بۆ نووسەرانی كورد
هیگل پێیوایە مرۆڤ تاكە بوونەوەرێكە خودی خۆی ئاگادار دەكاتەوە، بەو مانایەی كە بوونی لە بوونی شتە سروشتیەكان دەكات، بەو مانایەی كە بوونی خۆی بۆ خودی خۆیەتی. بەڵام شتەكانی دیكە یەك شێوە لە بوونیان هەیە. لە سەر ئەو بنەمایە لە سەر مرۆڤ پێویستە بەو شێوەیە بژی كە بۆ خۆی هەیە، یان بەو شێوەیە بژی، كە خۆی تێدا دەبینێتەوە، چونكە هەمیشە مرۆڤ بە ئاڕاستەی دۆزێنەوە و ناسێنەوەی خودی خۆیەتی، كاتێك راستەوخۆ دەیگاتێ و لە دەرەوە بۆی دەردەكەوێت.