه‌ره‌وه ناوم بردن له هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه‌دا ته‌نها ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ى فه‌لسه‌فى و رۆشنبیریى خۆى به هۆى ناوهێنانى كتێبه‌كانییه‌وه به ئه‌ویدیكه‌ى خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت.
كه‌واته نیتشه له رێگاى راناوى "من" ده‌ق ده‌خاته روو، بۆیه له‌و بیۆگرافیایه‌دا جگه له ده‌قى ژیانى نیتشه: باوكم له ته‌مه‌نى (36) ساڵى كۆچى دوایى كرد...ل19. من ئهڵمانییهكى دژ به سیاسه‌تم......ل20. دایكم بێگومان یه‌كێكه له‌وانه‌ى زۆر ئه‌ڵمانییه..ل21. من له رێكه‌وتى (15)ى ئۆكتۆبه‌رى 1844 له دایكبوومه... هیچ پهسنێكى دیكه‌مان به‌رچاو ناكه‌وێت. كه‌چى (سارته‌ر) له كتێبى (وشه‌كان) ورده‌كارى ژیانى دوانزه ساڵه‌ى خۆى له زنجیره‌یه‌كى زه‌مه‌نیدا تۆمار ده‌كات. به‌ڵام نیتشه زێتر ئاماژه به به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فییه‌كانى دیكه‌ى خۆى ده‌كات و له‌و رێگایه‌وه خۆشى له شوێنگه‌ى خۆى به‌ده‌ست ده‌هێنێ. به مانایه‌كى دیكه نیتشه له برى ئه‌وه‌ى خۆى وه‌ك شوێنى پرسیار به‌رز بكاته‌وه، به‌رهه‌مه‌كانى وا نیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێین ئه‌و په‌یوه‌ندییه نووسراوه‌یه شوێنى ده‌قى بیۆگرافیا نییه.
به‌كورتى نیتشه له‌و كتێبه‌دا روو له رابردوو ده‌كات، وه‌ك چۆن په‌ى به داهاتووش ده‌بات، له هه‌ردوو باریشدا ژیانى ده‌قى پێشوو له‌لایه‌ك و ده‌قى سه‌ره‌كى له‌لایه‌كى دیكه به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه ده‌شێ ئه‌و بیۆگرافیایه وه‌ك ساته‌وه‌ختێك له ئێستا ته‌ماشا بكه‌ین، كه ده‌كه‌وێته نێوان رابردوو و داهاتوو. دواجار ده‌توانم بڵێم ئه‌و كتێبه ده‌شێ وه‌ك دارِژانى شیعریى و كۆمه‌ڵێك پرِشنگى ئیستێتیكى سه‌یرى بكه‌ین، واته به‌شێكى زۆرى جوانى ئه‌و كتێبه راسته‌وخۆ به پرِشنگ و دارِژانه نهستییهكانى نیتشه‌وه به‌نده، وه‌ك چۆن به‌شێكى دیكه‌ى به كۆى ئه‌و دید و زانیارى و سه‌رنجانه‌وه ده‌لكێ، كه له‌باره‌ى به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فیه‌كانییه‌وه ده‌یخاته روو. نابێ له‌بیریشمان بچێ كه وهرگێرِى كوردى (رێبین ره‌سوڵ ئیسماعیل) به زمانێكى نزیك له ده‌قى نیتشهیى توانیویه‌تى ئه‌و دارِژان و پرِشنگانه بۆ زمانى كوردى بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1- هێلكارى گێرِانهوهى خودگه‌رایى، یان به‌شێك له ژیانى تاك به قه‌ڵه‌مى خۆى، به (ژیاننامه- السیره) ناو به‌رین و (سه‌ربرده- السیره الذاتیه) به ژیاننامه گرێ بده‌ین و (یاده‌وه‌رى- مذكرات) له سه‌ربرده نزیك بكه‌ینه‌وه و (یاداشتى كه‌سى- مذكرات الشخصیه) بخه‌ینه خانه‌كانى یاده‌وه‌رى و (یاداشتى رۆژانه- الیومیات) له یاداشتى كه‌سى هه‌ڵگرینه‌وه.
2- وشه‌ى سه‌رهات ماناى رووداو ده‌دات، وه‌ك له لاپهرِهى 444 هه‌نبانه بۆرینهى مامۆستا هه‌ژار هاتووه.
3- د. لگیف زیتونی، معجم مصگلحات نقد الروایه، دار النهار للنشر، بیروت- لبنان، گ1 2002، ص 13-14.
4- هابرماس پێیوایه پۆستمۆدێرنه درێژكراوه‌ى مۆدێرنه‌یه.
5- فریدریك نیچه، ئه‌وه‌یه مرۆڤ، وهرگێرِانى: رێبین ره‌سوڵ ئیسماعیل، وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌ى وهرگێرِان، چاپخانه‌ى كارۆ، چ1، 2009.
6 – به‌شێك له ره‌خنه‌گران فیۆگرافیا و شیعر به‌شیاو نازانن، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌ده‌بى فیۆگرافى له گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ژیانى تاك پشت به حه‌قیقه‌ت و راستگۆیى ده‌به‌ستێ، به‌ڵام شیعر به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ى درۆ نه‌بێ، ئه‌وه پشت به وێناكردن و خه‌یاڵ و زیاده‌رۆیى و راستگۆیى هونه‌ریى ده‌به‌ستێ. كه‌سانێكى دیكه‌ى سێیه‌م تێكه‌ڵكردنى ره‌گ و ریشه‌یى فیۆگرافیا و شیعر به لایانه‌وه ئاساییه.
7 - أوجه السیره، اندریه موروا، ترجمه: ناجی الحدیپی، وزاره الپقافه و الاعلام_بغداد، گ1 1987، ص109.
8- تۆبۆس- Tobos: وشه‌یه‌كى گریكییه به ماناى شوێن دێت، به‌ڵام له ئه‌ده‌ب به بابه‌ت، یان فیكره‌ى بنهرِهتى سه‌یر ده‌كرێت.
9- برِوانه: ج.هیو. سلفرمان، نصیات، ترجمه، حسن ناڤم، علی حاكم صالح، المركز الپقافی العربی، دار البیچاء-المغرب، گ1 2002، ص141.
10- ه. س. پ. ل146_147.
11 - ه. س. پ. ل147.
12 - ئه‌وه‌یه مرۆ، ه.س.پ. ل88.