داکۆکیی له حیزب تا ئاستی ماکیاڤیلیزم
دوو ساڵێک به‌ر له ئێستا زۆرێک له خه‌ڵکی ئێمه پڕئومێد کران به‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی به سێتێک به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاواز له به‌ها و ئه‌خلاقییاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه دروست بووه‌و به‌م ئارگیومێنته‌وه هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-دا به‌ڕێخرا. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا زۆرێک له رۆشنبیران و نووسه‌رانی ئێمه ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی له ته‌بلیغکردن بۆ گرنگیی به‌ها و ئه‌خلاقییات له سیاسه‌تکردندا و له به‌وه‌همدابردنی خه‌ڵکدا به‌وه‌ی که به‌دیارییکراویی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاوازه.
پێكەوە گرێدانی ئازارە ئینسانییەكان لە شیعری (تەم و مژ)ی (محەمەد عومەر عوسمان)دا
شیعرەكانی (محەمەد عومەر عوسمان) هەڵگری دنیایەكی فەنتازی و پڕ لە ئازار و غەریببوونی ئینسانەكانن. من لە خوێندنەوەی دیوانە تاقانەكەی (لەغوربەتا) هەستم دەكرد ئەم شاعیرە لە قووڵایی ئازارەكاندا دەنووسێت.
به‌ر له ونبوون مه‌رحه‌بایه‌ک له ئێستا
چاوێکم، له یه‌کێک له پیاسه‌کانی ناو باغدا دۆزییه‌وه
وه‌ک بڵێی به‌ده‌م نیگایه‌کی غه‌ریبه‌وه که‌وتبێت،
یان له عیشقێکی ته‌مه‌ڵ که‌وتبێته خواره‌وه،
به‌ڵام من هه‌ر پاراستومه و
له هه‌ر له‌حزه‌یه‌کی ته‌مه‌ندا
که‌سێ بخوازی هی منه
به‌بێ سه‌رزه‌نشت کردن
ئه‌یده‌مه‌وه و جێی ده‌هێڵم.
به‌سه‌ر شانی گه‌ڵایه‌کی چرچبوودا ده‌ڕۆم
له وێسگه‌ی هیچ په‌شیمانییه‌ک لاناده‌م،
شاعـــــــــــــیر‌و ده‌ســــــــــــــــــه‌ڵات!
شاعیری کاندیدکراو! ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر شاعیرێکی به‌خته‌وه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی له‌وڵاتێکی دراوسێ مافی په‌نابه‌ریی سیاسی وه‌رگرت، رووی کرده کیشوه‌رێکی دوور له‌کوردستان، موعه‌زه‌زو موکه‌ڕه‌م، به‌ره‌و هه‌نده‌رانی غه‌ریبان که‌وته‌ڕێ!
ڕاستییه‌کانی ناو خه‌یاڵ له ئه‌ده‌بدا
تێڕامانێک له ڕوانگه‌ی ئیمبرتۆ ئیکۆوه