گەڕانەوەی تارماییەكانی ژەنەڕاڵ

ڕاوەستانەكەم ڕاوەستانێكی سەربازییە، جەستەم لە خاچێكی یەك باڵ دەچێت، دەستی چەپم بە لەشمەوە جووت بووە، بەرەو خوار شۆڕبۆتەوە، قامكەكانم لەخوار كەمەرەوە لە ریزی یەك‌ و بۆ ناوەوە نوشتاونەتەوە. دەستی راستم وەكو كلكی دووپشك هەڵگەڕاوەتەوە بۆ لای سەرم. پەنجەكانم كراوەیە، بە برۆ و لاچاوی ڕاستمەوە لەنگەری گرتووە. هیچ نابزوێم. بە وردی لێم بڕوانە، وا دەزانی هەناسەش نادەم، سەروملم لە بنچكە خڕنووك دەچێت، قاچەكانم وەكو دارێكی ڕەگداكوتراو قایم‌و مەحكەم راست‌ و رەپ لەجێی خۆیان رەق بوونە..

ژنی ژێر باران

من ئه‌و ڕۆژه‌ی بووم به‌ حه‌فتاو دوو ساڵ قه‌ت نه‌ده‌چوو به‌ مێشکمدا شتێک هه‌بێ دڵی پیرو بریندارم وه‌ک که‌لاوه‌یه‌ک ئاوه‌دان بکاته‌وه‌، هه‌وایه‌ک هه‌بێ ڕووحم وه‌ک کۆلاره‌یه‌ک به‌ ئاسماندا هه‌ڵدا. په‌نجه‌ره‌یه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی تازه‌م بۆ بێنێت و له‌ خۆمه‌وه‌ حه‌زم له‌ ژن هێنان بێت و دوو سه‌عاتێک له‌ پارکی دایکدا بێ غه‌م دانیشم و بیر له‌ دوواڕۆژ بکه‌مه‌وه‌. منێک له‌م ته‌مه‌نه‌مدا بۆ نیو سه‌عاتێک چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێ چوار پێنج سه‌عات پڵانی بۆ داڕێژم.

میوانەكانی شەوی هەینی

لەو هەینی یەدا، وەك هەموو هەینییەكانی دیكە، كاتژمێر دوانزە وچارەك ژن وپیاوەكە(رۆزالیس) دوای خواردنی ژەمە نانێك لە چێشتخانەی (گال) وپاشتریش سەیركردنی فلیمێكی سینەمایی ،بە تاكسییەك كە تا دەرگای ماڵەكەیان گەیاندنی، گەڕانەوە.
لە كاتژمێر دوانزەونیو لەناو جێگاكەیان بون، بەرلەوەی بخەون لەسەر فلیمەكە بوو بە مشتومڕیان.
- ئەو بە بەردەوامی ئەكتەرێكی چاكە.
ژنەكە وتی: بەڵام كۆتاییەكەی هەندێك خەمناكبو.
- تۆهەمیشە دەگریت
ماچی یەكترییان كرد وخەوتن.

ڕاپۆرتێک لە کوشتاندینا

لەو نامە ساختەیەدا کە ژیانی ڕاستەقینەی نالی دەگێڕێتەوە؛ بەو جۆرەی کە لە (ئەستەمبوڵ) عاشقی کەنیزەیەک دەبێ کە عوسمانییەکان لەشەڕی ڕۆمدا گرتوویانە و ئێستا وەک ئیشکەرێک لە قەڵای سێی چێشتلێنەران تاقی حەوت کاردەکا.. لە هامشۆی نێوان نالی و شاعیرانی فارسا بۆ دیوان، لە بەرەوژوورکەکەی (لالەلی) چاویان بەیەک دەکەوێ و نالی دڵنیا دەبێ کە ئەمە حەبیبەی ڕاستەقینەی خۆیەتی و بەخێراییش ئەوە بەسەریادێ كە ئینسان هەمیشە یەکەم و دووەمی شتەکانی لێتێکدەچێت..

بەردباران

ئەوە دوا ئێوارە بوو هەستی كرد دڵی وەكو ئێسك‌وپروسكی مناڵەكەی لەژێر پێی ڕێبوارانا ئەشكێ‌ و تاهەتایە خوێنی لێ ئەچۆڕێ. بیری كردەوە چ جیاوازیەك هەیە لە نێوان مردن بەتێری‌ و برسێتیدا؟ چ جیاوازیەك هەیە لە نێوان ئەوەی بەتێری باوەش بەمەرگدا بكەیت، یاخودا لە برسێتیدا ڕووبەڕووت بێت؟ دەی هەر چۆنێك بێت ئەو مناڵە پاروە نانێك بخوات باشترە، تاهیچ نەبێت ئەو موعتادە بچكۆلە لە ئێوارەیەك لە ئێوارەكانی ژیانیا، بە كامی دڵی خۆی نان بخوات.

جیابوونه‌وه‌

ئه‌وه‌ پاسه‌که‌ هات، خوایه‌ ئه‌وی تیا نه‌بێت، که‌ ده‌یبینم دوو کیلۆ که‌م ده‌که‌م. بینینی ژنه‌ کۆنه‌که‌م بۆ زه‌عیفی باشه‌، که‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ درۆکه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ به‌یانیت باش، ده‌ڵێی بزمارێکی ژه‌هراویی به‌سه‌ر دڵمدا ده‌چه‌قێنن.به‌ چه‌قۆ ده‌که‌ونه‌ گیانم و پله‌ پله‌ گۆشتم لێ ده‌که‌نه‌وه‌، چونکه‌ ده‌زانم درۆ ده‌کات.

گوڵباران و پیاوه‌ بۆگه‌نه‌کان

له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی دوو هاوڕێم هه‌بوون، که‌ ده‌توانم بڵێم به‌ ده‌گمه‌ن له‌ یه‌کتر داده‌بڕاین... هه‌ردووکیان ڕۆژانه‌ به‌سه‌رهاتی خۆیانیان بۆ ده‌گێڕامه‌وه‌... ئه‌میان باوه‌ژنێکی زۆر دڵڕه‌ق و ئه‌ویان باوه‌پیاره‌یه‌کی چه‌ند بڵێی تووڕه‌ی هه‌بوو... من شه‌وان هه‌تا خه‌وم لێ ده‌که‌وت، بیرم لێ ده‌کردنه‌وه‌... چاره‌سه‌ری سه‌یر سه‌یرم بۆ ده‌دۆزینه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌توانی به‌ خۆیانی بڵێم...