چەند بەشێكی تر لە 'خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ'
هەمدیسان تۆ سەرت خول ئەخوا بە دەوری
بازنەی گوماندا و بە دەوری مەرگێکی تازەدا و
لە تەیری گێژ ئەچیت، لە ڕێگەی ون ئەچیت.
تۆ ئێستە وای لەبەر وەیشوومەی شەڕێکی دەروونتا،
شەڕێکی ناو سەرتا، شەڕێکی ناو خۆتا، هەر ڕۆژە و
بایەکی نەفرەت دێ و هەر ڕۆژەی گەرداوی
خوێنێکت هەڵ ئەکا و هەر ڕۆژەی تۆفانی
مردنێ تۆ ئەبات. تۆ ئێستە تەنیاییت گۆڕێکی
گەڕۆکە و لەگەڵتا ئەڕوات و تۆ ئێستە نامۆییت
بەژنێکی تاریکە و پەل و پۆی خاچەکەت هەر ڕۆژە و
قولانجێ زیاد ئەکات.
هەمدیسان نەفرەتی خۆکوژییم هاتەوە
ژیان لە نێوان ئەم دوو بەش بوونە
ژیان لە نێوان
ئەم دوو بەش بوونە
پارادۆکسێکی بێ سەر و بنە
دەمێك وەك نازدارێك بەرگپۆشم دهکا و
بە نەغمەی بچووکترین باڵدار و
بەوەتری بە سۆزترین ئاواز
دەمهێنێتە سەما
هەندێك جاریش نازداربوونی
خۆی لەبیر دەکا و
سەرسەختێکە و
بە هەرگیز دەڵێ (نا)
لە کۆچبەريی و نەسرەوتنم
لەم نێوانە
بەدووی جێپێکانی تۆ دەڕۆم
تا دەگەمە ئەو ڕاستيیەی
کە لە نێوان جیاوازیيەکاندا
کۆرپەی حەزەکان
جارێکی دی
پەیوەندى ئاسۆیى و پەیوەندى ستوونى
لە قەسیدەى (کێشى ئەو شیعرەت بۆ نادۆزرێتەوە، بلوورێنە تکایە)* ى یوونسى رەزایى*