بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
ده‌زانم هه‌ر دڵۆپه بارانێك پڕیه‌تی له
عه‌شق
من له دڵۆپه‌كانی قووڵ ده‌بمه‌وه
له‌وێوه ڕێم ده‌كه‌وێته باغێك
كه په‌پووله‌ی ماچی تۆ تێیدا ده‌فڕێ
من عه‌شق له‌بارانه‌وه فێربووم
وه‌ك ئه‌و ببارم
ئه‌وه ته‌نها تۆی چه‌تر هه‌ڵناده‌یت و
لە ژێر لێزمەبارانی عەشقمدا تەڕتەڕ دەبیت و
ده‌رگای ئاسمانی بارینم ده‌كه‌یته‌وه،
خۆم خسته ناو باوه‌شی (با)
به‌ناو هه‌موو ئاسمانێكدا فڕین
بەناو هەموو كوچەكانی ژیاندا سەفەرمان كرد
به‌ڵام نازانم بۆ كه‌وتمه ناو باغی عه‌شق
بۆ (با) لێره مرد و منیشی بێ خۆی كرد،
له‌به‌رده‌م ده‌رگای عه‌شقدا كه‌وتم
تۆ ده‌ستت گرتم و
ژوورێكی تاریك
ژوورێك پڕ لە باران
شێت له بێ (با)ی‌دا
ژوورێكی ته‌نها و ساردوسڕ
بوو به نیشتیمانم،
ئه‌ی مێبازترین پیاو
گه‌ر شه‌هوه‌ته بێپێوانەكانی تۆ نه‌بوونایه
گه‌ر جووتبوونی تۆ له‌گه‌ڵ فریشته‌یه‌ك
نه‌بووایه
منیش ئێستا هێنده له ئازاردا نه‌ده‌ژیام
منیش عاشق نه‌ده‌بووم
ئه‌ی گوناهبارترین پیاو
تۆیت سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانم
تۆ كه گه‌مه‌ت به مه‌مكی فریشته‌یه‌ك ده‌كرد
تۆ كه شێتانه تێكه‌ڵ به‌چێژی حه‌وزی
جه‌سته‌ی بوویت
كچێكی نیوه فریشته و نیوه ئینسانت
خسته ناو دنیا
منیش عاشقی بووم،
ئێستا ژیان بێ ئه‌و
شه‌قامێكی نییه ڕێی بكه‌وێته كوچه‌كانی
به‌خته‌وه‌ریی
ئای عاشقبوونم چه‌نده نه‌هامه‌تییه،
ئای ژیان به‌و هه‌موو پووچییه‌وه چه‌نده جوانه
له‌ناو عه‌شقدا..!!
باوه‌ڕت ده‌كرد ڕۆژێك بێت
به‌و هه‌موو منداڵییهتهوه گه‌وره بیت.؟
من ئێستاش باوه‌ڕ ناكه‌م
چۆن به‌و هه‌موو عهشقهمهوه
بەو هه‌موو ڕه‌شبینی و شێتییه‌مه‌وه
ساتێك بێت بتوانم،
ماچێك له لێوانی تۆ هه‌ڵبگرمه‌وه،
باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ساتێك تۆ
باوه‌ش بۆ هه‌رچی ڕاونینی به‌خته‌وه‌ریمه
بكه‌یته‌وه،
ئای چۆن به‌و ماچه‌ت
رۆحی وهریومت
شین
كرده‌وه !!
تۆ ئه‌ی فریشتهترین رۆح
له‌بەردەم دەروازەی ئه‌م دۆزهخییهمدا
چۆن هێنده ئاسان ده‌توانی به‌هه‌شتێك دروست
بكه‌ی.؟
چۆن ده‌توانی به خه‌نده‌یه‌ك
هه‌رچی تاریكیی نیشتیمانی جه‌نگه‌ڵم هه‌یه
ڕۆشنی بكه‌ی .؟
تۆ چۆن ده‌توانی
زه‌مه‌ن ههڵكهیتهوه.؟
ژیان به‌ره‌و ئێواره‌كانی خۆشبه‌ختی ببه‌یت .؟
ده پێم بڵێ
چۆن ده‌بیته باران و به‌سه‌ر باغی پڕ وه‌رینم
ده‌باریت.؟
ده پێم بڵێ تۆ چیت
كه هه‌موو خۆشبهختییهكهم له بینینێكتە؟
پێم بڵێ چۆن ده‌توانی
له‌ناو ئه‌و پووچییه‌ی ژیاندا جوانی
بدۆزیته‌وه.؟
تۆی ده‌ستی ئێوارهكانم ده‌گریت و
تائاوابوونی خۆر به شادومانیان ده‌سپێری
تۆی لێناگه‌ڕێی منداڵه سه‌رشێته‌كانی
بێئومێدیی
به‌رد بگرنه دڵی شووشه‌م و بۆ هه‌میشه
ژیان پووچ بێت له به‌رده‌م شكانی مندا
ده‌ستمان خسته نێو ده‌ستی یه‌كتر
باوه‌شی یه‌كترمان نیشتیمانێك بوو
هه‌رچی نووره لێی هه‌ڵده‌قوڵا
ده‌نگت بروسكه‌یه‌ك بوو
هه‌زاران ڕه‌نگی له سه‌رزه‌مینی جوانی
هه‌ڵده‌ستاند
كاتێك سینه‌ت ئاوه‌ڵا كرد
هه‌رچی كۆتری عه‌شق هه‌یه
دایانه فڕكه‌ی باڵ و فڕین به‌ره‌و ئه‌ودیوی
زه‌مه‌ن
ئێمه دوایان كه‌وتین
هێنده‌مان هه‌ستپێكرد له‌شوێن و زه‌مه‌ن
دابڕاوین،
ساته‌كانی به‌یه‌كه‌وه‌بوونمان كورت بوون
بۆ نیشتنه‌وه‌ی یه‌كجاریمان له باغی ماچ،
ئێمه ئه‌و باڵانهین
كه هه‌میشه له سه‌رابستانی عه‌شقدا ده‌شكێین،
ئێمه ئه‌و دوو عاشقه شێتهین
نه باكمان به نیشتیمانه و
نه خوا له خۆمان بێ هیوا ده‌كه‌ین،
هه‌موو ژیان له چاوی یه‌كتردا ده‌توێنینه‌وه.