یەحیا حەسەن: ئەو گەنجەی لەسەروکاری کوشتنی باوکەکاندا، باوکەکان کوشتییان.
ئەوە دەرئەنجامی تێنەگەیشتن و نەخوێندنەوەی کامۆیە کە هەندێک وا دەزانن کامۆ فەردگەرایەکی پوچپەرستە. پێداگرتن لەسەر فەرد لای کامۆ لەسەر حسابی بەرپرسیارێتی مرۆف نییە بەرابەر بە مرۆڤ، کامۆ کاتێک پێ لەسەر تاکەکەس دادەگرێت، مانای ئەوە نییە هەر مرۆڤە و بە تەنیا دەبێت بۆ بەختەوەری و ڕزگاری خۆی بگەڕێت، فەرد لای کامۆ بوونەوەرێکی ئەبستراکت نییە، بەڵکو مرۆڤ لای کامۆ بەبێ برایەتی و هاوکاری مانای نییە، برایەتی و هاوکاریش بەبێ ڕێزی فەردانییەت دەبنە شێوەیەک لە شێوەکانی ملکەچی بۆ گروپ و بەهاکانی. بەڕای کامۆ کاتێک تاعوون هات و خەڵکی بێگوناهی ئازار دا، ئیدی هەموومان بەرپرسیارین، فەرد ناتوانێت هەڵبێت و بەدوای خۆشبەختی و ڕزگاری خۆیدا بگەڕێت.
پێشه‌كى:
به شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌سته‌واژه‌ى بونیادى ده‌لالى (به كۆى بیرورِا جیاوازه‌كانه‌وه) به‌رهه‌مهێنانى ده‌لاله‌تى -حه‌قیقى و شیمانه‌یى-2 ده‌گرێته‌وه، جا چ په‌یوه‌ندى به سروشتى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، یان به سروشتى تاكى رۆشنبیر و كه‌سه‌كانه‌وه هه‌بێت... هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا له رووى ئه‌ده‌بییه‌وه قسه له به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ى ده‌لاله‌ت ده‌كه‌م، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ فیكرى مرۆیى لێكدانهبرِاوه، بۆیه ده‌شێ به‌شێك له‌و قسه‌كردنه، قسه‌كردنیش بێت له رووى بیركارییه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم شیكردنه‌وه‌ى (حه‌قیقه‌ت) وه‌ك زاراوه له رووى بیركارییه‌وه به ته‌واوى ئه‌و راستییه ده‌گوترێت، كه وردبینیكراوه و حه‌قیقه‌ته مه‌عریفییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. له بیركارییدا دالى حه‌قیقى هه‌موو رێگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌ى به‌شه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى ژماره راستییه‌كان خۆش ده‌كات... به‌ڵام (شیمانه‌یى) له رووى بیركارییه‌وه هه‌موو ئه‌و ژمارانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه نێوان (سفر و یه‌ك)ه‌وه، تیۆرى شیمانه‌یى ئه‌وه نییه، كه خۆى بسه‌پێنێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵبژاردن ده‌خاته پێشه‌وه... یه‌كه‌میان جه‌خت له یه‌قین و دیار (Certain) ده‌كات... دووه‌میان پشت به رێكه‌وت و نادیار (Chance) ده‌به‌ستێت.
جیاوازی هەیە لە نێوان زەربەیەک و زەربەیەکی تردا. زەربەیەک کە بەرسەردەکەوێ هەروا ئاسان نییە. مێشک شتێکی ناسکە، ئەگینا بۆچی رۆح دەبێ لەوێدا نیشتەجی بێ؟
بۆچی لە جگەردا، یان بمبوورن، یان لە گەدەدا دانانیشێ؟
ئینسان دەتوانێ لە چاودا ڕۆح ببینێ. چاو وەک پەنجەرەیەکە کە رۆح دەتوانێ لێیەوە لە دەرەوەی بڕوانێ.
بەهرە
ئەی خواوەندی بەهرەی گەورە!
تۆ 'بیتهۆڤن'ێکی کەڕ و
یەک 'دستۆیفسکی' فێدار و
'ئەبولعەلا'یەکی کوێرم
پێ ببەخشە و
ئیتر هەموو بەهرە ساغە نیوەناچڵ و گچکەکان
بۆ دیوانی خۆت ببەوە!
کە لە دارستانەکە دێمە دەر
نیگام بە ترۆپکی بەرزی سنەوبەردا هەڵدەواسم،
پەنجەکانم لە دەووری تەڕترین گەڵا و گوڵی بن بەردێکدا جێدەهێڵم
گوێچکەکانم دەدەمە دەست
گەرووی پڕئاوازی بەرزی
باڵندەی سەر بەردە گەورەی نزیک داربەڕووە تەنیاکە.
قسەکردن سەبارەت پەیوەندی تاراوگە و کو‌لتوور بە دوو کەناڵی زۆر سەرەکیدا تێدەپەڕێت.
یەکەمیان کەناڵی پەیوەندی تاراوگەیە بە ڕۆحەوە، واتە پەیوەندی تاراوگە بە هەست و تێڕوانینە ستاتیکییەکانمانەوە بۆ دونیا. واتە قسەکردنە لەسەر ئەزموونێکی نوێی نامۆیی کە کەسی تاراوگەبوو پیادەڕوات، ئەزموونێک کۆمەڵێک سیفاتی دیاریکراو لە شێوازەکانی دیکەی غوربەت جیایدەکاتەوە، بە جۆرێک وا دەکات ''غوربەتی تاراوگە'' دیوێکی ناوازەتر و تایبەتیتری ناو هەموو غوربەتەکان بێت. ڕۆحی کەسی تاراوگەبووش ڕۆحێکی تایبەتتر و ناوازەتری ناو غەریبان بێت.