وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...
بەرەو دامەزراندنی ژێرخانی داتای جیۆسپەیشڵ
بەرەو دامەزراندنی ژێرخانی داتای سپەیشڵ (Spatial Data Infrastructure)
هەراو زەناكەی (تەنیایییەكی پڕ هەراو زەنا)
فرە بابەتی و زۆر خۆدان لە باسە جیاوازەكان بە ئاسانی لە هەر ڕۆمانێكدا جێی دەبێتەوە و تەنیایییەكی پڕ هەراوزەنای بوهومیل هراباڵا یەكێكە لەو رۆمانانەی تەوای ئەم سیفەتەی هەڵگرتووە، خۆی لە باسی گەلیَ جیاواز دەدات، ئەگەرچی ئەم ڕۆمانە وا ناسراوە ڕەخنەیە لە سیستمی سیاسی و فەرمانڕەوای و فەزای ژیانی هراباڵ بەسەریدا زاڵە، لەگەڵ ئەمانەشدا هێشتا چەندان بابەتی تر هەن لەم ڕۆمانەدا دەكەونە ناو باسەكانەوە و چڕی و فرە بابەتیەك دروست دەكەن ڕەنگە خوێنەر ماندو ببێت لەو هەموو بابەتەی باس دەكرێن لە رۆمانەكەدا.
لە دەربەندی پەپوولەوە
لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا و لە ناوچەی Petaludas Vally، ١٥ کیلۆمەترێک دوور لە کەنارەکانی خۆرئاوای دورگەی "ڕۆدۆس"دام لە یۆنان و و بەڕێوەم بۆ Butterflies Vally. دەڵێن بێیتە ڕۆدۆس و نەچێتە (دۆڵی پەپوولان) وەک ئەوەیە شتێکی گەورەت لە کیس چوو بێت.
لە پشت دەربڕینەکانی:" سووپاس بۆ تەلەفیزیۆنە رەنگینەکەتان و ڕادیۆ خنجیلەکەتان"ەوە
لە یەکێتی کرێکارانی دەریا کارم دەکرد، لە بەشی خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانی یەکێتیدا، چەند هاوڕێیەکم هەبوو کە کارییان وەرگرتنی پرسیاری ئەندامانی یەکێتی بوو لە پەیوەند بە پرسیارەکانی بێمەی بێکاری و ئەو پرسیارانەی دیدا کە ڕۆژانە دەگەیشتە بەدالەی یەکێتی. هاوڕییەکم ڕۆژێک پرسیارێکی هەتا بڵێی سەرنجڕاکێشی لێکردم:"بۆچی زۆربەی کرێکارانی دەرەوەی وڵات کە لای ئێمە ئەندامن لە کاتی تەلەفۆنکردنیاندا دەڵێن:" ببوورە، دەکرێ لەگەڵ فڵانە کەسدا قسەبکەم،یان سوپاستدەکەین ئەگەر ئاخاوتنەکەم بگەێنیتە لای فڵانە کارمەندی یەکێتی". من لەسەرەتاوە لە پرسیارەکە نەگەیشتم و ناچاربووم داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لێبکەم.
جوانترین ئەڵتەرناتیڤ بۆ کەسێک کە دژەئارگیومێنتی لێ دەبڕێت
نووسەرێکی ئازیز ئەم هەفتەیە لە ئیمەیڵێکدا بۆی نووسیوم:
«مەریوان وریا قانع دیسانەوە هەمان هێرشی پێشووی دەکاتەوە سەر ڕەخنەی عەلمانییەکانی کوردستان لە ڕۆڵی ئاین لە هەرێمی کوردستاندا و خۆی ناگەهان دەکات لەوەی کە دەرکەتووە ئەو لێکدانەوانەی ئەو شەڕفرۆشتنی بەلاشە و قسەی نامەسئولانەیە بەرامبەر بە لیبراڵییەتی کۆمەڵگای کوردیی».
ئەو بەڕێزە لە درێژەدا دەنووسێت:
عەشق لە زەمەنی ڕازاوەییەوە تا ونبوونی ماناكانی
لەم سەردەمی بەجیهانی بوونەدا كوا شتێك ماوەتەوە جێگەی دڵخۆشی و چیژی تایبەت بێت بۆ ناوەوەی ڕۆح و بۆ دەروون و ویژدان؟...، كوا لەكام دەڤەر و لەكام جێگا چیرۆكە هەواڵێك یاخود هەر هیچ نەبێت ڕاپۆرتێك لەسەر بەها جوانەكانی عەشق و پەیوەندییە ڕۆحییەكانی مرۆڤ دەبیسترێت یان دەنووسرێت؟
یاسایەک بۆ سوکایەتیی بە ئازادیی بیروڕا
(قسەیەک دەربارەی سنووری نێوان ئازادیی بیروڕا و سوکایەتیی بە پیرۆزییەکان)
فاروق ڕەفیق
سیروان عەبدول