دوو ساڵێک به‌ر له ئێستا زۆرێک له خه‌ڵکی ئێمه پڕئومێد کران به‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی به سێتێک به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاواز له به‌ها و ئه‌خلاقییاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه دروست بووه‌و به‌م ئارگیومێنته‌وه هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-دا به‌ڕێخرا. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا زۆرێک له رۆشنبیران و نووسه‌رانی ئێمه ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی له ته‌بلیغکردن بۆ گرنگیی به‌ها و ئه‌خلاقییات له سیاسه‌تکردندا و له بهوههمدابردنی خه‌ڵکدا به‌وه‌ی که به‌دیارییکراویی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن به‌ها و ئه‌خلاقییاتی جیاوازه. ئێستا پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک که ئاماده‌نین تۆلێرانس بۆ مۆڕاڵێکی ناپه‌سه‌ند له سیاسه‌تکردندا پیشان بده‌ن و نائومێدیی خۆیان ده‌رده‌بڕن له ده‌رکه‌وتنی جۆرهمۆڕاڵێکی وا له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا، به‌رێز کاک ڕێبین هه‌ردی وه‌ک یه‌کێک له فیگوره هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ناو ئه‌و ڕۆشنبیرانه حه‌ماسه‌تی خۆی بۆ داکۆکیی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته که جورئه‌ت بکات دژ به حیسابکردن بۆ به‌ها و ئه‌خلاق له سیاسه‌تکردندا بوه‌ستێته‌وه‌و ته‌بلیغ بۆ نیهلیستییهتێکی وا خه‌ته‌رناک له سیاسه‌تدا بکات که بڵێت «سیاسه‌تکردن شتێکه‌و ئه‌خلاق شتێکی تر». ئه‌و له دوو ووتاردا له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا به‌ئاستێک توند ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه ده‌بێته‌وه که نائومێدن له‌وه‌ی که به‌رپرسیارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پشتیان کردۆته ئه‌و به‌ها و نۆرمانه‌ی ئیددیعایان ده‌کرد، که به‌بێ ئیحراجیی داوا ده‌کات ڕه‌وا بێت ئه‌و سینیزمه سیاسییه (Political cynicism) موماره‌سه بکرێت که ماکیاڤیلیی مونه‌زیری یه‌که‌می بوو.
جورئه‌تی ئه‌وه‌ی مۆری شه‌رعییه‌ت له ماکیاڤیلیزم بده‌یت و داوا بکه‌یت درێژهبهو لێکدابڕینه بدرێت که ماکیاڤیلیی له نێوان سیاسه‌ت و ئه‌خلاقدا کردی جورئه‌تێکه که تا ئێستا نهمونهزیر و ڕۆشنبیره‌کانی ده‌وری پارتیی و یه‌کێتیی و نه‌هیچ له حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه، بهمومارهسه ئا، به‌ڵام به ئاشکرا و ڕاگه‌یاندراویی نه‌یانکردووه. ماکیاڤیللییهک که له کتێبی «میر» دا ئه‌وه‌نده به‌ها و نۆرم به باسێکی به‌ده‌ر له سیاسه‌ت ده‌زانێت که پێیوایه شارێکی یاخیی که دانیشتووانه‌که‌ی ناچنه‌ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتی میرهوهو پێداگریی له‌سه‌ر ئازادیی خۆیان ده‌که‌ن، حاکمی ئه‌و شارهمافی هه‌یه سه‌رجه‌م دانیشتووانی شاره‌که قڕ بکات، حه‌قه به مهترسییداری بزانین ڕۆشنبیرێکی ئێمه، فه‌یله‌سووفێکی له‌و جۆره وه‌ک باوکی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسیی دروست و په‌سه‌ند به‌خوێنه‌ری ئێمه بناسێنێت.
کاک ڕێبین به‌درێژایی ووتارێک که له وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌ی چه‌ند نووسه‌رێکدا نوسیویه‌تی چه‌ندین جاری تر پێ له‌سه‌ر جیایی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت داده‌گرێت و به‌م ئارگیومێنته‌وه ده‌یه‌وێت له به‌های ڕه‌خنه‌کانی ئه‌وانه که‌م بکاته‌وه که ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تکردنی ناپه‌سه‌ندی به‌رپرسانی ناو گۆڕان هه‌یه. ئه‌گه‌ر حاڵ وایه، من تێناگه‌م ئیتر ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له پارتیی و یه‌کێتیی چییه و ئه‌و جیاوازییه جه‌وهه‌رییه چییه که ئه‌و له نێوان ئه‌وان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌یبینێت. ئه‌و ئه‌و ڕاستییه نابینێت که ئه‌و خووه ناپه‌سه‌ندانه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی که خه‌ڵکیی لێی ناڕازیی بوون و له سۆنگهیدا پشتیان کرده ئه‌و دوو حیزبه و زۆربه‌یان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، هیچ نه‌بوون جگه له عاقیبه‌تێکی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تکردنی ناپه‌سه‌ندی به‌رپرسانی ناو ئه‌و دوو حیزبه له‌ناو حیزب‌دا. ڕۆشنتر بیڵێم، پارتیی و یه‌کێتیی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوونه دوو حیزبی فاسید و نامه‌رغوب له‌ناو خه‌ڵکدا چونکه به‌رپرسه‌کانیان له ناو حیزب‌دا ئه‌و شهڕهخۆپهرستانهیان ده‌ست دایێ که ئێستا خه‌ڵک تووڕه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌ناو به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا. کاک ڕێبین ناتوانێت ئه‌م لێکدانه‌وه ساده‌یه ببینێت که له پشت ڕه‌خنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه هه‌یه که نائومێدیی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌بڕن، بۆیه ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌یه‌کی فیکریی واوه که پارتیی و یه‌کێتیی وه‌ک دوو حیزبی هه‌ر به‌فیتره‌ت فاسید پیشان بدات و گارانتی ئه‌وه‌ش به‌خه‌ڵک بدات که گۆڕان چه‌ند له ناوه‌وه‌یدا سیاسه‌تی ناپه‌سه‌ند ڕه‌چاو بکرێت، له ده‌ره‌وه‌دا نابێته حیزبێکی گه‌نده‌ڵ. لێره‌وه‌یه ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و له نێوان سیاسه‌تی ناوه‌کیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی حیزبێکدا به مومکینی ده‌زانێت، بۆ من هه‌ر ته‌نها وه‌ک ڕێتۆریکێکی سیاسیی پێ له‌هه‌وا دێته به‌رگوێ نه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی لۆژیکیی. به‌ڕای من ئه‌مه‌ی کاک ڕێبین ده‌یکات هه‌ر ته‌نها قسه‌یه‌کی پڕ له حه‌ماسه‌ت و دوور له فیکر نییه بۆ گۆڕان، به‌ڵکو زیاتر پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسییه له پێناو ڕه‌شکردنی یه‌کێتیی و پارتیی و ڕووسپیکردنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
من پێموایه کارێکی نامه‌سئولانه‌یه شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه وه‌ک کێشمه‌کێش و ململانێی سیاسیی ناوه‌کیی ناو حیزبێک یان بزووتنه‌وه‌یه‌ک وێنا بکه‌یت. ململانێی سیاسیی به‌ده‌وری دۆزی سیاسیی و ئه‌ڵته‌رناتیڤه جیاوازه‌کاندا بۆ سیاسه‌تی حیزب ده‌بێت. ئه‌و دیارده‌یه‌ی خه‌ڵکیی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌ناو گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌و جۆره چاوچنۆکییهیه بۆ پۆست و پله‌وپایه که پێشتر له درێژه‌ی خۆیدا پارتیی و یه‌کێتیی له‌دوو حیزبی سیاسییهوهکرد به‌دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی هاوبه‌شی ئۆلیگارشه چاوچنۆکه‌کان.
ئه‌وه ململانێی سیاسیی یان شه‌ڕی پلهوپایهههر کامێکیان بێت، کاری خه‌ته‌رناک ئهوهیهکهکاک ڕێبین به ئیلحاحه‌وه ته‌بلیغ بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئاساییه به بێ ڕه‌چاوکردنی هیچ به‌ها و نۆرمیکی ئه‌خلاقیی موماره‌سه بکرێت. ئه‌و به هێنانه‌وه‌ی ئیقتیباسێک و بهپێداگرییهکی زۆره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که کاتێک ده‌چیت بۆ سیاسه‌تکردن، ده‌توانیت (یان ئه‌سڵه‌ن دروستتره) ئه‌خلاق و به‌هاکانت له‌ماڵه‌وه به‌جێ بهێڵیت. دیاره ته‌بلیغکردن بۆ نیهلیزمێکی له‌م چه‌شنه خه‌ته‌رناکتره له ته‌بلیغکردن بۆ ماکیاڤیلیزم. ئاخر ئه‌گه‌ر کاک ڕێبین له سیاسه‌تکردندا شه‌رعییه‌ت به‌خستنه‌لاوه‌ی به‌ها و نۆرمه‌کان ده‌دات، پێیوایه ئیتر چۆن ئه‌توانێت بۆ نموونه ڕه‌خنه‌ی ناشیرینییهکی وا بکات که گروپێک بۆ ئامانجی سیاسیی خۆیان ئه‌خلاقیان خسته‌لاوه‌و له‌خێڵی حه‌مه‌دا ئه‌تکی جه‌نازه‌ی کۆمه‌ڵێک پیشمهرگهیان کرد.
ئه‌وه خستنه‌لاوه‌ی ئه‌خلاقه له سیاسه‌تکردندا هه‌موو ناشیرینییه‌کانی تا ئێستای دونیای خستۆته‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێشه ئه‌وه‌یه که کاک ڕێبین بۆ پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌م نیهلیزمهپێشی خوێنه‌ر ده‌که‌وێت و هۆشداریه‌کی وا ده‌دات که باسکردنی ئه‌خلاق له کایه‌ی سیاسه‌تدا ناشیرینیی و کاره‌ساتی گهورهدهخاتهوه. من پێموایه ئه‌م جۆره ئارگیومێنتکردنهی ئه‌و ڕێتۆریکێکی سیاسیی نامه‌سئولانه‌یه که هیچ دیار نییه به چی میکانیکییه‌تێک ده‌یسه‌لمێنێت. ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانی به‌رچاوی ئێمه پێ له‌سه‌ر ئهوهدادهگرن که ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت پێداگریی له‌سه‌ر مۆڕاڵی سه‌لیم و پێداگریی له‌سه‌ر به‌ها و ئه‌خلاق بخاته لاوه.
من پێموایهئهم ووتاره‌ی ئه‌مجاره‌ی کاک ڕێبین سه‌ره‌تای قۆناغێک دیاریی ده‌کات که‌تیایدا ئیتر ته‌وه‌هومی گه‌وره‌ی دووساڵی ڕابردووی خه‌ڵک به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درزی گه‌وره‌ی تێده‌که‌وێت، بۆیهمونهزیرانی دهکهونهگهڕان به‌دوای تاکیدکردنهوهلهسهر سووده میکرۆسکۆپییه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و زه‌قکردنه‌وه‌یان، وه‌له‌به‌رامبه‌ریشدا دژایه‌تیی چاوهڕوانییهگهورهکان و ڕه‌خنه‌کانی خه‌ڵک لێی. دراماتیکییترینی ئه‌م داکۆکییانهکاک رێبین ده‌یگرێته ئه‌ستۆ و تا ئاستی ماکیاڤیلیزم و وه‌ستانه‌وه لهبهرامبهربهها و ئه‌خلاقی سیاسیی‌دا بۆی ده‌ڕوات.
من ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئه‌مجاره‌ی کاک ڕێبین بۆ پشتگوێخستنی ئه‌خلاق له سیاسه‌تکردندا به خهتهرناکترینی ئه‌و هه‌ڵه فیکرییانه ده‌زانم که ئه‌م ڕۆشنبیره تا ئێستا له چه‌ندین بۆنه‌دا نامه‌سئولانه خستوونیه‌ته سه‌ر کاغه‌ز. بیرمان نه‌چێت ئه‌م ڕۆشنبیره ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا ئه‌وه‌نده ڕووکه‌ش و بێحیساب قسه‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی کوردستان ده‌کرد که له زیهنی زۆربه‌ی خوێنه‌ردا ببوو به لایه‌نگری هێزێکی کۆنه‌خوازی وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامیی، ئهمهبێئهوهی خۆی ئه‌وه‌نده‌ی توانا هه‌بێت بتوانێت تۆزێک ڕۆشنتر قسه بکات و ئه‌م تێگه‌یشتنه له خۆی لای خوێنه‌ر بڕه‌وێنێته‌وه.
من پێموایه ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئێمه له ئاست ئه‌م جۆره له قسه‌کردنه نامهسئولانانهی که کاک ڕێبین ماوه‌یه‌کی زۆره به بێ لێکدانه‌وه‌ی وورد ده‌یانکات دوو ریگای له به‌رده‌مدایه: یان ده‌بێت ئه‌م قسانه به جیددی وه‌ربگرێت و به‌پله‌ی خهتهرناکییهکهی ڕه‌خنه‌ی بکات، یانیش ده‌بێت ئیتر کاک ڕێبین وه‌ک نووسه‌رێکی جیددی وه‌رنه‌گرێت و ئه‌وه‌نده حیساب له‌سه‌ر قسه‌ی نه‌کات.
کاک ڕێبین ده‌بێت فێری ئه‌وه بێت که حه‌ماسه‌تی بۆ هێزێکی سیاسیی و بۆ داکۆکییکردن لێی له‌گه‌ل خۆیدا نه‌یبات و بیرکردنه‌وه‌ی قوڵی له‌و قسه‌یه‌ی که ده‌یکات له بیر نه‌باته‌وه. ئاخر هه‌ر حه‌ماسه‌تێکی وابوو به‌ر لهپێنجسهد ساڵ ماکیاڤیلیی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌دا برد که«میر»ی وه‌ک نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ چۆنێتیی دروستکردنی ڕژێمێکی ئۆتۆریتار نووسیی.
ماکیاڤیللی به حه‌ماسه‌ته‌وه کتێبی «میر»ی بۆ لۆرێنزۆ دێ مێدیجی، میری فلۆره‌نسا، نووسی و تێیدا ڕاوێژی ئه‌وه‌ی کرد که له سیاسه‌تکردندا سڵ له درۆ و نیفاق و کوشت‌وبڕ نه‌کاته‌وه و میریش لێی قبوڵ کرد. ئه‌وه‌ی من چاوه‌ڕوانی بیبینم ئه‌وه‌یه که ئایا سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و نیهلیزمه و ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی ئه‌خلاق که کاک ڕێبین ده‌ڵێت ئه‌وان له سیاسه‌تدا ڕه‌چاوی ده‌که‌ن چۆن لێی وه‌رده‌گرن. من پێموایه ئه‌م جۆره داکۆکییه‌ی ئه‌و له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی کردووه که گوایه له سیاسه‌تکردندا ئه‌خلاقیان بۆ گرنگ نییه، گورزلێدانێکی گه‌وره‌یه له سومعه‌تی سیاسیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و له‌و به‌هایانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تا ئێستا بۆ خۆی ئیدیعای کردوون و پێیان خه‌ڵکی به‌ده‌وری خۆیدا کۆکردۆته‌وه.