من خوێنی باڵنده‌یه‌کم له‌به‌ر ده‌ڕوا ...!
هه‌وا پڕه له شه‌و
فواره درێژ بۆته‌وه تا سێبه‌ر
به فڕینی باڵنده‌کاندا ده‌زانم
که‌سێک به فیکه‌لێدانه‌وه له کۆڵانه‌وه تێپه‌ڕیوه
به‌ره‌و سه‌فه‌ر
چه‌ند خه‌یاڵێک ئینجانه و
جادده‌یه‌ک جێگه‌پێی دڵخۆشی
له‌دوای خۆیه‌وه جێهێشتوون!
بەیانییەك، لە كولانەی سەگێك دەمدۆزیتەوە!
بەدەم گۆرانییەكی ناكۆتاوە خۆم ون دەكەم
شەپۆلێكی ئاو دەمهێنێتە بوون،
نهێنی ناوەوەی بەرد دەمشارێتەوە
باران لە باخچەیەكدا با‌نگم دەكات
دەشێ ،هەرگیز نەمدۆزیتەوە
-با- بەو هەموو شێتییەی شوێنم ئاشكرا نەكات
شیعر، چۆڕ چۆڕ بەدوامدا وێڵبێت
هاورێكانم بێهودە بگەڕێنەوە
كەس نەزانێت
لە كولانەی سەگێكدا خۆم بخۆمەوە
تەنیا دوكەڵی جگەرەكان هاورێم بن
كولانەی سەكێك بۆخۆم چێ ئەكەم
تەنیایی نەمناسێتەوە
ئێوارە شەرم رۆ بكات
غه‌ریب
به یادی سه‌رده‌شت و سۆران
دوو کوڕه غه‌ریبه‌که‌ی شاره‌کانمان ....!
دوو کوڕه غه‌ریبه‌که‌ی شاره‌کانمان ....!
له سبه‌ینێوه ئه‌ده‌مه غه‌ریبیی
ئه‌ده‌مه شارانی گوڵ
له سبه‌ینێوه مناڵ ئه‌بمه‌وه تا سه‌ره‌تای کۆڵان
تا بۆنی خۆشی کتێب
له سبه‌ینێوه چاکه‌ت و پانتۆڵه ئوتوودراوه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌که‌م
نیشتمان له پاشکۆی ئه‌سپێکی غه‌مگین ئه‌نێم و
ئه‌ڵێم: هاوڕێیان
ئه‌ی هاوسه‌فه‌رانی بێ وه‌فا
خۆتان بگرن ئه‌وا دێم!
*
پیربوونی من و خۆم
له ئاوێنه‌یه‌کدا له من ده‌ڕوانم
نیوه‌ی ڕیشم سپی بووه و
کۆمه‌لێک لۆچ که‌وتوونه‌ته ناوچه‌وانم
سێبه‌ری ته‌ڵخی پیرێتی هاتووه‌ته سه‌ر روخسارم
که‌چی ئێستایش له ناوه‌وه گوێم له ده‌نگی منداڵییمه و
دڵێکی ساده و ساکارم
خوا خۆم بگرێ ئاوا به‌ره‌و پیریی بردم
له‌سه‌ر کێلی گۆڕه‌که‌م بنووسن
خۆم نه‌بووایه هه‌زاران ساڵ ده‌ژیام و به‌ئاسانی نه‌ده‌مردم
خۆم گوێچکه‌ی پڕکردم له قیژه
چه‌ند حیکایه‌تێک له خوێنم
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینران
هه‌رجاره‌ی به شێوازێک له شێوازه‌کان،
له‌حزه‌یه‌ک هه‌بوو
هه‌موویانی کۆده‌کرده‌وه،
ئه‌وان ونبووی
نا‌و هاژوهووژی ته‌بیعه‌ت بوون،
له‌ناو ژووره‌کانی ته‌نیایدا
کڵۆم درابوون،
هه‌بوو.. نه‌بوو
لاسکی هیچ ته‌ڕه شیعرێ
له شیعره‌کانی من ناسک‌تر نه‌بوون،
*
ته‌م و مژ
من هاواری ملیۆن داری..
به‌ر ڕه‌شه‌بای له‌په‌ل که‌وتوو.. و هه‌ڵوه‌ریوم
من زایه‌ڵه‌ی ملیۆن مه‌لی..
لانه‌ڕوخاو.. و ته‌ریوم
له په‌نجه‌ره‌ی پایزێکی ئه‌به‌دیی‌يەوە
ئه‌ڕوانمه دنیای ته‌م و
خوێنی ڕژاوی گه‌ڵاکان
ئه‌ڕوانمه چرای کوژاوه‌ی ماڵه‌کان
*
ماسیگرێک*
له په‌نجه‌ره‌ی ڕۆژانێکی به‌فرینه‌وه..
پۆله‌مراوی کێویله‌ی نیگای هه‌ڵئه‌فڕین و
ئه‌نیشتنه‌وه به سینه‌ی پانی ده‌ریای شینه‌وه
ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌ستی له جه‌رگی شه‌پۆلا و
تۆڕی ڕه‌نجی له کۆڵا بوو..
که‌وته بنی نائومێدیی و
گێژاوێکی دێرینه‌وه
*
شه‌پۆله‌کان تابووتی بوون..
ناڵه‌و هاواریان هه‌ڵمژی
که‌نار ڕه‌شیی بۆ نه‌پۆشی..
ئاخ ته‌رمه‌که‌ی بۆ نه‌که‌وته سایه‌ی دره‌ختێکی سه‌وز و
مه‌زاری ئاو..
سه‌ری هیوا و ئومێدی خسته نا‌و کۆشی!
*
ونبوون
هه‌ور ئه‌سوتێ.. هه‌نسک ئه‌دا.. شه‌ویش دره‌نگه
تنۆکی باران.. گه‌ڵاڕێزانی وه‌رزی گریانی..
دارستانێکی دووری بێ ڕه‌نگه
تنۆکی باران وه‌کو هه‌زاران نه‌رمه په‌نجه و ده‌ست..
له شوشه‌ی ساردی په‌نجه‌ره‌م ئه‌دا و
که سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم.. به‌چۆڕاوگه‌وه باران ئه‌بێته خوێناوێکی خه‌ست
*
له ڕه‌شت و لول و چۆڕاوگه‌ی خوێنی باراناوه‌وه.. ئه‌ڕوانمه دوور
تارمایی‌به‌ک ڕووه‌و گۆڕستانه‌که.. زۆر به‌خێرایی.. زوو تێده‌په‌ڕێت
ئه‌یناسمه‌وه.. تارمایی ته‌ڕی به‌ربارانی شه‌و..
باڵای له‌غه‌م و ته‌ما نوقمی شاعیرێکه شێت
*
کاره‌سات
زستان سه‌ری ته‌م و مژی..
هه‌وره‌بروسکه‌ی په‌رچه‌م و قژی..
له‌سه‌ر شوشه‌ی ته‌زیوی په‌نجه‌ره‌که‌مه
له‌ته‌م و مژ و بارانا.. له‌دووره‌وه.. چرایه‌ک کز.. کز ئه‌سوتێ..
حه‌په‌ی سه‌گ دێ.. ئه‌ترسم و
ده‌ستم له‌سه‌ر مشتوی شکاوی خه‌نجه‌ره‌که‌مه
*