ژیان له‌چاوی یه‌كتردا.. Read more about ژیان له‌چاوی یه‌كتردا.. Soran_Darbandy@yahoo.com ده‌زانم هه‌ر دڵۆپه بارانێك پڕیه‌تی له عه‌شق من له دڵۆپه‌كانی قووڵ ده‌بمه‌وه له‌وێوه ڕێم ده‌كه‌وێته باغێك كه په‌پووله‌ی ماچی تۆ تێیدا ده‌فڕێ من عه‌شق له‌بارانه‌وه فێربووم وه‌ك ئه‌و ببارم ئه‌وه ته‌نها تۆی چه‌تر هه‌ڵناده‌یت و لە ژێر لێزمەبارانی عەشقمدا تەڕتەڕ دەبیت و ده‌رگای ئاسمانی بارینم ده‌كه‌یته‌وه، خۆم خسته ناو باوه‌شی (با) به‌ناو هه‌موو ئاسمانێكدا فڕین بەناو هەموو كوچەكانی ژیاندا سەفەرمان كرد
کاشکیا جەنگەڵ بووبای وەتەن Read more about کاشکیا جەنگەڵ بووبای وەتەن کە تۆفان لە جەنگەڵدا هەڵگیرسا هیچ درەختێک تەنها نییە پشتی هەر درەختێک درەختێکی ترە لە جەنگەڵ درەختەکان بە پێوە ئەمرن شان بەشانی یەکترەوە کاشکیا جەنگەڵ بووبای وەتەن
درۆ Read more about درۆ ئیلهام لە خۆشبەختیی وەرئەگرم من شاعیری ڕۆژە جوانەکانم بۆ کچان لە جیازی قسە ئەکەم بۆ زیندانیان لێخۆشبوونی گشتی بۆ ئەو مناڵانەی کە باوکیان لە جەبهەیە مژدە ئەدەم بەڵام ئەم کارانە سەختە سەختە درۆ وتن
منداڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد Read more about منداڵیم ئاسکێک بوو بەسەر پەلکەزێڕینەکاندا بازبازێنی دەکرد