سەبایا !
(بۆ ئەو ژن و کچە ئێزدییانەی 'داعش' فڕاندوونی ..)
دایکم، لە ناو خەیاڵی مندا
لە ناو خەیاڵی مندا
لەلای دایکم میوانم
سەرئەنێمە سەردڵی و
دەست ئەخاتە سەرشانم
لە ناو خەیاڵی مندا
دایکم وەک جاری جاران
بەسەرمدا دەبارێ
هەر وەکو بەفرو باران
لە ناو خەیاڵی مندا
دایکم ئەدرەوشێتەوە
خۆرێکە ئاوانابێ و
هەموو ڕۆژێک دێتەوە
لە خاچەکەت وەرە خوارێ، مەریەمێک چاوەڕێتە !
( بۆ ئێزیدیی و عیساییەکانی نێو دڵم کە "داعشییەکان" هەرێمەکانی ژیانیان پێ چۆڵ دەکەن .. بۆ ئەو مەسیحییانەی خاچەکانیان لە ترسی 'داعش' ، گرتووە بە کۆڵەوە و ، بۆ ئەو ئێزیدییانەشی "شنگال"یان بە باوەشەوەیە .. هەردوو لایان ، کۆڵان بە کۆڵانی مردن ، بە دووی کەمێک ژیاندا دەگەڕێن .
بۆ ئێوە ، کە وەک خۆشەویستیی دەڕژینە دڵمەوە ) ...
من لە ئێستاوە دەچمەوە باوەشە گەرمەکەی 'مەریەم"
من لە ئێستاوە ئیتر ناو لە خۆم دەنێم 'یەسوع' و
پێش ئەوەی گوڵێک لە شەقامەکانی مردنەوە هاوار بکات :
وەرە خوارێ ، لە خاچەکەت وەرە خوارێ !
بەجێمانی گیتارێک له کهنارهکانی (ئهشکهوت سهقا)*
" ئەی تۆبە لە دەس ڕۆژی فیراق و شەوی هیجران
وەی ڕۆ لە هەرا و کەشمە کەشی ساعەتی حیرمان "
(حەریق)
ئهوانهی لهوێن ، گوڵ و ڕوبارن ، حیکایهتی خۆیان دهگێڕنهوه
ئهوانهی لهوێ گۆرانی دهڵێن ، ئهوانه تاوێکی تر دهبارێن
ئهوانه کهمێکی تر دڵی خۆیان دهخهنه ناو تهمی خهیاڵی من .
منیش دهچمهوه ناو کانییهکهی دهم 'ئهشکهوت سهقا' و
رۆماننووسانی كورد
رۆمان وەك كردەیەكی هونەری پەخشانئامێز لە سەر بنەمای گێڕانەوە و رووداو و كاراكتەر لە نێوان خەیاڵ و حەقیقەتدا خۆی دەبینێتەوە و بە شێوەیەكی تا ئەندازەیەك ئاڵۆز دەچنرێت... رەنگە ئەو بە ناو پێناسەیە (ئاڵۆزی رۆمان) و (ئازادی رۆمان) لەوێدا هەڵگرێتەوە، كە تاكو ئێستا نەتوانراوە سنورەكانی رۆمان وەك پێویست دیاری بكرێت، نەك هەر تەنها لەبەر ئەوەی بە بێ بەشداریكردنی ژانرە ئەدەبیەكانی دیكە كورتی دینێت، بەڵكو لەبەر ئەوەی رۆمان وەسفكردنی رۆشنبیرییەكە، كە كۆمەڵگا پێیدا تێدەپەڕێت...