بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
هه‌وا پڕه له شه‌و
فواره درێژ بۆته‌وه تا سێبه‌ر
به فڕینی باڵنده‌کاندا ده‌زانم
که‌سێک به فیکه‌لێدانه‌وه له کۆڵانه‌وه تێپه‌ڕیوه
به‌ره‌و سه‌فه‌ر
چه‌ند خه‌یاڵێک ئینجانه و
جادده‌یه‌ک جێگه‌پێی دڵخۆشی
له‌دوای خۆیه‌وه جێهێشتوون!
دایکم وه‌ک ئه‌وه‌ی
دڵی ختووره‌ی کردبێ شتێک رووده‌دا
تا به‌رده‌رگه‌ی حه‌وشه
له‌گه‌ڵم دێ
ئه‌وه‌ی دایکێک پێویست بکا
له دوعا و دڵنه‌وایی و قسه‌ی خۆش
بۆ به‌ڕێکردنی کوڕه‌که‌ی بیڵێ،
ئه‌و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یڵێ ...!
به جانتاکه‌مه‌وه
ده‌گه‌مه سه‌ری کۆڵان
له‌به‌ر عه‌مودی سه‌رسوچه‌که‌دا ڕاده‌وه‌ستم
جگه‌ره‌یه‌ک و زه‌رفێک نوقووڵ
له دوکانه‌که‌ی باجی ئافتاو ده‌کڕم
به ڕوانینه‌کانی باجی دا
هه‌ست به شتێکی سه‌یر ده‌که‌م له خۆمدا
ئاوڕده‌ده‌مه‌وه و ده‌نۆڕم له سێبه‌ره‌که‌م
که کوژراوه له‌پاڵ دیواره‌که‌دا
ده‌نۆڕم له جێگه‌پێ خوێناوییه‌کانم
له به‌رده‌رگه‌ی حه‌وشه‌وه
تا دوکه‌ڵ و نوقووڵ
هه‌ست ده‌که‌م بێ ئه‌ندازه دڵخۆش و کوژراوم
باجی ده‌ڵێ: ڕۆڵه
خۆ ئه‌وه خوێنی باڵنده‌یه‌کت له‌به‌ر ده‌ڕوا
خوێنی باڵنده‌یه‌کی خه‌مگین
که دوێشه‌و به چاوی خۆم بینیم له خه‌وندا
لێره‌وه هۆن هۆن
به‌ره‌و مناره‌کانی شاری بایه‌زید
له شه‌ققه‌ی باڵی دا!
سوپاسێکی باجی ده‌که‌م
خۆم هێور ده‌که‌مه‌وه
دوای هه‌واڵپرسینی کۆتر و ئینجانه و
ژانه سه‌ره‌کانی
پاره‌که‌ی ده‌ده‌مێ و ده‌ڕۆم
نوقڵێک ده‌نێمه زارم و
جگه‌ره‌که پێده‌که‌م
ئیتر ده‌زانم بۆ کوێ ده‌چم
به چه‌ترێک دوکه‌ڵه‌وه
ده‌چمه قوڵایی خه‌یاڵه‌وه بۆ ژێر باران
هه‌ست ده‌که‌م له موسافیرێک ده‌چم
که هه‌ر به ڕاستیی بیه‌وێ
بۆ جێگه‌یه‌کی دی بڕوا
له موسافیرێکی جیددی
به خه‌ونی غه‌ریبه‌وه
موسافیرێکی
خه‌یاڵپڵاو و
کوژراو و
خاکه‌ڕا
که هۆن هۆن
خوێنی باڵنده‌یه‌کی دڵته‌نگی له‌به‌ر ده‌ڕوا!
بۆنی تۆ له ڕێگه‌کانه‌وه دێ
بۆنی تۆ دێت کاتێک بیری من ده‌که‌یت
بۆنی تۆ له دره‌خته‌کانه‌وه دێ
بۆنی تۆ دێت کاتێک که باڵنده‌کان دڵخۆش نین
بۆنی تۆ له نائومێدییه‌وه دێ
بۆنی تۆ دێت که ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ
سیوات له پیاوی ناو ته‌له‌فیزۆنه‌کان ده‌بێته‌وه
ده‌که‌ویته وێران کردنی ئینجانه‌کان و
له‌به‌ر ئاوێنه‌که‌تا ڕاده‌وه‌ستیت و
خوڕ خوڕ ده‌گریت!
شه‌وم به‌سه‌ردا دێت و
خه‌ون ده‌بینم
له خه‌ونه‌که‌دا من هێشتا هه‌ر کوژراوم
له‌پاڵ دیواره‌که‌دا
مانگ به پێدزکێ ده‌گوازێته‌وه ته‌نیشتم و
ده‌بێته دراوسێم
خانوویه‌کی بچکۆلانه به زیخ و سه‌ده‌ف و
مورووی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
بۆ خۆی دروست ده‌کا
دوو گوڵه‌ده‌مه‌شێر ده‌کاته په‌نجه‌ره و
چه‌ند ته‌ڵێک گیا به په‌رده و
به‌ردێکی پرته‌قاڵیی و جوانیش به ده‌رگه
من مناڵ ده‌بمه‌وه و چاکه‌ت و پانتۆڵێکی شه‌که‌ریی
له‌به‌رده‌که‌م
په‌پووله‌یه‌کی خه‌مگین
له به‌رۆکی چاکه‌ته‌که‌م ده‌ده‌م
قژم به لادا دادێنم و ده‌چم بۆ میوانیی
ته‌ق ته‌ق له ده‌رگه‌که‌ی ده‌ده‌م و
ده‌ڵێم: ماڵه‌که له‌وێن؟
مانگ له‌ودیوه‌وه به نازونوزێکه‌وه ده‌ڵێ:
کوره تۆ کێی؟
منیش ده‌نگی خۆم ده‌گۆڕم و به ده‌نگی
کوڕێکه‌وه
که خوێنی باڵنده‌یه‌کی خه‌مگینی
له‌به‌ر بڕوا ... ده‌ڵێم:
گوڵه‌که‌م ... ده بیکه‌ره‌وه
خۆمم ...
خ ....
ۆ
م!
نازانم بۆ ئێستا ئه‌و خه‌ونه‌م بیرکه‌وته‌وه
که له ئێواره‌یه‌یه‌کی دره‌نگی دوای ڕاپه‌ڕیندا
بینیم
له خه‌ونه‌که‌دا ... خانووه‌که بچکۆله‌که‌مان
له گه‌ڕه‌کی ئازادی
کت‌وپڕ
له بناخه‌وه فڕی
ته‌نها خۆم له حه‌وشه مامه‌وه و
ئه‌و باڵنده مه‌لوولانه‌ش
که ئێواران وه‌ک ڕیزێک سێبه‌ری جلک ڕه‌ش،
باڵیان ڕاده‌گرت و
وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕیزیان گرتبێ
خوێن بده‌نه من
له‌سه‌ر په‌لکی دارهه‌ناره‌که‌ی حه‌وشه
هه‌ڵده‌نیشتن!
ئینجانه هۆن هۆن
ته‌نیایی لێ ده‌وه‌رێ
خوێنی باڵنده‌یه‌ک
خوڕ خوڕ
به درێژایی ڕێگه
له من ده‌ڕوا ...!
ئایاری 2010