من له کۆڵانێکدا له‌دایکبووم
باخه‌کانی پڕبوون له گوڵی سپی، له په‌پووله‌ی سوور.
کۆڵانێک ئاگری ژیان تیایدا شین شین بوو،
گه‌ڕه‌ک وه‌ک مه‌نجه‌ڵێک گه‌نمه‌شامی
پڕبوو له هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و
تریقه‌تریقی
منداڵانی به‌روانکه‌سپی.
په‌نجه‌ره‌کانی کۆڵانی ئێمه
هێنده شین بوون،
به‌شێکبوون له ئاسمان،
ده‌رگاکان هێنده سه‌وز بوون
به ته‌قولبابێک به‌هار ئه‌هات به‌ره‌وپیرت.
منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه،
به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ چی ئه‌ستێره‌ی ئاسمان هه‌بوو له چاویاندا بوو،
که له‌سه‌ر زه‌وی یارییان ئه‌کرد
پێویستیان به ئاسمان نه‌بوو
چونکه ئاسمان له ناویاندا بوو،
که سه‌یری پێیه په‌تییه‌کانت بکردنایه
وه‌ک ئه‌وه وا بوو
سه‌یری ژێر قووبه‌ی
که‌نیسه‌یه‌ک بکه‌یت که پڕه له وێنه‌ی فریشته‌ی باڵدار.
منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه
که‌کچێکی پێڵاوسووریان ئه‌بینی به‌کۆڵاندا ئه‌ڕوات،
وه‌ک پۆلێک چۆله‌که که زمانیان بیگرێ دوای ئه‌که‌وتن و ئه‌یانووت:
تۆ، جو، جو، جو، جو، جو، جوانیت.
گه‌ڕه‌کی ئێمه ماڵی خودای تیا نه‌بوو
چونکه تا ئه‌و کاته خودا ماڵی جیا نەکردبووه‌وه له‌گه‌ڵمان،
هه‌موومان به حیکمه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ی
که بڕیاریان دا بوو نه‌بن به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ژیاین،
چونکه له چاوی ئێمه‌دا فیلێک و مێرووله‌یه‌ک
یه‌کسان بوون
که عاشق ئه‌بوون.
منداڵانی هه‌موو کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی ئێمه
به ناوی خۆیانه‌وه بانگ ئه‌کران،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناوبردنی ناوی ئه‌واندا
کۆتره شینکه‌کان له ئاسمانه‌وه ئه‌نیشتنه‌وه،
شۆره‌بییه‌کان سه‌ریان به‌رز ئه‌کرده‌وه،
که‌وه‌کان له چینه‌کردن ئه‌که‌وتن،
وه‌ک به‌وه‌ی که‌سێک ئه‌وان بانگ بکات بۆ یاریکردن
نه‌ک منداڵان.
ئێستا کۆڵانی ئێمه چۆڵه،
منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه هه‌موویان ڕۆیشتن بۆ شه‌ڕ
چوون بۆ سه‌فه‌ری دوور ودرێژ و نه‌گه‌ڕانه‌وه،
منم ته‌نها منداڵی گه‌ڕه‌کی خۆمان،
وه‌ک جاران له‌سه‌ر قادرمه‌ی به‌رده‌رگا دانیشتووم و
چاوه‌ڕێم یه‌کێک با‌نگم بکات بۆ یاری.
کۆڵانی ئێمه چۆڵه،
پڕه له سێبه‌ری ئه‌و منداڵانه‌ی که‌کۆڵان خه‌ونی پێوه ئه‌بینین،
دنیاش پڕ بووه له‌و پیاوه گه‌ورانه‌ی
که خه‌ونی منداڵی خۆیان له ناو ئه‌م کۆڵانانه‌دا ئه‌بینن،
من ئه‌زانم منداڵانی گه‌ڕه‌کی ئێمه هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه
ته‌نها هه‌ر منم تاقانه‌ترین پیره‌پیاوی منداڵی ناو کۆڵان،
که ئه‌بێت چیرۆکی ئه‌و منداڵانه بگێڕمه‌وه
که هه‌رگیز له‌کوچه و کۆڵانه‌کانی ئێمه‌دا نه‌بوون.
کۆڵانی
ئێمه
چۆڵه.
2010-04-02